لەیلا زانا، بەهەڵە خۆی کرد به‌ سلێمانییدا!

Wednesday, 14/09/2011, 12:00

1918 بینراوە


لەیلا زانا، بەهەڵە خۆی کرد به‌ سلێمانییدا!
لەیلا زانا و مەلا بەختیار کوجا مەرحەبا؟ لەیلا زانا ئەو خانمە شۆڕشگێرەی باکوری ووڵاتەمانه‌، کە بۆ یەکەمین جار بەڕەنگی ئاڵای کوردستانەوە چووە ناو پەرلەمانی تورکیا، لەوێش بەزمانی شیرینی کوردی سوێندی یاسایی خوارد و لەبەر ئەو هەڵویستە جەوامێرییەی چەند ساڵ زیندانیی کرا، ئیستاش دادگای عورفی دیاربەکر چەند ساڵ زیندانی تری بۆ بڕیوەتەوە.
ئەم خانمە که‌سێکی مەیدانییە لە چەندین جێگە خەڵات کراوە و کەسێکی دیاری ناو سیاسەتە و لەدەرەوەی تورکیاش چەندین سمیناری کردووە و لە ئەورپادا ناسراوە. من نامەوێ لێرە لەیلاتان پێبناسێنم ئەو زۆر لەوە ناسراوترە، کە من ئاماژەی پێبکەم، بەڵام ئەم خانمە بەڕێزە ڕاستە سیاسەت دەکات بەرامبەر تورکان، لێ له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌دا و وه‌فادارییه‌ی بۆ کورد، چاوپۆشی ده‌کات، یان لێیان شاردۆته‌وه‌، که سەرانی باشوور نه‌ناسێ، یان چاکتر بڵێم ڕەنگە سۆز بەسەریدا زاڵ بووبێت، چونکە لە یەکێک لە نەورۆزەکاندا لە دیار بەکر ووتی کورد سێ ڕابەری هەیە، ئۆجەلان و تاڵەبانی و مەسعود. بۆمن ئەو کاتە جێگەی پرسیار بوو ئەم لێدوانە، بەڵام ئیستا دەزانم ئەمانە دەیانەوێ کورد یەکبێت و ئەم لێدوانەی زانا ڕەنگە بەلای خۆیەوە بە دبلۆماتکردنی کارەکەی بێت و بیەوێت بارزانی و تاڵەبانی پەراوێز کات. ئەوە چەند جارێکە کەسە دیارەکانی باکوری ووڵات بەم شێوەیە مامەڵە دەکەن، بۆ نمونە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بەڕێز قەرەیلان ووتی: مەسعود بارزانی کەسێکی گونجاوە بۆ سەرۆکی هەرێم، یان هەر قەرەیلان ووتی قسەکانی نێچیر ئەرێنییە، کاتی خۆی و لە جێگەی خۆیدا داوای ڕوونکردنەوەمان لەم بەڕێزە کرد، لام سەیرە کەسێکی وەک لەیلا زانا دێت بۆ باشووری ووڵات و سەردانی کەسێکی خائینی وەک تاڵەبانی و بارزانی دەکات؟
لەیلا دەیەوێت ئەوان لە ناو ئەو یارییە بێنێتە دەرەوە، کە تورکیا و ئێران دەیانەوێت بەقەندیل و گەریلاکانی بکەن؟


نا ئەوە محاڵە! چونکە ئەوان بڕیاریان داوە و ئەوەتانێ زەمینە خۆش دەکەن بۆ ئەوەی شەڕی پەژاک و پەکەکە بکەن و وەئەشی بکەن، چونکە ئەوانە کۆیلەی دەستی داگیر کەرانن، قسەکانی تاڵەبانی بۆ لەیلا زانا قسە گەلێکی پوچن، من دڵنیام لەیلا هیچ ستایشی تاڵەبانی نەکردوە و ئەوەی لە مێدیا ڕوو زەردەکەی یەکێتی دەیڵێ لە خۆیانەوەیە، چونکە من خوشکەزایەکم لە زانکۆی سلێمانییە و کوردستانی نوێ لە ڕۆژەکانی دوای 17ی شوباتەوە لەگەڵ ئەو چوار هاوڕێی تریدا لە زانکۆ پرسیار یان لێ کردبوون، کەچی بێ ئابڕۆکانی کوردستانی نوێ بەپێچەوانەی ئەوەوە چییان پێ باش بووبێت بەناوی ئەو قوتابیانەی زاکۆوە نووسیبویان، ئەمڕۆش هەر چییەکیان بوێت بەناوی لەیلا زاناوە دەیڵێن، کاتێک وێنەی لەیلا زاناو مەلابەختیارم دی کتێبەکەی برایم جەلالم بیرکەوتەوە، کە لەم ڕۆژانەدا خوێنمە، لەیلا زانا ئەو مێژووە جوانەی لە زیندانی فاشییەکاندا دروست کردوە، مەلابەختیاریش بەبێ لێدان و بەگریانەوە ناوی هەرچی هاوڕێ خۆیەتی لە ئاڵای شۆڕشدا ووتویه‌تی و واژۆی ترسنۆکی کردووە لەسەر پەڕەی سپی و لە هەموو شتەکانی پەشیمان بۆتەوە، کەچی ئەمڕۆ دێت لەپاڵ لەیلا زانایەکی قارەماندا خۆی نمایش دەکات، من هەر جارێک مەلا به‌ختیار دەبینم ئەوجوێنانەم بیر دەکەوێتەوە کە تاڵەبانی ئاغای وەستا عەبدولی فێردەکر پێی بدا دوای گیرانەکەی لە مێرگەپان و ئەو تورکە فاشیەم بیر دەکەوێتەوە کە پەلاماری نەخشەی کوردستانی دا لە فرانفۆرت و مەلا لاڵ بووبوو داوای وەرگێڕی دەکرد، من لەناخەوە لەو ڤیدۆ کلیپەدا هەستم بەشەرمەزاری دەکرد.


کاتێک زانیم نووسەری گەورەی کورد بەڕێز یەشار کەمال دەیەوێت بێت بۆ باشوری ووڵات و تاڵەبانی داوای کردبوو بەنده‌ لەنامەیدا ئەو نووسەرەم ئاگادار کردەوە و خەونی تاڵەبانی شێرکۆم کردە بڵقی سەر ئاو، کوردستانپۆست ئەو شەرەفە مەزنەی بەرکەوت وەک سەدان جاری تر فەرموون لەگەڵ ئەو لینکەدا (تکایە یەشار کەمال جارێ زووە، بۆ باشوری کوردستان مەیە).
.http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7c43aced
به‌مه‌ ویستیان. کەلتورێک دروست بکەن و هەرچی تۆزێک کەسایەتی هەیە ئەمان لە پەنایدا خۆیان جوان بکەن، چۆن ئەندۆنیسیان هێنا خۆیان پێوە بادەدا و ڕۆیشتەوە نەی ووت چوومەتە کوردستان لە کاتێکدا ڕەخنەی ئەوەیان لێگرت بۆ نەچۆتە لای عەرەبەکان چۆتە لای کوردەکان لە وەڵامدا ووتی چومەتە وولاتێکی عەرەبی، کە ناوی عێراقە ئەو هەموو پارەیەشیان دایە لەگەڵ مەدالیای ئاڵتوون و شێرکۆشدا وەک سێبەر بەدوایەوە بوو.
لێرەوە چاکە لە لەیلا زانا بپرسین ئەرێ کە تاڵەبانیت دی زەرفەکەشی نەدا بەتۆ وەک شەوی بەرات؟ چونکە کێ دەچیتە لای تاڵەبانی زەرفێکی دۆلاری دەداتی لەو پاچ کارییەی کە کردوییه‌تی، من بۆ خۆم هاوڕییەکم چوبوو بۆلای لە هاوینە هەواری دوکان کە هەستا بوو بڕوات تاڵەبانی زەرفێکی دابویە دەستی 5000 هەزار دۆلاری تێدا بووبوو.
لەم کاتەدا هاتنی لەیلا زانا بۆ باشوور و بینینی مەلا بەختیارو عومەر مورتاح ناشرینترین کارێکە کە ئەم خانمە بەڕێزە کردوویه‌تی، هیوادارم لە بوارێکدا کوردستانپۆست پەیوەندیی بەم کەسایەتیانەوە بکات و لە حیکمەتی ئەوەمان بگەیەنن ئەمانە بۆچێ دێنە باشوور و دەیانەوێت  لەم سەرە خائینانە چی بچنەوە؟ لە کاتیکدا ئەمانە دێن ڕوو لە دەسەلاتێکی بەهەموو مانایەک خائین دەکەن و پشک لەگەلی خۆیان لە باشور دەکەن وەک ئەو هەڵوێستەی زۆر جاران لە سیاسەتی پەکەکەدا دەیبینین، ئەوان هەر بەهیوای ئەوەن کۆنگرەی نەتەوەیی بهێننە هەولێر، لەکاتیکدا دەزانن ئەوانە لە هەموو بەهایەکی کورد بوون و مرۆڤ بوونێک بوو نەتەوە و دەستیان لەگەڵ داگیرکەراندا واتێکەڵ کردووە شانسی چاک بوون و پاک بوونەوەیان نییە.
داوا لە لەیلا زانا دەکەین ڕوونکردنەوە بدات، چونکە ئەوەی ئەوە مانای پشت کردنە لە خاڵک و ڕووکردنە لە دەسەلات.

پەیامنێری کوردستانپۆست سلێمانیی
ئازاد فایەق محەمەد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە