ئیسلامیە كانى كوردستان كەنالى ئاسمانى دادەمەزرێنن یان سەحەرێكى تر بەسواڵ وسەدەقە ..(پەیام)ەكەى كۆمەڵ و(سپێدە)كەى یەكگرتوو بەنمونە.

Saturday, 21/03/2009, 12:00

1344 بینراوە


سەرەتا دامەزراندن یان بونى كەناڵى ئاسمانى بۆئەمڕۆى كوردستان بایەخێكى گرنگى هەیە ئیتر هەرلایەنێكى یان حیزبێك بێت بەگەڕى بخات گرنگ گەیاندنى دەنگى مەزڵوومى ئەم نەتەوە قوربەسەرى چەوساوەییە لێرە دا باسێك دێتە پێش ئەویش ئەوەیە كە ئیسلامیە كانى كوردستان بۆماوەى 2ساڵ دەبێت حەز بەدامەزراندن یان خۆئامادەكردن دەكەن بۆدانانى كەناڵێكى ئاسمانى و پاش هەولێكى زۆربەقسەى خۆیان توانیتیان تەنها (تەرەدود)ژمارەى _قەمەر)وناونیشان وشوێنكەى دەست نیشان بكەن ئیتر هەریەكەى بەهاوكارى لایەنێك ودەوڵاتێك مەرجەكانیان زۆرلەسەر قورس دانراوە بەم شێوەیە یەكگرتوو خۆى وكە ناڵە كەى دەبێت ئەوفیلمە توركیانەوەربگێڕێت وباسى بكات سود لە هەواڵى (ئەنادۆڵ) وەربگرێت بۆهەواڵەكانى ئاغایانى كۆمەڵیش بەهەمان شێوە فیلمى ئەوسەحەرەى تەنها جیاوازیەك نیە لەگەڵ ئەوان وئەوجاشانەى بەرامبەر بە شێرە كورانى كۆمەڵە ودیموكرات راوە ستاون پیشان دانى فیلمى (تا پۆ مردوى گەڕۆك تاڵ و شرین وكرێچى وماڵ بەكۆڵ) هتد... (جەنابى مامۆستا سلاحدین جوابى چیە؟ ئەدى ئاغاى ملا على باپیردەڵێ چى ،چونكە هەردوو وڵات قازانجى خۆیان دەكەن لەرێگاى پیاوە كانیانەوە بەزمانى كوردى یەكگرتوو خۆى بە حیزبێكى لقى ئیخوان دەزانێت خۆى بە پرۆفیشنالى ئیسلامەتى دەزاتنێت چۆن رێگادەدات توركیا بیناى بۆ دروست بكات هەوكارى بكات كارمەندى لە توركیا دەورە ببینێت لێرە دا پرسار بۆ ئیسلامیەكن ئەویش ئەوەیە كام كارمەندتان لە پەخشى كەناڵێكى راستەو خۆدەزانێت؟ جگە لەوەى فیشەى كە ناڵى سەحەر یان هەر كەناڵێكى تر بخاتە سەر فیشەى پەخشى خۆى كۆمەل تیفى یە كانى كوردستان تاساڵى پاریش هەواڵى (سەحەر) یان وەك خۆى دادەبەزاند وەیش كە گوناح بون دیارە ئەمانیش تاكو ئیستا بڕوایان بەچونە سەرشاشە نیە یان كەسیان نیە تاكو ئیستا ستۆدیەكى تۆكمەتان نیە ئاخر چون دەست بۆئەم پاروە قورسە دەبەن ئێوە هەردوو حیزبەكە كەناڵێكى محەلیتان هەیە لە هەفتەیەكدا 2ڕۆژ ئیش ناكات ئەدى چۆن بیر لەكەناڵى ئاسمانى دەكەنەوە ئێوە ئەندامى واتان هەیە دینارلە گیر فانیدانیە چۆن شتى وادەكەن سەرە تا خەریكى ئەوئەندامانەتان بن ئێوە گەر بلێن چاو لەیەكێتى وپارتى دەكەین ئاخر هەرئەوانن لەسەر میزى دابەشكردنى سەروەتەكانى ئەم میلەتە تۆزێك دەدەن بەئێوە ئەمانە قیدى نیە بەس بزانم كامە بەرنامە كانتانە كامە ستۆدیۆى هەواڵ وەرزش تەندروستى خۆئێوە تاكوئیستا بەخشى راستەوخۆى دەرەوەى ستۆدیۆتان نیە ؟بەراى من ئێوە بیرلە رادیۆیەك بكەنەوە باشترە خۆتاكو ئیستا كارمەندى هەواڵى كجى نیە برایانى كۆمەل یەكگرتوو خۆتا كوئیستا فیلمێكى زۆربەهیزى نیە جگە لەدۆبلاژى (دونیاى نهێنیەكا) ئەمیش توركیە بینى خۆمان بێت برایانى یەكگرتوو گەركەناڵەكەتان سەربگرێت ئێوەش دەچنە ریزى بەرەى دژەتیرۆرى (پەكەكە) وگۆرى (ئەتاتورك)وەك سەركردەیەكى میژوى نیشان دەدەن برایانى كۆمەڵ گەر سەحەر لەهەواڵەكانى دا گوتى"كوژرانى چەندكوردێكى خائین لەشارى مهابات بەبۆنەى هاوكارى حیزبى زەحمەت كێشانى كومەنیستى ئێرانەوە ئێوە دەڵێن چى؟ زو فیشەكەى لیدەكەنەوە ببورن بەزمانێكى سادە دەڵێم (فیشە)ئاخر برادەرێك وتى لە كەناڵى یەكگرتوو بەگوێ ىخۆم گوێم لیبو لەكاتى هەواڵێكدا لەباتى سەرە خۆشى وتى پیرۆزبایى ! یەكگرتوو كۆمەڵیش بەهۆى كەمترین بڕى پارە سەرف كردنەوە بۆ مەكتەبى راگەیاندن دەناڵێنن كەچى بەتەمان بیكەنە ئاسمانى ! لەیەك ئاهنگى یەكێتى دا لە قەرەهە نجیر كە (كوردسات) لەرێگاى مانگى دەست كردەوە گواسیەوە 4هەزاردولارى تێچو بۆماوەى (20) خولەك بوو) ئێوە جارى واهەیە 20خولەك بەس (سلید) ى گوڵ و باغ نیشان دەدەن جارى واهەیە 5دەقیقە شاشە شین دەبێت گەر سیدى بوایە دەم كوژانەوە بەڵام كە ناڵێكى محلیە چیبكەین ! برایانى كومەڵ زیاتر لەچەند هەفتەیەك كارمەندانى ناردە (مالیزیە)كەى (كاكە ماشەللە) بۆفیربونى كامێراو مۆنتاژو تەكنیكى كەناڵى ئاسمانى یەكگرتووش دیارە دەیان نێرێت بۆ لەى (گولەنیەكان) یان لەم سەردانەى ئەم دوایەى مامۆستا ێلحدین بەڵێنى هاوكارى چەند هەزار دولارى پێدراوە لەلایەن (گولەنیەكانەوە واپێدەچێت گەر ئاسیش رێگرى بكات ئەوا ستۆدیۆى سەرە كى لە (ئەنقەرە)بێت ئەوكاتە تاكو وێنەیەكى دانیشتنەكان یان هەر هەواڵى حیزب دەگاتە ستۆدیۆى سەرەكى 2ڕۆژچاوەڕوان بن ! لیرە دا تەنهاشتێك مابێت ئەویش ئەوەیە ئەوبنەمایە كامەیە كە ئیسلامسیەكان كەناڵى لەسەر دروست دەكەن ؟ نەتەویى یان ئاینى یان هەروەك كەناڵە محلیەكانى خۆیانەو سەحەرێكى ترە ؟ ئەم پرسارانەوەڵام بدەنەوە ئەوسا بڵێن كەناڵ دادەنێین ئەوە تا یەكگرتوو تافیلمێكى چەند هاڵقەیى بەرهەم هێنا باڵى (مەلاكان) پێیانى گۆڕى كەواتە مەكتەبى زانایان ومەكتەبى ئیعلام تێكە ڵەیەكى بێ بن ؟ كۆمەڵیش دەبێت لەیادى نەچێت ئەو ساوایە لە ئینشیقاقى حیزبَكەوە لەدایك بوە ؟ ببورن هاورێكانم لە حیزبە ئیسلامیە كان دڵ نیام دواى ئەم راپۆرتە هیجركردنى ئێوەى ئیسلامیم بۆدێت گەرزمانى رەخنەدەزانن وەڵام بدەنەوە چونكە شمشێر بۆ جیهادە وئێوەش وەرن فێرى زمانى گفتوگۆبن فێرى زمانى نوسین بن هەردووحیزبە ئیسلامیەكە گەر كەناڵیان دانائەوكاتە زۆرێك لە هەواڵەكانیان چۆن وەردەگرن ؟چۆن (وێنە)ى پیدادەكەن وەك ئیستا لە كەناڵە كوردییە كانەوە یان (جەزیرەو العرەبیە)وە وێنە وەردەگرن جارێكیان ئەندامێكى یەكگرتوو وتى كە ئیستا بیناكەمان بۆكەناڵى ئاسمانى تەواو بوە ئەوا كەناڵیشمان دانا ئەى كام بەرنامە بەكەڵكى ئەوروپادێت كام بەرنامە بەكەڵكى گوند وشارە كانى ترى كوردستان دێت !بۆتێچونى كەناڵەكەتان بۆجارێكى تر هەرداواى پارەلە ئەندامە قوڕ بەسەرەكانتان دەكەن كورد دەڵێت (سەرم نایەشێت پەڕۆى پێوەدەبەستم)ئێوەش ئاوهان كێشەى پەخشى محەلیەكانتان هەیە چۆن وێراوتانە بیكەنە ئاسمانى ئاخر هەركەسێك تەواو دەبێت لە زانكۆو پیمانگاكان ئاواتە خوازە بچێتە (كوردستان تیفى یان كورسات) ئەى ئێوە بەكام كادیرەوە كەناڵ دادەنێن ئەوهەمووپارەیە بەفیڕۆدەدەن خۆتان توشى كێشەى لەوجۆرەمەكەن دواى دەبێتە كێشەى گەورەتر بۆتان و نەك 3ملیۆن كورد تەماشاتان دەكات بەڵكو 40ملیۆن كورد بۆكردنەوەى كەناڵێكى ئاسمانى بەزمانى كوردى تامەزرۆیە ئەوكاتە ئێوە بەرامبەر بەوهەموو بینەرەتان دەڵێن چى هەر (ناتاشا _ مردوى گەڕۆك_ تاڵ وشرین_ وپیاوانى ئەشكەوت) پەغشى دەكەن بمان بورن كە وشەیەكى نەشیاومان وتبێت ئێوە خۆتان چاك بكەن وكەناڵێكى پڕۆفیشناڵى كوردى بكەنەوە ئەوكاتە ئێمەش بەلامانەوە باش دەبێت نەك وەك ئیستا بێت و4كامێراى باشتان نەبێت میكسەرى ساڵى هەشتاتان هەبێت كادیرى لێهاتوتان نەبێت . بەدلێكى فراوانەوە رەخنەكانم قبوڵ بكەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە