ئەم سەرەیەى مەلا بەختیار هەموتان ڕیسوا ئەكات

Saturday, 06/06/2009, 12:00

3619 بینراوە


مەلا بەختیار چۆن جەلال تاڵەبانى لە بەر چاوى هەمومان كرد بە سوك ترین مرۆڤ و چۆن بە بەرنامە شەیتانیەكانى خەریكە جومگەكانى یەكێتى لەبەر یەك هەڵوەشێنێ و بۆشى چۆتە سەر , ئێستا ئەیەوێت هەمووتان توشى ئەم سوك بونە بكات , لاى برادەرێكى كۆنە ئاشى ووتبوى نابێت بەس من ئەم شەڕە بكەم ئەبێت هەموتان تێوە گلێنم , ئەوا كردى , ئەوەتا ڕۆژانە بەسەرە و هەر جارەى كۆمەڵێكتان ڕیسوا ئەكات , ئەمڕۆش حەمەى حەمە سەعیدى ئیتلاعات و تلیاك فرۆشى تێوە گلانوە , نازانم ئەمانە بە چ ڕووەیەكەوە باس لە ڕیفۆرم و برادەرانى ڕیفۆرم ئەكەن , ئەو ڕۆژەت لە بیر چوە كە لە مەڵبەندى سلێمانى كردیانى بە پەڕۆى بێ نوێژ تەنانەت وا خۆت سوك كرد بەرزانى ئەحە سمێڵى هاوشانى خۆشت نەهات لەگەڵت بۆ نان خواردن , هاتە لاى ئێمە دانیشتبوو مەلا جەبار ووتى بۆ ناچى بۆلاى ئەوان بەرزان ووتى تا حەمەى تیا بێت من لەگەڵیان دانانیشم چونكە هاوشانم نیە , وا ئەم پیاوە ناشیرینەى تاڵەبانى كە خۆى هەموو گیانى گەندەڵى و دزى و خراپە كاریە هاتوە ڕێنمایمان ئەكات و پێمان ئەڵێ ڕیفۆرم لەدەرەوەى یەكێتى هیچ شەرعیەتێكى نیە , سەیرى ئەم خۆ گێل كردنە , هەشت ساڵە لەناو خودى یەكێتیدا داواى ڕیفۆرم ئەكرێ ئێوە لە باتى پشتگیرى دژایەتیتان كردون , لە باتى ئەوەى دەست خۆشیان لێ بكەن كەچى باندەكەى خۆتان دروست كرد دژیان , لە باتى پشتگیرى ئێوە پارەتان بۆ ڕشتن بۆ ئەوەى بیان كڕن , ئێوە كەى بیرتان لە ڕٍیفۆرم كردۆتەوە , باشە با واز لە ڕیفۆرم بهێنین ئەى بۆ پرۆژەكەى تاڵەبانیتان جێ بەجێ نەكرد , ئەى پرۆژە یانزە خاڵیەكەى كۆسرەت و بەرهەمتان بۆ جێ بەجێ نەكرد , ئەى پرۆژەى چوار مەكتەب سیاسیەكەتان بۆجێ بەجێ نەكرد , ئەى ئەنجامى لیژنەكان چى بون كە خۆتان داتان نان , یان ئەوانە تەنها بۆ خەڵەتاندنى خوارەوە بوو , ئێوە ئێستا لە باخە پڕو خێرو بەرەكەتەكەى یەكێتیدا ئەلەوەڕێن و ئەگەوزێن تەنها بیر لە خۆ دەوڵەمەند كردن ئەكەن كەى بیرى ئەوەتانە ڕیفۆرم بكەن , تا نەڕوخێ بەسەرتاندا بیرى لێ ناكەنەوە , نازانم بۆ ئەبێت ئەو هەڤاڵانە لە خراپەكانى ئێوە بەشدار بن كە تۆ تلیاك فرۆش بیت من چى بكەم , كە تۆ دزبیت من چى بكەم , كە سەرۆك تاڵەبانى بوە جاشى ئێران و لە سنورەكەى تۆ وە پاسدارى هێنایە كۆیە بۆ ئەبێت هەموو یەكێتى لەو جاشیەتیەدا بەشدا ر بێت , لەو هەمو دزى و گەندەڵیەدا ئێمە نەمان كردوە , ئێوە خۆتانن , ئەوە ئێمە نین , ئەگەر باشەشمان نەكردبێت خۆ خراپەمان نەكردوە , خۆزگەم ئەو بەرنامە و پرۆژەیەى ئێوە هەتانە بۆ چاكسازى كامەیە دڵمان تەقى نەمان بینى ,هەژدە ساڵە ئێوە ئەڵێن چاكسازى ئەكەین بەڵام هەر خراپە سازى ئەكەن , ئەترسم گۆڕینى مدیر ناحیەیەك یان فەرمانگەیەك بە ڕٍیفۆرم بزانن , تا زەئێوە چاك نابن مەگەر خوا چاكتان كات , ئەمانە خۆیان هیچیان پێ ناكرێ كەچى خۆشیان پێنان ناخۆشە خەڵكى تر بیكات , دە براكەم ئێوە بیكەن كێ ڕێى لێ گرتون , یان لەوەڕەكەى خۆشە و دڵتان نایەت ئەو لەوەڕگایە جێ بهێڵن تا بە گاڵۆك دەرتان نەپەڕێنن , ئێمە لە ووڵاتێكى ترەوە نەهاتوین , هەڵەشمان كردوە , بەڵام زوو وازمان هێنا , كوڕى ئەم ووڵاتەین خاوەن بیر و باوەڕٍێكى پۆڵاینین و لە پێناوى گۆڕاندا ئامادەشین سەریش دابنێین و وازیشمان لە هەموو شتێكى خۆشمان هێنا ئەمە بە ئێمە ئەكرێ بە ئێوە ناكرێ , خۆشت باش ئەزانى ئێمە كێین و چیشمان پێ ئەكرێ ئیتر بۆ نازانى ئێمە كێین ؟ من پێت دەڵێم تازە ڕیفۆرم بەس لەناو یەكێتیدا ناكرێ , ئێوە ناوێرن گۆنگرەیەك ببەستن , تەنانەت ناوێرن پلێنیۆم ببەستن ئیتر بە تەماى چین , ئەترسم بەم ئاخرى پیریەتەوە ببیتە ڕیفۆرم , نەكەى باسى ڕیفۆرم بكەیت چونكە جەلال عاجز ئەبێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە