سەفەرى خۆ دزینەوەى مەسعود لەم كاتەدا بۆ ؟

Tuesday, 10/11/2009, 12:00

1813 بینراوە


لە هەموو ئەو كاتانەى كێشەیەك بۆ ئەم كوردە دێتە پێشەوە یەكسەر مەسعود بە ناوى كارى فەرمیەوە خۆى وون دەكات و كەس نازانێ بۆ كوێ سەفەر دەكات , لەم كاتەدا كە بارێكى زۆر ناسك هاتۆتە پێش بۆ كورد , یەكسەر سەرۆك بۆ ئەوەى نەك توشى هیچ بێت دەستى كرد بە سەفەرەكانى , ئێستا كاتى ئەوەبوو سەرۆك بەردەوام لێرە بوایە چونكە ئێستا كاتەكەى زۆر ناسكە , كێشەى هەڵبژاردنەكان , كێشەى كەركوك , كێشەى بەینى كورد و عەرەب , كە بە قسەى ئەمریكاش بێت ترسیان لە تەقینەوەى وەزعەكە هەیە و ئەگەرى شەڕى ناوخۆ زۆر نزیكە , , عادەتیش وایە ئەو كاتانەى ووڵات توشى كێشەیەك دەبێت ئیتر سەرۆك بۆ ڕوو بەڕوو بونەوە واز لە هەموو كارەكانى خۆى دەهێنێ و بیر لە هیچى تر ناكاتەوە , كەچى لەم هەموو وەزعەناسكەدا سەرۆكەتەزویرەكەى ئێمە بە فەرمى خۆى دزییەوە , جارەكانى تریش كە كێشە گەلێكى لەو جۆرە پەیدا ئەبوو یەكسەر شانى پیا ئەكرد و خوا نەبێت كەس نەیئەزانێ سەرۆك لە چ ووڵاتێكە , كە ئیتر ناوچەكە ئارام ئەبوە و هیچ نەدەما سەرۆكیش دەرئەكەوتەوە , ئەمجارەش واى لێ هاتوە , ئێستائەگەر شتێك ڕوو بدات لەم ووڵاتە بێ سەرۆكەدا شایەتمان بۆ كوێ بەرین ,هەندێك ئەڵێن سەرۆك توند ڕەوە وا باشترە ئەم ماوەیە تۆزێك دوور بكەوێتەوە , نەبادا شەڕێكمان بۆ هەڵگیرسێنێ , بە هەموو حاڵەتەكان كاتى ئەم خۆ دزینەوەیە نەبوو لەم وەزعە ناسكەدا , ئەوە كێشەى كەركوك ڕۆژ بەڕۆژ نالەبار ئەبێت , بەڵام هیچ ڕۆژێك مەسعود تاقەتى نەبوو سەردانێكى بەغداد بكات بۆئەوەى ئەو كێشەیە تۆزێك بجوڵێنێ و لەگەڵ كاربەدەستانى بەغداد قسەیەك بكات هەرچەندە داماوە بەهۆى خیانەتى 31ى ئابەوە ئەو قورسیەى نیە ئەویش بۆیە زۆر ناچێتە بەغداد , چونكە ئەوانەى ئێستا لە دەسەڵاتان لە بەغداد ,ئەوانەبوون كە بە هۆى هێنانى سوپاى بەعسەوە بۆ هەولێر كەوتنە بەر ئەو هێرشە , بەڵام كە زانى وەزعەكە ناسكە خۆ شاردنەوەى بە باشترین هەل زانى , ئەو بۆ كێشەى كەركوك ئامادە نەبوو بچێتە بەغداد ئیتر وا نەزانن بۆ كێشەى كەركوك چۆتە ئەوروپا , هەندێ لە سیاسەت مەداران واى بۆ ئەچن دوایى ئەو سەردانەى وەفدى توركیا بۆ هەرێمى كوردستان و ئەو ئاسانكاریەى بۆیان كر ا , دەرگاى توركیایان بە ڕووى سەرۆكدا كردۆتەوەبۆ یە سەرۆك یەكەم ئیشى و یەكەم وێستگەى سەردانەكەى توركیا بوە تا لەوێ سەردانێكى ئەو سەد كۆمپانیایەى بكات كە لەناو خاك توركیادان و تۆزێكیشباى باڵى خۆى بدات , كێشەى كەركوك لە بەغدایە نەك لە ئەوروپا , كەچى سەرۆك نەچوە بەغداد بەڵام چوە ئەوروپا , بزانین ئەم سەفەرەى سەرۆك چى سەوز دەكات و چى لێ بەرهەم دێت , من بێگومانم هیچ , چونكە سەرۆك خۆى دزیوەتەوە نەك بۆ ئیشى كورد ڕۆیشتبێت


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە