وه‌زیری په‌روه‌رده، باشتر نیه قوفڵێکی پۆڵاین له‌درگای وه‌زاره‌ته‌که‌ت بده‌یت وده‌ست له‌کاربکێشیته‌وه
Wednesday, 30/09/2009, 12:00
1472 بینراوە
ئه‌مه یه‌که‌م نوسین نیه له سه‌ر ئاسته‌نگه‌کانی بواری په‌روه‌رده ده‌نوسرێ ره‌نگیشه ئه‌مه دواین نوسینیش نه بێ چون لێم رونه رێره‌وی په‌روه‌رده له‌م ووڵاته‌دا ناکه‌وێته سه‌ر سکه‌ی خۆی و له هه‌مانکاتدا توشی ره‌وشێک بوه که ته‌نها قوتابی باجی ده‌دات ، لێره‌شدا هه‌روا ئاسان نیه قسه له سه‌ر چه‌مکێکی وه‌ک سیستمی په‌روه‌رده‌یی نه‌که‌ین و خۆ له که‌م و کوریه‌کانی بپارێزین و خاڵه لاواز‌و نیگه تیڤه‌کانی ئه‌م بواره ده‌ستنیشان نه‌که‌ین که بونه‌ته هۆی فه‌له‌ج بونی ره‌وشی خوێندن و دروستکردنی گرێ و گۆڵ له به‌رده‌م قوتابیان و گرانکردنی باری قورس له‌سه‌ر شانی ئه‌وان و خانه واده‌کانیان . له‌لایه‌ک فه‌راهه‌م نه‌کردنی پێداویستیه کان بۆ قوتابیان جۆره سته مێکه که‌ده‌بێته هۆی له جوڵه خستنی به‌ره‌و پێشه‌وه چون ، له‌زۆر لایه‌نه‌وه چه‌مکی په‌روه‌رده‌یی له روی هاو کاری و هاریکاری بۆ قوتابیان ساڵ له دوای ساڵ هه‌نگاو بۆ دواوه‌وه هه‌ڵده‌گرێت و تابێت ژیانی قوتابیان سه‌خت و ئاڵۆز ده‌کات که قوتابیان نه‌توانن وه‌ک پێویست پێداویستیه‌کانیان دابین بکه‌ن , له روی وه‌ر گرتنی په‌رتوکیشه‌وه جگه‌له‌وه‌ی که به که‌م و که‌سری دابه‌ش ده‌کرێت له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بینین پرتوکی کۆن و دڕا‌و به قوتابی ده‌درێت و نوێکانیش له بازاری ره‌ش ده‌فرۆشرێن ، خۆ گه‌ر باس له جیاوازیش بکه‌ین له نێوان هه‌ریمی کوردستان و ووڵاتانی ئه‌وروپادا له ئه‌مرۆدا ته‌نها یه‌ک شت ئێمه‌ی کورد له‌وان جیا ده‌کاته‌وه ئه‌ویش سه‌قه‌تی کار کردنه و نا دڵسۆزی له کار‌و ئه‌رکه کاندا به‌پێچه‌وانه‌وه شتێکی که‌ی لێ شک نابردرێ ، تا ئێستاش مرۆڤی کورد داوای ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات نه‌کردوه که ئه‌و یاسا‌و رێسا و مافانه‌ی که ووڵاتانی تری دونیا بۆ منداڵان و قوتابیان دایان ناوه لێ ته‌نها ده‌مانه‌وێ مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی قوتابیان که نه‌بونی پێداویستی خوێندنه دابین بکرێ و گه‌نده‌ڵی له‌م بوره‌داو دزی له په‌رتوک و پێداویستیه‌کانی قوتابیان بنه بر بکرێ ، له‌مه زیاتر گوێی شه‌یتان که‌ربێت داوای هیچی دیکه‌مان نه‌کردوه و ناشی که‌ین. که له‌ووڵاتاندا منداڵ تا ته‌مه‌نی 18 ساڵ هه‌مو ئه‌رک و پێداویستیه‌کی له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ته له‌هه‌مو رویه‌که‌وه، ئاخر کاکی وه‌زیر کاتێک من و هاونیشتیمانیه‌کانم هه‌ر له په‌رتوکه‌وه تا پێنوسو ده‌فته‌ر و لاستیک و موختاته و هتد.......... له بازاری ره‌ش بکرم ئیدی بونی وه‌زاره‌ته‌که‌ی تۆ چی مانایه‌کی هه‌یه ، ئایا باشتر نیه قوفڵێکی پۆڵاین له درگاکه‌ت بده‌یت و خۆت به ژیانی خێزانه‌که‌ته‌وه سه‌ر قاڵ بکه‌یت و ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆت رابگه‌یه‌نی چونکه هه‌ر وه‌ک ده‌بینرێت ده‌یان وتار‌و نوسینت له سه‌ر دیارده نابه‌جێ و نا شارستانی و دزی و گه‌نده‌ڵی له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌ته‌که‌تدا له‌سه‌ر نوسراوه ، ئایا له کاتێکدا خه‌ڵکی له تۆ نارازی بێ ئیدی له پێناوی چیدا خۆت ده‌سه‌پێنی و ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی خۆت راناگه‌یه‌نی ؟ یان کورسیه‌که‌ت وه‌ک میراتی بۆماوه‌ته‌وه، بۆیه من وه‌ک هاووڵاتیه‌ک داوات لێ ده‌که‌م له ناو حه‌ره‌می په‌رله‌ماندا ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی خۆت رابگه‌یه‌نه با چی تر نه‌که‌وینه ژێر باری قه‌رزو قۆڵه‌ی په‌رتوک خانه‌کان ...........
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست