ناوى تاوانبارانى كورد . ((دۆسیەیى دزى و گەندەڵیەكانى تاوانبارى كورد دكتۆر محەمەد خۆشناو ، دكتۆرى تایبەتى سەرۆك كۆمارى عێراقچى جەلال تاڵەبا�

Friday, 04/02/2011, 12:00

2601 بینراوە


_ یەكێكى تر لەو تاوانبارانەى دەسەڵاتى مافیایى پارتى و یەكێتى دكتۆر محەمەد خۆشناوە كەپێشنیار ئەكەین ئەویش هاوشانى عومەرفەتاح ناوى بخرێتە لیستى تاوانبارانى كوردەوە چونكە ئەویش سەدان بەڵگە و دیكۆمێنتى دزى و گەندەڵى لەسەرە هەر لەڕاپۆرتەكانى چاودێرى دارایى سلێمانیەوە بیگرە تا ئەگاتە دەیان ڕاپۆرت و ڕێپۆرتاژى ڕۆژنامە و گۆڤارەكان كەسەدان دزى و گەندەڵی كردوە لەگەڵ عومەر فەتاح .
پێمان وایە دكتۆر محەمەد قادر خۆشناویش تاوانبارە بەخیانەتى نەتەوەیى + دزى + گەندەڵى گەورە كەزیانى لەبەرژەوەندى ئابورى و نیشتیمانى داوە + تەنانەت بەژدارى كردوە لەكوشتنیش ، كەئەوەتانێ ئێستاش دەیان پاسەوانى هەیە ؟.
پێمان وایە تەنها ئەنفلەوەنزاى درۆى باڵندە بەسە بۆ دادگایى كردنى عومەر فەتاح و دكتۆر محەمەد خۆشناو كەزەرەرى سەدان ملیۆن دۆلاریان دا لەئابوورى دانیشتوانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەتایبەتیش خەڵكى تێكۆشەر و هەژارنشینى لادێكان ، پەتایەك ئەسڵ و ئەساسى نەبوو ، پەتایەك تەنانەت ئیدارەى ئەوساى هەولێریشى نەگرتەوە ، پەتایەك كەتەنانەت لەڕاپۆرتى ساڵانەى ڕێكخراوى تەندروستى جیهانیش بۆ ئەنفلەوەنزاى باڵندە ئیدارە و پارێزگاى سلێمانى ناوى نەهات ، بەرپرسەكان هەرچى مریشك و پەلەوەرى كێڵگە و دەواجنەكانى خۆیان هەبوو بردیان بۆ مەسجەرە و سەربڕین خانەى بازیان و لەناویان نەبرد و هێنایانەوە بۆ بازار ِ، لەقەرەبووەكەش دەیان ملیۆن دۆلاریان بەو ناوەوە دزى و برد.
ئێمە لەگەڵ دەستخۆشى گەرمان بۆ كوردستانپۆست بۆ كردنەوەى ئەم دۆسیەیى ڕیزكردنى ناوى تاوانبارانى كورد لەهەمان كاتدا هاوكارى و پشتیوانى خۆشمان دەرئەبڕین بۆ ئەم بیرۆكەیە .
بۆیە بۆ بەرچاو ڕوونى و دەوڵەمەندكردنى زیاترى ئەم دۆسیەیە و بیرخستنەوەى جەنابتان والەخوارەوە هەندێك لەو دزى و گەندەڵیانەى دكتۆر محەمەد خۆشناو ئەخەینەڕوو ، كەئەتوانن بیخەنە ناو فایلەكەى ، وەپێشنیار ئەكەین فایلى ئەوانى تریش بەم شێوەیە تاوانەكانیان ڕیز بكرێ ..
_ دكتۆر محەمەد خۆشناو ساڵى 1988 كۆلیژى پزیشكى زانكۆى سەڵاحەدینى تەواو كردوە ((دیمانەى محەمەدخۆشناو لەڕۆژنامەى هەواڵ ژمارە 292 بەروارى 16 / 8 / 2008)) .
_ ((بەشایەدى هەموو ئەوانەى لەگەڵى بوون بەعسی بووە لەزانكۆ)) واتا ئەمە بۆخۆى بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كەئەم زاتە خەباتى شاخ و شتى لەو بابەتەشى نەبووە تاوەك هەندێك بەرپرس و سەركردەى دز و گەندەڵ بیداتەوە بەچاوى ئەو میللەتە وەڵا لەشاخ بووین بۆیە ئێستا حەقى خۆمانە دز و گەندەڵبین .
_ دكتۆر محەمەد خۆشناو ساڵى 1991 بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى ڕەواندوز بووە كەبەرپرسیارە لەدزین و دیارنەمانى ئامێر و دەرمانێكى زۆرى ئەم نەخۆشخانەیە ((بەڕێزێك كاتى خۆى هەرلەكوردستانپۆست بەتەفاسیلى باسى ئەم ڕووداوەى كرد كەوا چۆن چۆنى لەڕاپەڕینەكە لەسنوورى حاجى ئۆمەران بەرەى كوردستانى ئەو ئامێرانەیان گرتووە لەدكتۆر محەمەد خۆشناو)) .
_ باوكى ناوبراو (مەلاى مەلا قادر) تاونبارە لەشاردنەوە و ڕزگاركردنى قاسم ئاغاى كۆیە لەڕاپەرینى 1991 كە لەهەولێر لەماڵى ئەوان شاردراوەتەوە ((ئەمەش بەتەفاسیلى لەكوردستانپۆست باسكرا و كاتى خۆى نووسینى زۆر لەسەر نووسرا)) .
_ دكتۆر محەمەدخۆشناو بەرپرسیار و تاوانبارە لەبردن و دزینى كەل و پەل و ئازووخەیەكى زۆرى دەزگاى تەندروستى كوردستان كەبە (K H F ) ناسراوبوو ساڵى 1992 تا 1994 ئەوسا حەمەخۆشناو لەم دەزگایە جێگرى (دكتۆر شوان وەزیرى پێشووى مافى مرۆڤى حكومەتەكەى نێچیرڤان بارزانى) بوو ، كەئەوساش دكتۆر محەمەد خۆشناو تووشى كێشەبوو لەم دەزگایە لەسەر ئەوەى ئازووخەیەكى زۆرى لەڕێكخراوى میدیكۆى ئەڵمانى وەرگرتبوو دابەشى نەكردبوو و فرۆشتبووى ، بەشایەدى هەموو ئەوانەى ئەوسەردەمە لەدەزگاى تەندروستى كوردستان بوون بەدكتۆر شوانیشەوە ئاگادارى ئەم كێشەیەن .
_ دكتۆر محەمەد خۆشناو بەرپرسیارە لەبردن و نەمانى ئامێرەكانى نەخۆشخانەى شەهیدانى هەولێر و نەخۆشخانەى كوردستانى تایبەت لە 31 ى ئابى 1996 كەهەردووكیان لەتەك یەك بوون لەسەر شەقامى گشتى شەست مەترى هەولێر .
_ ئێستاش نەخۆشخانەى كوردستانى تایبەت ماوە و پارتى لە 31 ى ئابەوە دەستى بەسەر داگرتووە ، نەخۆشخانەكە هى هێرۆى برایم ئەحمەد بوو دكتۆر مەجید حەمەئەمین جەمیل ((وەزیرى ئێستاى تەندروستى عێراق و وەزیرى پێشووى شەهیدان)) بەڕێوبەرى ئەو نەخۆشخانە تایبەتەبوو،دكتۆر محەمەد خۆشناویش بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى شەهیدان بووە .
((شایەنى باسە ئەو سەردەمیش دكتۆر محەمەد خۆشناو مانگانە 30 هەزار دینارى سویسرى لەسكرتاریەتى تاڵەبانى لەهەولێر وەرگرتووە بەناوى كڕینى دەرمان بۆ ئەو نەخۆشخانەیە كەچى دوایى دەركەوتووە دەرمانى لەوەزارەتى تەندروستى و ڕێكخراوە خێرخوازیەكان وەرگرتووە)) .
(( هەر ئەو كاتەى دكتۆر محەمەد خۆشناو وەزیرى تەندروستى بووە لەئیدارەى سلێمانى لەسەفەرێكدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى بۆ یابان بەفرسەتى ئەزانێ و لەیابان داواى ئەم نەخۆشخانەیەیى كوردستانى تایبەت لەنێچیرڤان بارزانى ئەكاتەوە ، ئەویش ئەڵێ باشە كەچووینەوە وەرە بۆ لام ، دوایى كەحەمە خۆشناو ئەچێ پارتى سەیر ئەكا دكتۆر مەجیدیش بەڕەسمى داواى وەرگرتنەوەى ئەم نەخۆشخانەیەیى كردوە لە ((لیژنەى باڵاى قەرەبووكردنەوەى زیان لێكەوتووانى شەڕى ناوخۆ)) لەڕێگەى مەڵبەندى 3 ى هەولێر ، بۆیە پارتیش بەهانەیان پێ ئەگرێ و ئەڵێ بیدەمەوە بەكامەتان ؟ دواجار كێشەكە ئەچێتە مەكتەبى سیاسى یەكێتى و ئەڵێن خۆى لەئەسڵا هى هێرۆخانە بەڵام وەرى ئەگرینەوە بابۆ هەردوولاتان بێ)) .
_ دكتۆر محەمەد خۆشناو بەرپرسیار و تاوانبارە لەبردن و دیارنەمانى دەیان ئامێرى نەخۆشخانەى ڕزگارى هەولێر لەڕۆژى 31 ى ئابى 1996 كەدواجار دەركردنى باوكى و براكانى و ئامۆزاكانیشى لەهەولێرەوە بۆ سلێمانى هەر لەسەر ئەو ئامێرانەبووە ، پارتى بەئاشكرا هەڕەشەى لێ كردوون كەئەو ئامێرانە بهێنەوە ئەگینا ئەتان دەین بەدادگا بۆیە ئەوانیش بەپەلە ڕائەكەن بۆ سلێمانى .
_ ساڵى 1998 لەسلێمانى وێستگەیەكى تر لەدزى و گەندەڵیەكانى دكتۆر محەمەد خۆشناو دەست پێ ئەكا و بۆ یەكەم جار هاوشێوەى نەخۆشخانەى شەهیدانى هەولێر نەخۆشخانەى شۆڕش بەجەبارفەرمان دائەمەزرێنێ و حەمەخۆشناو ئەبێتە بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى شۆرش و سەربەفەرماندەیى گشتى ئەبێ ، لەبڕیارێكدا جەبارفەرمان دكتۆر محەمەد خۆشناو ئەكات بەئەندامى فەرماندەیى گشتى و دواى ماوەیەك بۆ كارگێڕى فەرماندەیى گشتى و ئیدى لەوێوە كارەساتەكان دەست پێ ئەكەن .
بۆنموونە ....
_ بەسەدان وەسڵى دەفتەر دۆلارى هەبووە حەمەخۆشناو پارەكەى لە فەرماندەیى گشتى و لەحكومەت و لەسكرتاریەتى تاڵەبانیش وەرگرتۆتەوە .
((واتا وەسڵێك لەیەك كاتدا پارەى لە سێ شوێن وەرگیراوە)) .
_ دكتۆر محەمەد خۆشناو بەرپرسیار و تاوانبارە لەفرۆشتنى ئەو هەموو ئامێر و دەرمانانەى كەلەگومرگ و بازگە و خاڵە سنووریەكان دەستى بەسەردا ئەگیرا ، دوایى وەك دیارى ئەدرا بەنەخۆشخانەى شۆرش ، كەچى براكەى هیچى نەهێناوەتەوە بۆ نەخۆشخانەى شۆرش و یەكسەر لەبازار فرۆشتوویانەتەوە .
_ دكتۆر محەمەد خۆشناو بەرپرسیار و تاوانبارە لەبردن و دزینى هەموو ئەو ئامێر و ئۆتۆمبێل و تاڵانیەیى لەكەركوك و نەخۆشخانەى سەربازى كەركوك و ئەو هەموو ئامێر و كەلوپەلانەى لە فەرمانگەى ئاوى كەركوك بەناوى نەخۆشخانەى شۆڕش لەپرۆسەى ئازادى عێراق لەساڵى 2003 هێناویەتی و سەرجەمیانى بردووە بۆ دێ كەى خۆیان لەخۆشناوەتى لەسنوورى هیران و نازەنین .
_ دكتۆر محەمەد خۆشناو بەئاشكرا دەستى هەبووە لەكوشتنى جەبارفەرمان و كوشتنى سەباحى كوڕە خاڵى كەلێپسراوى پاسەوانەكانى خۆى بووە ، لەسەر مەسەلەى چیرۆكى 17 كچە بەژن بووەكان و دوورینەوەى پەردەى كچێنیان لەبەشى نەشتەرگەرى نەخۆشخانەى شۆرش .
((كەئەمەش بەتەفاسیلى كاتى خۆى لەڕێپۆرتاژێكى كوردستانپۆست لەساڵى 2007 لەسەر چیرۆكى ئەو 17 كچەدا هاتبوو كەسەباح ووردەكارى ئەو مەسەلانەى لابووە بۆیە لەسیناریۆیەكى بەرنامە بۆ داڕێژراودا لەناویان بردوە و كوشتوویانە)) .
_ بۆمەسەلەى جەبارفەرمانیش ....
لە ژمارە 347 ى ڕۆژنامەى هاوڵاتى لە 19 / 8 / 2007 عیماد ئەحمەد ڕاى گەیاند كەوا جەبارفەرمان ژەهرخوارد كراوە .
لە ژمارە 83 ى ڕۆژنامەى ئاوێنە دكتۆر محەمەد خۆشناو ئەمەى عیماد ئەحمەدى ڕەت كردەوە و ووتى نەخێر جەبارفەرمان ژەهرخوارد نەكراوە .
لە ژمارە 57 ى گۆڤارى لڤینیش لەدیمانەیەكدا سەبیحەخانى خێزانى جەبارفەرمان ڕاى گەیاند كەوا جەبارفەرمان ژەهرخوارد كراوە و نێوانیشى لەگەڵ تاڵەبانى خۆش نەبوو و ناكۆكیان هەبووە .
((شایەنى باسە هەرزوو وا بڵاوكرایەوە كە بەفەرمانى جەلال تاڵەبانى ، دكتۆر محەمەد خۆشناو دەستى هەبووە لەكوشتنى جەبارفەرماندا و لەڕێگەى دەرزیەوە ئیفلیجیان كردوە بۆیە ئەبینین خۆى ئیعترافى كردوە دكتۆر محەمەد خۆشناو كەجەبارفەرمان ژەهرخوارد نەكراوە)).
_ دكتۆر محەمەد خۆشناو بەرپرسیارە لەیارى كردن بەچارەنووسى زیاتر لە 800 كارمەندى نەخۆشخانەكانى شۆڕش بەشێوەیەك لەفەرماندەیى گشتى خستنیە سەر وەزارەتى تەندروستى دوایى بۆ سەر وەزارەتى پێشمەرگە دووبارە بۆ سەر فەرماندەیى گشتى و دواجار بۆ سەر دەزگایەكى تەندروستى حزبى بەناوى دەزگاى تەندوستى پێشمەرگە .
_ بەشێوەیەك تائێستا بەسەدان دكتۆر و ئەفسەر و یاریدەدەرى پزیشك و شوفێر و كارمەند لەبەر حەمەخۆشناو خۆیان نەقڵ كردوە و ڕاژەكانیان گواستۆتوە بۆسەر وەزارەتى تەندروستى .
_ دیارترینیان ڕۆیشتنى زیاتر لە 30 دكتۆرى خاوەن بڕوانامەى بەرز بوو كەبەیەكەوە لەداخى حەمەخۆشناو خۆمان نەقڵ كرد و ڕۆیشتین لەنەخۆشخانەكانى شۆڕش كەهەندێكمان ئەفسەریش بووین .
((هەموویان لەیەك ڕۆژداو بەسێ فەرمان ، بەئیمزاى سەرۆكى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە دكتۆر محەمەد خۆشناو خۆیان نەقڵ كرد و ڕاژەكانیان گواستەوە بۆ سەر وەزارەتى تەندروستى .
((بەفەرمانى ژمارە 193 و 194 و 195 لەبەروارى 5 / 2 / 2008)).
_ دكتۆر محەمەد خۆشناو بەرپرسیار و تاوانبارە بەوەى كەسەدان ئامێر و ئوتۆمبێل و ئیسعاف و بینا و باڵەخانەى وەزارەتى تەندروستى تاپۆ كردوە لەسەر حزب و دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە ، بەكون فەیەكونێك سەرجەم ئیسعاف و ئۆتۆمبێلەكانیان لەڕەقەمى شینى وەزارەتى تەندروستیەوە كرد بەسەوزى فەرماندەیى گشتى و تەندروستى پ . م .
_ دكتۆر محەمەد خۆشناو بەژداربووە لەقێزەونترین كارى نامرۆڤانەدا ئەویش دوورینەوەى پەردەى پاكیزەى كچێنى بوو بۆ ئەو كچە داماوانەى كەوتبوونە داواى گورگە مەسولانى یەكێتى وەك حاكم قادر و شێخ جەعفەر .
((ساڵى 2007 بۆیەكەم جار كوردستانپۆست لەڕێپۆرتاژێكدا بەتەفاسیلى و بۆ یەكەم جار پەردەى هەڵماڵى لەسەر ئەو كارەساتە ترسناكە قێزەونەى بەرپرسانى یەكێتى كەلەنەخۆشخانەى شۆڕش لەسەردەست و چاودێرى حەمەخۆشناو بۆیان ئەنجام درابوو ڕەنگدانەوەى چیرۆكى ئەو 17 كچە بەژن بووە بەشێوەیەك بوو ، بەسەدان خەڵك و نووسەر كەوتنە نەفرەت باران كردنى یەكێتى و دكتۆر محەمەد خۆشناو و بەرپرسە دزە داوێن پیسەكانى ناویان هاتبوو لەم ڕووداوەدا)).
_ دكتۆر محەمەد خۆشناو بەرپرسیار و تاوانبارە لەدیارنەمانى یەك سێت جیهازى انعاشى قلب كەبۆ 9 نەخۆش ئەبەسترا لەگەڵ مۆنیتەرى ئامێرەكان و كۆنترۆڵى خاریجى و داخیلى كەلەگواستنەوەى نەخۆشخانەى شۆڕش بۆ شارى پزیشكى قڕگە دیارنەما ، دواجار كچە كارمەندێكى داماوى بەستەزمانیان دەستگیركرد .
_ ساڵى 2002 بوو بەوەزیرى تەندروستى تا ساڵى 2006 .
_ دكتۆر محەمەخۆشناو و عومەر فەتاح بەرپرسیار و تاوانبارن لەدیارنەمانى دەیان ملیۆن دۆلارى بڕە پارەى زیادەى بڕیارى 986 ى سێكتەرى تەندروستى ئیدارەى سلێمانى كەس نازانێ چیان لێ كردوە و چەندیان وەرگرتووە و چۆنیان سەرف كردوە .
_ دكتۆر محەمەد خۆشناو تەندەرى سەدان پڕۆژەى وەزارەتى تەندروستى فرۆشتووە لەبەرامبەر وەرگرتنى دوو سێ دەفتەر دۆلار لەكۆمپانیاكان جگە لە هەموو ئەو پڕۆژەى بەسەقەتى لەلایەن كۆمپانیاكانى خۆیان و بەتەنفیز موباشر كردیان .
_ دكتۆر محەمەد خۆشناو و عومەرفەتاح بەرپرسیار و تاوانبارن لەدزینى زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلارى نەخۆشخانە چوارسەد قەرەوێڵەیەكە ، چونكە گرێ بەستى پڕۆژەكە ڕۆژى 23 / 10 / 2004 لەلایەن دكتۆر محەمەد خۆشناوە ئیمزا كراوە. ((ڕۆژنامەى ڕۆژنامە . ژمارە 619)).
_ دكتۆر محەمەد خۆشناو بەرپرسیار و تاوانبارە لەدزین و بەهەدەردانى دەیان ملیۆن دۆلارى نەخۆشخانەى دڵ لە قەلاچۆلان ((كەڕاپۆرتێكى تێر و تەسەلى لەKNN بۆ كرا)) ، نەخۆشخانەى شەهید غەریب هەڵەدنى لەدوكان ، نەخۆشخانەى ڕاپەڕین لەچوارقوڕنە ، نەخۆشخانەى ڕەئوف بەگ لەقەزاى شارەزوور ، شارى پزیشكى قڕگە ، جگە لەوهەموو بنكە تەندروستیە بێ پیلان و بێ بەرنامەیەیى لەسنوورى كۆیە و ڕانیەدا لەلایەن كۆمپانیاكانى خۆیانەوە كران ، لەبەرامبەر ئەوە سەیر ئەكەى لەهەموو قەزاى پێنجوێن هێندى ناوچەكەى خۆى خۆشناوەتى بنكەى تەندروستى و نەخۆشخانەى بۆ نەكراوە ، یان لەگەرمیان تەنها كەلار پێویستى بە 17 مەڵبەندى تەندروستى هەیە .
_ دكتۆر محەمەد خۆشناو و وەستاحەسەن بەرپرسیار و تاوانبارن لەسوتانى كۆگاى دەرمانى سلێمانى بەشێوەیەك حەمەخۆشناو خۆى ڕاستەوخۆ دەستى هەبووە لەسوتانى ئەو كۆگایەدا كەبایى زیاتر لەیەك ملیۆن دۆلار ئامێر و كەلوپەلى تیابووە . لەژمارە (238) ى ڕۆژنامەى هاوڵاتى حەمەخۆشناو خۆى دانى بەوە دانا كەئەم كۆگایە سوتێنراوە و زۆر بێ منەتانەش هەر لەو ژمارەیەیى ڕۆژنامەى هاوڵاتى ڕاى گەیاند كەوا دەست لەكار ناكێشتەوە ، دواجار كەپاسەوانەكانى دەستگیر كران دانیان بەوە دانا كەئەوان سوتاندوویانە و ئامێرەكانیشیان ئێوارەكەى بردوە (ئێستا هەردوو پاسەوانەكەى حوكم دراون كەكاتى خۆى بەتەفاسیلى ئەمەمان ڕاگەیاند و هەموو لایەكمان لێ ئاگادار كرد) .
_ دكتۆر محەمەد خۆشناو بەرپرسیار و تاوانبارە لەفرۆشتنەوەى دەیان سەیارەى پرۆسەى ئازادى عێراق بەوەزارەتى تەندروستى ئیدارەى سلێمانى ، وەلەكاتى یەكگرتنەوەى ئیدارەكانیشدا میلاكى زیاتر لە 50 سەیارەیان بەئاگادارى عومەرفەتاح نەخستەوە سەر وەزارەتى تەندروستى ، كەلەساڵى 2006 بەكاغەزى عومەر فەتاح و مەكتەبى سیاسى كرانە دیارى بۆ خەڵكى جاش و ماستاوچى .
_ دكتۆر محەمەد خۆشناو بەرپرسیار و تاوانبارە لەبردنى ئەو پارەیەیى كەلەڕێكخراوى یونیسێف وەرى گرت لەساڵى 2002 كە یونیسێف بڕیاریدا یارمەتى 3 مانگ بدا بەدكتۆر و كارمەندانى تەندروستى كەبڕەكەى لەنێوان 250 بۆ 500 دۆلار بوو ، بۆ نزیكەى 6 هەزار كارمەند بەڵام ئەوان ناوى وەهمى و خەیاڵیان نووسى و ڕێژەكەیان زیادكرد بۆ 10 هەزار ناو. (( زیاتر لە 150 هەزار دۆلار ئێستاش كەس نازانێ چى لێهات و كێ بردى)) .
_ دكتۆر محەمەد خۆشناو بەرپرسیار و تاوانبارە لەبردن و دزینى زیاتر لە 150 دەفتەر دۆلار لە 59 پاسى بەئیسعاف كراودا . ((ڕۆژنامەى ڕۆژنامە ژمارە 137))) .
_ تەنانەت پار ساڵ لەڕاپۆرتى كۆتایى لیژنەى سوتانى ئۆتێل سۆماش ئاماژە بەوە كرابوو كەئیسعافەكانى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى هیچ مەرجێكى تەندروستى بوونە ئیسعافیان تیانیە .
_ لەڕاپۆرتێكى دەزگاى چاودێرى دارایى سلێمانى كەلەژمارە ((191ى ڕۆژنامەى ئاوێنەى بەروارى 29 / 9 / 2009)) بڵاوكراوەتەوە باس لەگەندەڵیەكانى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە لەسەردەمى دكتۆر محەمەد خۆشناودا ئەكات و ئەڵێ ..
((خەرجى ساڵێكى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە 8 ملیار دینارە و كەم و كوڕى و گەندەڵیەكى زۆر لەو بەڕێوبەرایەتیەدا هەیە كەهۆكارى سەرەكى ئەم گەندەڵى و پاشاگەردانەیەش ئەگەڕێتەوە بۆ چاودێرى نەكردنى ئەم فەرمانگەیە لەلایەن دیوانى وەزارەتى تەندروستى و شەخسى دكتۆر محەمەد خۆشناو كەوەزیرى تەندروستی بووە)).
_ دكتۆر محەمەد خۆشناو و عومەرفەتاح بەرپرسیار و تاوانبارن لەكارەساتى ئەنفلەوەنزاى درۆى باڵندە كە منداڵێكى چاوگەش بەناوى (شەنگە) و تێكۆشەرێك بەناوى (محەمەدە سوور) بوونە قوربانى و كارەساتەكەش ئەسڵ و ئەساسى نەبوو تەنانەت پشكنین و ڕاپۆرتەكەى نێردرا بۆ وڵاتى میسریش كەهاتەوە نیشانى خەڵك و كەسوكارى قوربانیەكان و ڕاگەیاندنەكان نەدرا .
((كەپسولى ئەنفلەوەنزاكەش لەلایەن عەلى قەمبور گەورە بازرگانى دەرمان لەكوردستان هێنرا كەشەریكى هەریەك لەفازڵ میرانى و كوڕەكەى كۆسرەت ڕەسوڵە ، ناوبراو كەپسولەكەى بە 5 سەنت هێناو ئەوان بە 55 دۆلار لەسەر ئیدارەى سلێمانى كردیانە ماڵ و كەپسولەكەش هیچى لێ بەكارنەهات و ساڵى ڕابردوو هەمووى ئێكسپایەر بوو)) .
_ بەسەدان هەزار پەلەوەریان بەزیندووى زیندەبەچاڵ و ئەنفال كرد و زەرەرى سەدان ملیۆن دۆلاریشیان دا لەئابوورى خەڵكى هەژار و داماوى لادێ نشین .
_ عومەرفەتاح و دكتۆر محەمەد خۆشناو بەرپرسیار و تاوانبارن لەدزینى ئەو هەموو پارەیەیى تیمى ئاوەدان كردنەوەى هەرێمى لەباڵیۆزخانەى ئەمریكا كەلەساڵى 2003 ەوە پێى داون كە 50 ملیۆن دۆلار بووە بۆ كەرتى تەندروستى لەسنوورى ئیدارەى سلێمانى عومەر فەتاح و وەزارەتە تەندروستیە گەندەڵەكەى ئەوساى حەمەخۆشناو .
((كوا چۆن سەرف كراوە ؟ ئەگەر ئەویان سەرف كردوە، ئەى كوا ئەوەى ئیدارەى سلێمانى بۆ ئەو وەزارەتەى تەرخان كردوە ؟)) .
_ وەرگرتنى سەدان پارچە زەوى بەناحەق بۆ خۆى و كەسوكارى و پیاوەكانى ، دامەزراندنى سەدان كەس لەبەرامبەر كاركردن لەڕەز و باغەكانى ، بڕینەوەى مووچەى تایبەت لەوەزارەتى كۆمەڵایەتى و فەرماندەیى گشتى بۆ سەدان كەس لەدەست و پێوەندەكانى لەسەر حسابى خەڵكى تێكۆشەر و ماندوو و موستەحەق ، هێنانى سەدان ئامێرى سینى لەكاركەوتوو لەلایەن ووریاى براى حەمەخۆشناو بێ ئەوەى كۆمپانیاكان هیچ ئیمێڵ و ئەدرەسێكیان هەبێ ، لەجیاتى هێنانى ئامێرى ئەڵمانى شەریكى سمنس كەناودارە و دیارە و كۆمپانیایەكى پێشكەوتووى جیهانیە و نرخى كەلوپەلەكانیشى دیارى كراون و لەسەر سایتەكەیان هەیە ، گۆڕینى سەرجەم كۆمپیوتەرەكانى وەزارەتى تەندروستى ئیدارەى سلێمانى لەڕێگاى كۆمپانیاكەى سۆرانى كوڕى كەئیشى فرۆشتنى كۆمپیوتەر بووە لە بازارى ژێر هۆتێل سلێمانى پاڵاس ، بردنى دەیان مۆلیدەى وەزارەتى تەندروستى بۆ خۆى و كەسوكارى و دەیانیشى كردە دیارى بۆ بەرپرسانى یەكێتى و مەڵبەندەكان، كڕینى تاقم قەنەف و مێز بۆ قائیمقامەكان و مودیرناحیەكان تاهاوكارى براكانى و ئامۆزاكانى و كۆمپانیاكانى ئەوان بن و دەنگ نەكەن لەكاتى سەقەت بوون و فەشەل هێنانى پڕۆژەكانى وەزارەتى تەندروستى لەسنوورى ئیداریان.
_ دكتۆر محەمەد خۆشناو بەرپرسیار و تاوانبارە لەدروست كردنى بڕوانامەى تەزویر (گۆڤارى ڕێگا ژمارە 7) .
_ ڕاپۆرتى چاودێرى دارایى ئەڵێ 21 كەس لەم دەزگایە دۆسیەكەیان هیچ بڕوانامەیەكى تیانیە كەچى لەلیستى مووچە بڕوانامەیان بۆ نووسراوە جگەلەدەیان كارمەندیش كەگومان لەبڕوانامەكانیان ئەكرێ .
_ دكتۆر محەمەد خۆشناو تاوانبارە لەدروست كردنى بڕوانامەى تەزویر بۆ كوڕەكەى و براكەى و ئامۆزاكانى و خزمەكانى و پیاوەكانى ، بەشێوەیەك تائێستا دوو خولى خێراى بڕین پێچى كردۆتەوە بۆیان و بەو هۆیەوە هەموویان بوون بەخاوەنى بڕونامەى برین پێچى واتا هاوشانى ئامادەیى پەرستارى و خۆشى كەوەزیرى تەندروستى بووە بۆى تەسدیق كردوون و بۆى هاوشانى بڕوانامەى ئامادەیى پەرستارى لێ كردوون .
(( هەروەها كوڕ و ئامۆزا و پیاوەكانى خۆى بەنووسراوى ژمارە 86 لە 1 / 10 / 2005 بەئیمزاى فەریق ئەوەل كەمال موفتى لەخولێكى خێراى دوومانگى كردنى بەملازم واتا لە 15 / 7 / 2005 بۆ 1 / 10 / 2005 كردنى بەملازم ، دواتر لە 1 / 4 / 2006 واتا تەنها دوایى شەش مانگ لەمولازمى گشتیانى كرد بەملازم ئەوەل)) .
((ئەویش بەفەرمانى (ژمارە 1 _ 5 _ 3425) لە 31 / 5 / 2006) بەئیمزاى شێخ جەعفەر ، كوڕەكەیى و دوو ئامۆزایى و لێپسراوى حیمایەكانى و سكرتێرەكەیى و چێشت لێنەرەكەى و كارەكەرەكەى پلەكانیان بەرزكراوەتەوە..
_ سۆران محەمەد قادر بووبە ملازم ئەوەل . كوڕى حەمەخۆشنا و .
_ كامەران حەمەد قادر بووبە ملازم ئەوەل . ئامۆزاى حەمەخۆشناو .
_ پشتیوان حەمەد قادر بووبە نەقیب . ئامۆزاى حەمەخۆشناو .
_ هاوبەشى سكرتێرى بووبە ملازم ئەوەل ، لقمانى لێپسراوى پاسەوانەكانى بووبە ملازم ئەوەل .
_ ئەو لیستە كاوە عومەرى كارەكەرى و هیوا محى الدینى چێشت لێنەریشى تیایە .
_ دواتر لە 14 / 7 / 2008 كوڕەكەى كرد بەنەقیب و ئێستاش ناوبراو ڕائیدە .
_ دواتر هەر هەموویان خرانە سەر خولێكى ئەفسەرانى قەلاچۆلان كەگوایە ئەمانە لەوێ دەرچوون و تەواویان كردوە .
_ دواتر لەمەهزەلەیەكى تردا بێ هیچ خول و دەوریەك هەریەك لە عوسمان حەمەد قادرى ئامۆزایى و حەمەڕەزاى باش كاتبى خۆشناو و عبدالرحمانى مامى خێزانەكەى سۆرانى كوڕى و ئاوەڵزاوایەكى سۆرانى كوڕى و كوڕى حەمەدڵشادى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى و چەند ماستاوچیەكى تریش بێ هیچ خول و دەورەیەك كران بەملازم .
((حەمەخۆشناو وەك سەرۆكى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە لەفەرمانێكى تایبیەتى خۆیدا بە (ژمارە 1179 لە 27 / 11 / 2007) دا پاڵپشت بەفەرمانى ژمارە 81 ى فەرماندەیى گشتى هێزە چەكدارەكان لە 21 / 12 / 2004 ئەمانیشى كردن بەئەفسەر و ملازم لەنووسراوەكەدا نووسراوە ئەمانە لە 1 / 12 / 2007 ئەبن بەئەفسەر واتا چوار ڕۆژ پێشتر ئەو فەرمانى بۆ دەركردوون لە 27 / 11 / 2007 .
دكتۆر محەمەد خۆشناو بووبە سەرۆكى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە .
_ ساڵى 2007 تا 2008 دكتۆر محەمەد خۆشناو بووبە سەرۆكى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە ، ئەو دەزگایەیى بەپێ ى ڕاپۆرتێكى گۆڤارى لڤین (ژمارە 131) یەكێك بووە لەو هەشت دەزگایەیى یەكێتى كە 500 ملیاریان لەبوجەى ئەو میللەتە بردوە كەدكتۆر محەمەد خۆشناو سەرۆكى ئەو دەزگایە بووە .
_ بەپێیى ڕاپۆرتێكى ترى دەزگاى چاودێرى دارایى گشتى ژمارە 20 _ 12 _ 33 لە 28 / 2 / 2009 ئەڵێ ئەم دەزگایە مانگانە 870 ملیۆن دینارى لەخەزێنەى ناوەندى فەرماندەیى گشتى هێزى پێشمەرگە وەرگرتووە .
واتا لە 1 / 1 / 2008 تا 31 / 12 / 2008 زیاتر لە دە ملیار دینارى وەرگرتووە .
بوجەى ئەم دەزگا حزبیە بەراورد بەگوژمەى پێویستى وەزارەتى تەندروستى لەساڵى 2010 بۆ هەموو ئیدارەى سلێمانى بەگەرمیانیشەوە چوار ملیار و سەد و حەفتا و شەش ملیۆن دینار بووە واتا بوجەى ساڵێكى ئەم دەزگا تەندروستیە گەندەڵە حزبیە چەند نەخۆشخانەیە كەهەموو بینا و ئامێر و موڵك و ئوتۆمبێل و ئیسعافەكانیشى ئى وەزارەتى تەندروستیە ، هێندى دوو ساڵ و نیوى گوژمەى پێویستى وەزارەتى تەندروستیە بۆ پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان .
_ بەپێی ڕاپۆرتێكى ترى چاودێرى دارایى بڕى (1232638950) (یەك ملیار و دووسەد و سى و دوو ملیۆن و شەش سەد و سى و هەشت هەزار و نۆ سەد و پەنجا دینار) لەم دەزگایەدا دزراوە . ((گۆڤارى ڕێگا ژمارە 8 ، گۆڤارى جیهان ژمارە 22)) .
_ ڕاپۆرتەكە ئەڵێ ...
((خەرجیەكانى ئەم دەزگایە بەهیچ شێوەیەك پەیڕەوى ڕێنمایى و یاسا و بڕیارە دارایەكانى تێدا جێ بەجێ نەكراوە ، زۆربەى كارەكان سەرپێچى و لادانە بەهۆى تاك ڕەوى لێپسراوى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە دكتۆر محەمەد خۆشناو)).
(گۆڤارى جیهان ژمارە 22 بەروارى 15 / 11 / 2009) .
_ دكتۆر محەمەد خۆشناو بەرپرسیار و تاوانبارە لەبەخشینى ئامێرى قەستەڕەى دڵ كەبەبڕى (1650000) یەك ملیۆن و شەش سەد و پەنجا هەزار دۆلار كڕاوە بەخشراوە بەڕێكخراوى منداڵپارێزى هێرۆى برایم ئەحمەد .
_ دكتۆر محەمەد خۆشناو بەرپرسیار و تاوانبارە لەهەموو ئەم مستند سەرفیانەى خوارەوە كەپارەى خەیاڵى پێ دزراوە ..
_ مستند سەرفى ژمارە 20 لە 26 / 2 / 2008 .
_ مستند سەرفى ژمارە 87 لە 4 / 5 / 2008 .
_ مستند سەرفى ژمارە 94 لە 7 / 5 / 2008 .
_ مستند سەرفى ژمارە 215 لە 28 / 7 / 2008 .
_ مستند سەرفى ژمارە 1 لە 28 / 11 / 2008 .
_ مستند سەرفى ژمارە 2 لە 30 / 9 / 2007 .
_ مستند سەرفى ژمارە 48 لە 17 / 12 / 2008 .
_ لەگەڵ سەدان مستند سەرفى ترى نەخۆشخانەكانى شۆڕش و وەزارەتى تەندروستى ، لەساڵى 1998 ەوە تا ساڵى 2008 .
_ دواجار هەر لەسەر ئەو هەموو نووسین و بەڵگانەى كوردستانپۆست بوو دلێرى سەید مەجید لەسەرۆكى دەزگا لایدا و ماوەیەك بەناوى ڕٍا كردن ناردیان بۆ ووڵاتى ئوردون و ئێستاش هێناویانەتەوە بۆ سلێمانى و سەرپەرشتى نەخۆشخانە ئەهلیە تایبەتەكانى هێرۆى برایم ئەحمەد ئەكا .
_ ((دكتۆر محەمەد خۆشناو بەپلەى وەزیر خانەنشینە و پلەى سەربازیشى لیوایە)) .
_ ئەمەى سەرەوە تەنها چەند دڵۆپێكە لەدەریا مەزنەكەى گەندەڵى كەیەكێتى و بەرپرسەكانى تیایدا نقووم بوون و میللەتێكیش ماڵ وێران .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە