گۆڕان هه‌مان هه‌ڵه‌ی جه‌لالی و مه‌لایه‌کانی دوباره کرده‌وه
Monday, 17/10/2011, 12:00
1352 بینراوە
گۆڕان هه‌مان هه‌ڵه‌ی جه‌لالی و مه‌لایه‌کانی کرد به دانانی کابرایه‌ک که من هه‌قی که‌سایه‌تی ئه‌م به‌ڕێزه‌م نیه و ته‌نها باسی شه‌هاده‌که‌ی ده‌که‌م
پێشتر پێویسته باسی فه‌لسه‌فه‌ی قبولجاێ بکه‌ین واتا له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت ئه‌م جۆره شهاده و کورسی خوێندنه
به واتا بازاڕیه‌که‌ی به واتای ئه‌وه دێت کور و کچی خه‌ڵکی نا حیزبی و هه‌ژار که ئه‌م خه‌ڵکه‌ش رۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ن و گوناحه‌که‌یان ئه‌وه‌یه ته‌نها وه‌ک هاوڵاتی ئه‌یانه‌وێت بژین جاوی خۆیان کوێر ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن درێژه به خوێندنی خۆیان بده‌ن له‌ولاشه‌وه کاکی قبول خاێ دێت و به‌هۆی امتیازاتی حیزبیه‌وه یان اعتباراتی شخێیه‌وه که خزمی ئه‌م وه‌زیر و فیسار به‌رپرسه داده‌نیشێت له‌سه‌ر کورسی خوێندن بێ ئه‌وه‌ی هیج علم و معریفه و زانستێکی پێشینه‌ی هه‌بێت له‌و بواره‌دا
ئه‌م جۆره خوێندنه ته‌نها له وڵاتی دکتاتۆری و نیمچه دکتاتۆر ئه‌وانه‌ی خۆیان به دیموکراسی پیشان ده‌ده‌ن و له ژێریشه‌وه خراپترن له ماوسۆلینی و هێتله‌ر و ستالینی دکتاتۆری پرۆلیتاریا‌و ناپلیۆنی عه‌قڵ سه‌ربازی و سه‌دام و جه‌لال و مه‌سعود و هه‌مو دکتاتۆره‌کانی جیهان هه‌یه
کاتی حوکمی ڕژێمی سه‌دام بۆ نمونه 5نمره‌ی معدل هه‌بو بۆ رئیس اتحاده‌کان له شه‌شی ئاماده‌ی که ده‌یکرده 30نمره
وه که‌سوکاری رفیق حیزبیه‌کان کورسی تایبه‌تیان هه‌بو له زانکۆکانا که کوڕ‌و که‌سو کاری خۆیان داده‌نا ته‌نها به50%
کاتی حوکمی ئه‌م دو بنه‌ماڵه‌یه‌ش ئه‌م دیارده‌یه وه‌ک جۆن زۆر له که‌لتوره‌کانی بعسمان بۆ مایه‌وه ئه‌م دیارده‌یه‌ش مایه‌وه و له‌به‌ر کوڕ و که‌سوکاری به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌کان دژایه‌تی نه‌کرا
ئه‌وه‌ی که ده‌رکه‌وت له‌م قبول خاێ و ڕه‌شه‌بای دکتۆرا تۆزوبایه‌دا دروستبونی دکتۆر ئه‌رسه‌لانی فرسه‌ت که به‌رواری دکتۆراکه‌ی 31/ئابه کاتێک خه‌ڵک خه‌ریکی راکردن بوه ئه‌م زۆر له‌سه‌رخۆ فرسه‌تی هێناو دکتۆرای هێنا
یه‌کیتر ئه‌م قبول خاێه‌ی شاهۆیه یه‌کێتی ده‌ڵێ قبول خاێه‌و له گۆڤاره‌که‌ی ده‌زگای زانیاری وایان بڵاو کردوه‌ته‌وه من وه‌ک هاوڵاتیه‌ک هه‌قمه بپرسم راسته شاهۆ قبول خاێه؟
خۆ ئه‌گه‌ر وایه باشتر وابو بیشارنه‌وه نه‌ک بیکه‌ن به وته‌بێژ ئه‌گه‌ر وا نیه بۆ بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه و ڕاستی و دروستی هه‌واڵه‌که ده‌سه‌لمێنێت؟
من ئێستاش که شیروان حه‌یده‌ری ده‌بینم له په‌رله‌مان پێکه‌نینم دێت و به گاڵته‌جاڕی ده‌زانم که‌سێک که پاره‌ی دابێت به هدیه به حکومه‌تی عێراقی له ڕۆژی انفالی بارزانیه‌کان ئێستا له ناو په‌رله‌مانا ده‌وام بکات!!!
ئێوه‌ش ده‌بو خۆتان نه‌کردایه به گاڵته‌جاڕ و شوێنی پێکه‌نینی خه‌ڵک و هه‌مان هه‌ڵه‌ی یه‌کێتی و پارتی بکه‌نه‌وه و باسی گۆڕان و داهێنانی سیستمی حوکومرانی تازه‌و مۆدێلی حیزبی تازه‌مان بۆ بکه‌ن وه‌ک نه‌وشیروان ده‌یوت که مۆدێلی تازه‌ی حیزبایه‌تی دروست ده‌که‌ن به‌ڵام هه‌مان عه‌قڵیه‌تی جه‌لالیه‌کانیان هه‌بو له یادکردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌که‌یان له جیاتی جون بۆ سه‌ر قه‌بری شه‌هیدانی17/شوبات که‌وتنه سه‌ر جاده‌و هه‌لهه‌له‌یان لێدا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌متاان بکردایه من ئێستا ده‌مگوت که مۆدێلی تازه‌تان داهێنا به‌ڵام چی بڵێم ئه‌وه‌ی جه‌لالیه‌کان له‌به‌ر مه‌ڵبه‌ند کردیان ئێوه‌ش هه‌ر واتان کرد ئه‌مه گۆڕیتان به حساب
که‌واته ئێستا زانیتان عه‌قڵیه‌ت و ئایدیا و بیرکردنه‌وه و تێڕوانین و فه‌لسه‌فه‌ی حیزبی و سیاسی هه‌ر هی که‌لتوره کۆنه‌که‌یه؟
زانیتان که سیاسه‌تی ئێوه درێژه‌دانه به فاشیه‌تی ئه‌و دو بنه‌ماڵه‌یه؟ئه‌وانیش درێژه‌ده‌رن به که‌لتوری به‌عس
ئه‌وه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه ئه‌وه‌یه که هه‌ندێ له بتپه‌رسته‌کانی گۆڕان چاویان ده‌نوقێنن و ده‌ڵێن خۆ ئه‌وکاته یه‌کێتی بۆی کردوه!!!ئه‌م مایه‌ی پێکه‌نینه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵکانه بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه که ئه‌وان بۆیه ده‌نگیاندا به گۆڕان بتوانێت گۆڕانکاری بکات نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به که‌لتوره حیزبی و سیاسیه‌که‌ی یه‌کێتی بدات دوای ئه‌وه ئه‌م قسه‌یه خۆی له‌خۆیدا ڕه‌فزکردنی مێژوی رابردوه خه‌ڵک دژی یه‌کێتی و پارتی ده‌نگی دا به گۆڕان نه‌ک بڵێن قیچێکه ئه‌وانیش هه‌یانه یان قه‌یچێکه ئه‌و کات یه‌کێتی بۆی کرد باسه بیرتان له‌وه نه‌کردوه‌ته‌وه؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست