سزادراوانی سیاسی وهۆکاری نەگەڕانەوەیان بۆسەر کارەکانیان

Saturday, 07/04/2012, 12:00

1484 بینراوە





ماوەی چەند ساڵێکە پرسی نان بڕاوانی سیاسی بەشێوەیەکی یەکجارەکی چارەسەر نەکراوەو بەسەدان خێزان تاکو ئەمڕۆش نان بڕاون ولەچاوەڕوانی گەڕاوەنەوەیاندان بۆ سەرکارەکانیان تا لەبێکاری وکۆتایی برسیەتی خێزانەکانیان ڕزگاریان ببێت،بەڵام نەبزووتنەوەی گۆڕان لەهەوڵی جدیدایە بۆ گەڕانەوەیان نەدەسەڵاتیش گرنگی بەو پرسەئەدات هۆکارەکەشی بۆ کەمتەرخەمی بزووتنەوەی گۆڕان دەگەڕێتەوە کە سەرەتا بەو میکانیزمی گەڕانەوەیەی سزادراوان ڕازی بوون کەلەلایەن هەردووحیزبی دەسەڵاتەوە دانران دیارە ڕازیبوونی بزووتنەوەی گۆڕان بەو میکانیزمی گەڕانەوەیە تەنها بۆ بەکارهێنانی ئەو پرسەیە وەك کارتی فشار لەبەرامبەر دەسەڵات دەنا بۆ دەبێت هەموو ئەوانەی پشت وپەنایان هەیەو واستەیان هەیە یان ئەوەتا خانەنشین کراون یان گەڕاونەتەوە سەرکارەکانیان بەگەڕاندنەوەی هەمووئەو مووچانەشی پێشتر لێێان بڕدرابوو ،هەربۆنموونە کادری دەزگای زانیاری هەیە کەلێپرسراوی بەش بوە تەنها لەبەر ئەوەی جنێوی بەلێپرسراوی دەزگا داوە ئیجرائاتی لەگەڵ کراوە نەک بەدەرکردن بەڵکو خانەنشینکردنی بەپلەیەکی کەمتر لەو پلەیەی کەهەیەتی کەچی ڕازی نەبووەو چونکە لەناو گۆڕان مسئولێک پشتگیری کردووەو کاری بۆ کردووە گەورەترین قەرەبووی وەرگرتووە بەبێ ئەوەی کێشەکەی پەیوەندی هەبێ بەبزووتنەوەی گۆڕان ئەمەلەکاتێکدا ئەوانەی کە بەفعلی لەسەر بزووتنەوەی گۆڕان دەرکراون لەلایەن گۆڕانەوە ئیهمال کراون وکاری گەڕانەوەیان بۆ ناکرێت لەکاتێکدا دەتوانن فشار بخەنە سەر دەسەڵات کەبەبێ ئەو میکانیزمی گەڕانەوەیەی دەسەڵات دایناوەو گۆڕان پێی ڕازیە ماڵوومنداڵیان لەبرسێتی ڕزگار بکەن .لێرە پێویستە ئەو میکانیزمی گەڕانەوەیە بۆ خوێنەران ڕوون بکەینەوە کەبە چ شێوەیەکە تا ڕاستیەکەیان بۆڕوون بێتەوە کەئەوە بزووتنەوەی گۆڕانە کاری گەڕانەوەیان بۆ ناکات وهەروەکو سەرۆکی بزووتنەوەکەش ڕایگەیاندبوو با ئەوانەی نانیان بڕاوە بابچن خۆیان بەخێو بکەن.


میکانیزمی گەڕاندنەوەی سزادراوەکان بەو شێوەیەیە کەدەبێت هەرکەسێك کە دەرکراوە ەوشوێنەی خۆی پێویستە نوسراوی ئەوە بکات کە بەڵێ ڕاستە فڵانە کەس لەسەر بزووتنەوەی گۆڕان دەرکراوە گەر ئەو نووسراوەی بۆ نەکرێت ئەوە هەموو ڕەنجی بەبا چووەو هەروەکو سەرۆکی بزووتنەوەی گۆڕان ئەفەرموێ بابچێت کرێکاری بکات.سەیرووسەمەرەکە لێرەدایە گەر بۆ نموونە بنکەیەکی ئاسایش نوسراو بکات بڵێ فڵانە کەس دەرکردنەکەی لەسەر بزووتنەوەی گۆڕان نیە ،هەموولایەك لەپێش هەموویانەوە گۆڕان باوەڕی پێ دەکەن وئەو کەسە دەبێت دەست لەهەموو ئەو چەند ساڵەی خزمەتی هەڵبگرێت وبەدووی نانی ماڵوومنداڵیدا بگەڕێت گەر سەردانی گردەکەش بکات بۆ کێشەکەی ئەوەندە دەستی دەستی پێ دەکەن تا تەواو بێزاری دەکەن ودواجار هەر بۆ خۆی واز دێنێت لەداواکەی ودواجار تف ونەعلەتی نەك هەموو حیزبەکان بەڵکو تف ونەعلەتی کورد بوونی خۆشی دەکات


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە