ئەم مۆدێلی شۆڕشە، لە یاری چاو شارکێ دەچێت !

Tuesday, 06/09/2011, 12:00

1832 بینراوە


پژاک و پەکەکە ، مۆدێلێکی نوێیان بۆ شۆڕش کردن هێناوە کە بۆ زۆرمان جێگەی نیگەرانی یە ، لەوەتەی بەڕێز ئۆجەلان لای تورکانەو لەئمراڵی لەزینداندایە ، پەکەکە دەیان جار و لەژێر دەیان ناودا شەریان تاک لایەنانە ڕاگرتوە ، لێ بەڵێ تورکان و حوکمەتە شۆڤێنێکەی تورکیا بەرسیڤیان بە هێرش و بۆردومان داونەتەوە .
هەنوکە لەگەرمەی سەرکەوتنەکاندا پژاکیش وەک پەکەکە تاک لایەنانە شەڕی وەستاندوە ، ئەمە لەکاتێکدایە کۆماری ئیسلامی ئێران دوێنێ لەو بنارە شوانێکێکی لەگەڵ کۆمەڵێ ماڵاتدا قەتڵ وعام کردوە ، ئێمە لەوە دەگەین کە شەڕ کردن لەناو ئەم دنیا پێشکەوتوەدا بەتەکنەلۆژیای تازەوە ، بۆخۆی کارێکە زۆرئاستەم و دژوارە ، بەڵام بەدیوەکەی تریدا شەڕ راگرتنی تاک لایەنانە ، مایەی نەک نیگەرانییە بەڵکو کۆمەڵێک پرسیاری ئاڵۆز دروست دەکات، کە مایەی پەر سیڤی ئاڵۆزە. چونکە تۆ شەڕ دژ بەداگیرکەرێک ڕادەگری کە ئەو نەک هیچ زمانی گفتتوگۆ نازانێت، بەڵکو لە پره‌نسیپدا بڕوای بەتۆ نییە ، ئێمە هەموومان دژی شەڕین ، بەڵام شەڕیش ڕەوایەتی خۆی هەیە و هەموو جارێک شه‌ڕ ئامانجی خۆی پێکاوە، کاک هەڤاڵ شوان، لە نووسینێکدا ڕەخنەی لە کوردستانپۆست گرتووە و دەڵێ: پەکەکە (سیفەتی شۆڕشگێڕیی لە کوردستان پۆست وەرنەگرتوە تا لێی بسەنێتەوە) من لەخودی ئەم ناونیشانە نەگەیشتم ، بەڵام ئه‌و هاتووە کۆمەڵێک شیکردنەوەی داوە ، وەک ئەوەی کوردستانپۆست هیچ ئاگای لە ئەدەبیاتی پەکەکە نەبێت ، لەکاتێکدا دەیان جار و لە دەیان جێگەدا کوردستانپۆست بەوە تاوانبار کراوە، کە دەستی پەکەکە لە پشتێوەیەتی.
ئێمە که‌ ئاوا ره‌خنه‌ ده‌گرین له‌ په‌که‌که‌ک، له‌وه‌ نیگەرانین، کە ناکرێ لە گەرمەی بەرخۆداندا پژاک بڵێ ئێمە شه‌ڕی تاکلایەنانە ڕادەگەیەنین و جەنەراڵێکی ڕیشداریش بڵێ ئێمە قبوڵی ناکەین و هەر شەڕ دەکەین ، ئەمە لە کاتێکدایە کە لەڕووی سایکۆلۆژییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر وردەکاری تری بۆ بکرێ زیانێکی گه‌وره‌ به‌ توانای گه‌ریلا ده‌گه‌یه‌نێت، ئێمە دەزانین سەر دەم گۆڕاوە و تەنانەت شەڕی شاخ سەردەمی بەسەر چووە ، بەڵام ئەوە بەو مانایە نا ئێمە وەک ڕانە مەڕ خۆمان بدەینە دەست قەدەر، سەیر بکەن هێزەکانی ئەمەریکا توانیان لە مەقادیشۆ چی بکەن لە سۆمالیا؟ جگە لە چۆڵکردنی سۆمالیا ، ئەی لە ناوەڕاستی عێراقدا فەلوجە بۆ نموونە ، ئەوەی بۆ ئێمە جێگەی نیگەرانییە تاکە جارێک تورک ستایشی تاک لایەنانەی شەڕی ڕاگیراوی نەکردووە بەڵکو هەمیشە بەرسیڤی بە بۆردمان و ڕەشەکوژی داوەتەوە، ئەی کەواتە بۆ نیگەران دەبن لەکاتێکدا سەرێکی بۆگەنی باشور که‌ مه‌سحود بارزانییه‌ دەڵێ: با بێ قەید و شەرت پەکەکە چەک دابنێت! لای ئێمە چەک دانانن و شەڕ ڕاگرتن لەتای یه‌ک تەرازودان. بەدرێژای شۆڕش و ڕاپەرێنەکانی دوای ئاش بەتاڵ یەکێتی تەنها لەکاتی گفتوگۆکەیدا شەڕی دژی بەعس ڕاگرت لەو کاته‌یشدا دەیان شەڕ کرا، دەیان خۆفرۆشیش بەسزای گەل گەیەنرا .
شەڕ شەڕە و ئیتر هەموو ڕاگرتنێکی تاک لایەنانە، جگە لە نەرمی پیشاندان بەرامبەر داگیرکەران هیچی تر نییە، ڕاستە بەڕێز ئۆجەلان دەڵێ گەریلا 24 کاتژمێر گەریلایە ، بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت، کە شەڕ ڕابگیرێت ، چونکە قەندیلێک ئەمڕۆ تەنها پەکەکەو پژاکی پێوە نییە، بەڵکو قەندیل سیمبوڵی ئازادی گەلێکە لە هەموو بەشە داگیرکراوەکانی کوردستاندا ، کاتێک پژاک و پەکەکە شەڕی تاک لایەنانە ڕادەگەیەنن ئەوە خوێنی نوێ بە بەر سەرکردە خائین و سیخوڕەکانی باشوردا دەکەن، که‌ بوونەتە بەر بەست بەرامبەر ئازادیی نەتەوەیەک ، خوێنی نوێ بەبەری تاڵەبانی و بارزانیدا دەکەن و ڕەوا بەقسە پڕ مەهزەلەکەی نێچروان و جەبار یاوەر دەدەن، کە دەڵی ئێران لە شوێنی خۆی نەجوڵاوە، راگرتنی یه‌کلایه‌نانه‌ی شه‌ڕ قسەکەی مەسعود دەم ڕاست دەکەنەوە، کە دەڵێ خەتای پەکەکە و پژاکە، بۆیه‌ ئێران و تورکیا تووڕه‌ن، ئەوەتانێ دوا هەواڵ دەڵێت، که‌ هیومانس رایت بەهەڵەدا چووە، چونکە دەسەڵاتی کوردی نەهی لەوە کردوە کە منداڵ و ژن بەفڕۆکەی تورکان شەهید بووبێت.
لەکوتایدا دەڵێین هەموو تەکتیکێک ڕەوایەتی خۆی هەیە، بەڵام ئاشکرا کردنی تاکتیکی خۆت بۆ دوژمن ئەوە نایفیی و لاوازیی پیشان دەدات، نەک سەر کەوتن ، دنیا دەزانێ تورکیا، ئێران، سوریا و عێراق نەک هەر تیرۆریستن، نه‌ته‌وه‌ کوژ و جینوسایدیشن، ئیتر با هەر بڵێن پەکەکە و پژاک تیرۆریستن، دنیا چاک دەزانێ ئەوەتانێ ئەڵمانییه‌کان خۆیان دەڵێن، پسماریش زیندوو بێتەوە ناتوانێ ١٠٠٠٠٠کەس لە مەیدانێکدا کۆکاتەوە بەڵام پەکەکە دەیکات کەی بیەوێت ، کوردستانپۆست لە دڵسۆزی بۆ نیشتمانەکەی ڕەخنە و ڕوونکردنەوەی دەوێت لە پەکەکەو پژاک نەک وەک دوژمن سەیری گەریلاکان بکات ، بەپێچەوانەوە ئەوانە بەکەسانی هەرە جوان و جوامێری کورد دەزانێت ، سەرکەوتنی ئەوان بەهی خۆی دەزانێ و شکستی گەریلاکان بەهی خۆی دەزانێ ، بۆیه‌ کاک هه‌ڤاڵ شوانی به‌ڕێز: نە کوردستاپۆست. نە پەکەکە، پەژاک لەسەرو ڕەخنەوە نیین.

ئازاد فایه‌ق موحه‌مه‌د
 په‌یامنێری کوردستانپۆست له‌ سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە