لەبەڕێەبەرێتى پەروەردەى سەیدسادق بانێكەو دووهەوا

Thursday, 21/05/2009, 12:00

1673 بینراوە


كاتژمێر 9/ى سەر لەبەیانى 19/5/2009ٍدەرچوانى پەیمانگاى مامۆستایان لەسنورى قەزاى سەید ێادق بەمەبەستى ناڕەزایی دەربڕین لەدا نەمەزراندنیان لەبەردەم بیناى بەڕیوە بەرێتى پەروەردەى سەید ێادق كۆبوونەوە و چوار لەمامۆستایان بەنوێنەرایەتى سەرجەم مامۆستا دانەمەزراوەكان چوونە لاى بەڕێوەبەرى پەروەردەى قەزاى سەید ێادق م/جعفر و ئاگاداریانكرد ئەگەر لەماوەیەكى نزیكدا دانەمەزرێنرێن ئەوا مانگرتن و خۆ پیشاندان دەست پێ ئەكەن و ناڕەزایی خۆشیان دەربڕى لەوەى لەدەرەوەى سنورەكەیان مامۆستایان بۆ دەنێرن و دا دەمەزرێنرێن. لەكاتێكدا مامۆستایانى سنورەكە چاوەڕێ بڕیارى وەزارەتى پەروەردەن دایان بمەزرێنێت.
هەر لەساتى كۆبوونەوەى نوێنەرانى مامۆستایانى ناڕازى دوو كارمەندى ئاسایش بەناوەكانى (عومەر حەمەئەمین،جەمال حەمە ڕەشید)بەتاقم و تفەنگەوە بەشێوەیەكى ناشارستانى و نایاسایی چوونە ژورى بەڕێوەبەرى پەروەردەو بەدیار چاوى مامۆستایانى ناڕازیەوە داواى ناوى ئەو مامۆستایانەیان دەكرد ناڕازیبوون.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە