دەنگ وڕەنگ لە سەماكانى (هانى) دا

Tuesday, 10/08/2010, 12:00

1062 بینراوە




ڕوانین.. ئەگەر یەكێك بێت بۆ تێگەیشتن لە سیحرى جوانى بینین ئەگەر یەكێك بێت بۆ چێژ وەرگرتن لە ماناكانى ڕەنگ ئەوا بیستن سەما كردنى گوێیە لەگەڵ ئاوازەكاندا خۆ ئەگەر بیستن هۆیەك بێت بۆ پێوانە كردنى دەنگێك ئەوا هەر دەنگەى لە یەكێك لە ژورەكانى بیستندا چێژى تایبەتى خۆى هەیە ..لەگەڵ بیستن و بینیندا ئەكرێ سەما تعریفى خۆشبەختى ئینسانەكان بێت واتا سەما دوا پێكەنینى ئینسانە لەگەڵ ژیاندا... سەما كردن جۆرێكە لە ئامێز گرتنى جوانیەكانى ژیان ...ئالێرەوە [هانى خان ] ئەو پانتاییەیە لە باخچەى گوڵەكاندا بە دەنگێكى (ئاو)ییانە سەما بۆ ژیان دەكات ..دەنگێك..ڕەنگێك...سەمایەك كە بەمنى بینەر و بیسەر دەڵێ [بڕوانە ژیان پڕە لە بەختەوەرى ..وەرە با پێكەوە بچینە كەنار دەریا تا بزانین پەیامى باخچە چییە و ژیان لە وانەى ئەمڕۆدا چ ئێستایەكى ڕەنگاو ڕەنگى مناڵانەى لە هەگبەى شاعێریكدا بۆ هەڵگرتوین ] [هانى ] دەنگێك دەمانكاتە هاوڕێى سەما ..ڕەنگێك دەمانكاتە هاوڕێى باخچەكانى مناڵى , هانیەك وەك كچێكى كورد لە ناو ئاواز ى فۆلكلۆر و زیندوكردنەوەى هونەرى كوردى ناسنامەى كوردیمان پێ دەبەخشێ و دەمان كاتە شاعیر .
من بۆ خۆم شاعیر نەبوم ..چاوم نەبوو..گوێم نەبوو (گۆرانى و مۆسیقا) چاوى پێ بەخشیم گوێى پێ بەخشیم كردمیە شاعیر , [هانى ] وەك كچە كوردێكى ئازاد و نەترس , بە دەنگ و ڕەنگى خۆى هاتە ناو باخچەكانى منەوە بوە هاوڕێى بیستن و بینینم , بوە هاوڕێى ئەو شیعرانەى كە بە ڕۆح لە گەڵیدا دەژیم وا هەست دەكەم ئەوە منم گۆرانى دەڵێم..ئەوە منم سەما دەكەم..ئەوە منم هەست بە بونى ئازادى مێینەى ژنى كورد دەكەم .
[هانى] دەبێتە پەیامى دەنگ و بە شاڕێگاكانى گوڵدا ڕەنگەكانى سروشت دچنێتەوە و لەگەڵ بەهاردا دوا سەماى ئەبەدى بۆ ژیان دەكات ,منیش جگەرەكەم دەكوژێنمەوە و چراكان خامۆش دەكەم دەچمە ناو خۆمەوە بۆ ئەم سەفەرە ئەبەدیە.
[email protected]
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە