بۆچی بە مانگرتن و خۆپیشاندان ناتوانرێت دەسەڵاتی بنەماڵەیی بگۆڕدرێت...؟

Monday, 18/06/2012, 12:00

1448 بینراوە


دوای ئەوەی یەکێتی و پارتی بەهاوکاری بەناو ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستان پاش سەرکوتی خۆپیشاندانەکانی ١٧شوباتی و ڕۆژانی دواترلە ١٩ی نیسانی ساڵی ٢٠١١ دا توانیان دەسەلاتی بنەماڵەیی یان جێگیربکەنەوە، تازە خەریکن ئەم بەناو ئۆپۆزسیۆنانە تێدەگەن کە بارزانی و تاڵەبانی بڕوایان بە دەسەلاتی پەرلەمانی و دیموکراتی و دەستوری نیە و بەئارەزووی خۆیان و بنەماڵەکانیان بودجەو سەرمایە و داروبەردی کوردستانیان تەخشان و پەخشان کردووە و دەیکەن...!!؟؟
ئێستاش پاش ئەوەی هەوڵەکانی ئەم بەناو ئۆپۆزسیۆنانەی پەرلەمانی هەردووبنەماڵە شکستی هێنا تا بودجە بە کەم و کورتی و ناڕۆشنی و ناشەفافی تێنە پەڕێندرێت..! هەڕەشەی خۆپیشاندان و مانگرتنی سەرتاسەری دەکەن....!!!؟؟؟
دیارە مانگرتن و خۆپیشاندان مافێکی سەرەتایی خەڵکە لە ووڵاتێکدا کەخۆی بە دیموکراتی بناسێت و بە دەستور و یاسایەکی شارستانی دەستاودەستی دەسەلاتەکان بکرێت...!؟ لەو ووڵاتانەدا دەتوانرێت بە مانگرتنی سەرتاسەری و خۆپیشاندان دەسەڵات ناچاربکرێت گۆێ بۆ داخوازی یەکانی خەڵکی ناڕازی بگرێت و لە ژێر فشاردا داخوازی یەکانیان جێبەجێبکات...!؟
بەڵام لە کوردستان وەک هەموومان دەزانین، دەسەڵات بەدەست دووبنەماڵەوەن کە نەک زۆربەی تاکی کورد دەچەوسێننەوە بەڵکو سیستمی سیاسی دیموکراتی بەخراپ بەکاردەهێنن، بەوەی کە پەرلەمان و حکومەتێکی کارتۆنیان دروستکردووە، بەڵام بڕیارەکان لە دەرەوەی ئەو بەناو پەرلەمانەوە دەدرێت بەپێی ڕێکەوتنێکی بەناوستراتیجی نێوانیان...!!؟؟
ئەم ڕاستیانە دەمێکە بۆ زۆربەی خەڵکی هۆشیار و بەناو ئۆپۆزسیۆنەکانیش ڕۆشنە، بۆیە بە حسابی خۆی لیستی گۆڕان پێش خۆپیشاندان و ڕاپەڕینەکەی ١٧ی شوباتی پار ٧ خاڵەکەی بۆ چارەسەری کێشەی دەسەلات و خەڵک خستە ڕوو...!؟
١٧ شوبات و ڕۆژانی دواتر خەڵکی ناڕازی هاتنە سەرشەقام و ئەنجومەنی مەیدانەکانیشیان دروستکرد بۆ بەڕێوەبردنی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک و خستنە ڕووی داخوازی یەکانی خەڵکی کوردستان، کە خۆی نیشاندا لە نەخشە ڕێگای چارەسەری قەیرانی دەسەڵات لە کوردستاندا. بەڵام لیستی گۆڕان و سەرکردەکانیان و خودی نەوشیروان مستەفا پشتی کردە شەقام و دەستی خستەوەناودەستی هاوڕێ کۆنەکانی لەناو یەکێتی و ژێر بەژێر کەس نەیزانی باسی چیان کرد و لەسەرچی ڕێکەوتن...!!؟؟
پاشان بە دانیشتنی پێنج قۆڵیان ....شەقامیان بەسەرکوت کردن دا و مەیدانەکانی ئازادی بە ئەنفالکردن...!!؟؟
ئێستاش بەتەمان لیژنەی ئامادەکاری دروستبکەن بۆ سازدانی خۆپیشاندانەکان...!؟ کێن ئەوانەی دروستی دەکەن و بە بڕیاری کێ ئەو کارەدەکەن، ئەمە خاڵێکی گرنگە بۆ ئەوەی لەوە زیاتر منداڵان و گەنجی ئەم کوردستانە وێرانکراوە نەکرێنە سووتەمەنی سیاسەتی چەند سەرکردەیەک، کە چەندەها ساڵە لە ژیر ناوی جۆربەجۆر و بەرگی جیاوازدا ڕۆڵەی خەلکی هەژار و نەدار و بەشمەینەتی کوردستان دەکەنە قوربانی ماشێنی سیاسەتی فاشیل و گوماناویان...!!؟؟
ئامانجەکانی ئەو سەرکردانە جیاوازن لە داخوازی یەکانی شەقام و خەڵکی ناڕازی بۆ ڕزگار بوون لەدەست سیستمی دەسەلاتی بنەماڵەیی بارزانی و تاڵەبانی، لەبەر ئەوەی بەناو ئۆپۆزسیۆنەکان لە چوارچێوەی ئەو سیستمە نەخۆشەدا سیاسەت دەکەن...!!!!؟؟؟
بۆ دەرچوون لەو چوارچێوە سەقەت و نەخۆشە دەبێت دەسەڵاتی بنەماڵەیی بگۆڕدرێت، نەک تەنها لەدژیان خۆپیشاندان بکرێت..!!؟؟

١٧ی شوباتی پار خەڵک خۆپیشاندانی کرد بەڵام لە ١٩ی نیساندا بە بڕیاری بارزانی و تاڵەبانی سەرکوتکران...!! ئەوان بڕوایان بە خۆپیشاندان نییە بۆیە مۆڵەتی خۆپیشاندان نادەن...!! لەبەرئەوەیە خەڵک ناچار دەکەن لە دژیان ڕاپەڕن...!؟ جام کە پڕبوو لێی دەڕژێت...!؟
گۆڕینی دەسەڵاتی بنەماڵەیی و دیکتاتۆری دەرکەوتووە لە مێژووی کۆن و نوێدا کە بە قسەی خۆش و خۆپیشاندا ناگۆردرێت بەڵکو بە ڕاپەڕین، وەک لە تونس و میێر و لیبیا و یەمەن بینیمان و تا ئێستاش لە سوریا بەردەوامی هەیە...!؟
ڕاپەڕینیش مانای قوربانی دان لە پێناو قازانجی دریژخایانی کۆمەڵگا و نەوەی داهاتوومان...!؟
کەسێک ئامادەیە قوربانی بدات کە هیچ قازانجی لەگەڵ دەسەڵاتی بنەماڵەییدا نەبێت و خوازیاری دەسەڵاتێکی شارستانی و مۆدێرنە، کە تیایدا هەموومان بە دەسەڵاتدارانیشەوە ئەرک و مافەکانمان لە دەستوردا جێگرکرابێت و کەس لەسەرو یاساوە نەبێت...!؟
بەڵام پرسیارێکی گرنگ خۆی قووت دەکاتەوە، ئایا دوای ئەمان کێ دەتوانێت دەسەلاتی سیاسی بگرێتە دەست کە دیسانەوە وەک ئەمان و خراپتر نەکات....نموونەشمان ئێستای میێرە کە چارەنوسی دیارنی یە بەرەو کوێ دەڕوات...!؟
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و لە کوردستان بینیومانە کە چۆن لە هەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری کرا بە قازانیج بارزانی و تاڵەبانی!!؟؟
من نامەوێت خەڵک ڕەشبین بکەم بەڵام دەبێت حساب بۆ هەموو ئەگەرەکان بکرێت، تا کۆمەڵگا و هیچ کەس نەبنە سووتەمەنی دەستە شاراوەکان لەژێر ماسکی دیموکراتی و دەسەلاتی یاسادا....!!!؟؟؟




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە