ئەگەر سەرۆك راستگۆیە لەكەریم سنجارى و عبداللە خێڵانیەوە ئەبێ چاكسازى و پاكسازى دەستپێبكات ؟؟!!

Wednesday, 14/09/2011, 12:00

1070 بینراوە





لەمێژە كورد گوتیەتى دارەك خوار بێت سیبەرەكەشى خوار دەبێت ، بێگومان ئەو گەندەڵى و فەسادە ئیدارەییە لەرادەبەدەرەى ئەمڕۆى كوردستانیش دەرهاویشتەى خودى سیستەمە فاسد و گەندەڵەكە خۆیەتى ، ئێمە لەخۆڕڕا قسە لەهەوا توڕ نادەین و بوختان لۆكەس ناكەین ، بەڵام ئەوە بەڵگەنامەكانى نوێنەرایەتى حكومەتى هەرێم بوو لەتاران كە ئاشكراى كرد وەزیرى ناوخۆى هەرێمى كوردستان [كەریم سنجابى] داواى لەئیتڵاعات كردووە كەئامێرى GSP لۆ رەوانە بكاتن تاكو چاوە شۆڕەكانى خۆى و حكومەتە فاسیدەكەى بكاتە چاوى هەڵۆ بۆ گیانى پێشمەرگە و گەریللا قارەمانەكانى پژاك و پەكەكە بۆئەوەى تاكە گوللەیەكى هاوەن و راجیمە و تۆپەكانیان بە زائع نەچێت و بتوانن پێكەوە وەك ئاغا و نۆكەر قەتل و عامى ئەو وڵاتپارێزە گیان لەسەردەستانە بكەن .
پاشتر ئەوە ئێمە نین بەڵكە پێگەى حەیابەرەى خائینان [ویكیلیكسە] كەبەم دوواییانە ئاشكراى كردووە كە كەریم سنجابى خائین زادە لاى وەزیرى دەرەوەى توركیای كەركوكى كوردانى بە كەمالیست و شۆڤێنیەكان تاڵانفرۆشكردووە ، ئەو كەكوكەى پارتى لافى ئەوەى پێوە لێدەدات كە گوایا بارزانى گوتیەتى دڵى كوردستانە !! .
بەكوورتى كەسێك نیە گومانى ئەوەى لامابێ كە كەریم سنجابى وەزیرى ناوخۆ خائین و سیخوڕێكى عەیارە بیست و چوارى بێ خەوشە و بەهەموو پێوەر و لێكدانەوەكان كەریمى سیخوڕ خیانەتى نەتەوەیى دژ بە میللەتەكەى ئەنجامداوە یاسا هەبێتن ئەبێ بەپەتا بكرێتن ، ئێ كەسێكیش ئەمە مێژوو و ئەخلاقە ساقیتەكەى بێت ئەبێ دڵى بەكام جۆرە مەسئولانە بكرێتەوە تاكو پۆستى حكومیان بداتێ لەدووانى وەك لیوا عبداللە خێڵانى دەست و [داوێن] پیس و بۆگەن ، دیارە پێشتر بەبەڵگەكانەوە كوردستانپۆست زۆرێ خیانەت و دزى و شتى رەوشتى عبداللە خێلاِنى بڵاوەكرد كە هەموو ئەفسەر و كارمەندەكانى شارى هەولێر و دەوروبەرى دڵخۆشكرد ، چونكە عبداللە خێڵانى كە نۆكەر و عەبدى موتڵەقى كەریمە كۆرى وەزیرى ناوخۆیە گەندەڵیەكانى وەك سەكى تۆپیو بۆگەنى كردووە و كاتێ چویتە حزورى ئەم سەرە گەندەڵە دەبێ كەپووت تووند بگرى دەنا بەبۆنى ئەو گەندەڵە دەكەوى ، ئەوەى جێى دڵخۆشیە ئەو شتانەى كە بەرێوبەرى بەناو گشتى هەرێم بەنهێنى ئەزانێ هەمووى ئاشكرایە و لاى كەس نهێنى نیە ، عبداللە خێڵانى كەلەخارج هاتەوە بەقەرد پچەك ناوماڵ و شتومەكى كڕى ، كەچى ئیستا تەنها لە گوندى ئینگلیزى و لاوەند ستى زیاتر لە شەش ڤیلاى هەیە ، ئەمە بێ لەو عەرد و باخە مەزنەى لەرێى شاوەیز هەیتى و لۆ رۆژى رەشى داناوە .
ئەوە بەسەرهاتى پەیوەندییە نهێنیەكانى عبداللە خێڵانى و شەوە سوورەكانى ڤیلاكەى گوندى ئینگلیزى شتێكە بەئاشكرا تەنانەت حیمایەكانى خۆشى باسى لێوە دەكەن ، ئەگەر بڕێكیش بە ویژدان بین ئەبێ رابردووەكەى كوران و تەیراواى لاوێتى و هەرزەكارى وەبیر بهێنینەوە ، كاتێ ئەوكات شەهوەتى شزوزى جنسى ئابرووى ئەو ناوچانەشى بردبوو ، خۆ ئیستاش [عەونى كێشكە] ى مندال باز ماوە و باس لە پەیوەندى خۆى و عبداللە خێڵانى ئەكات لەحەمامەكانى بەرقەرات و دەوروبەرى .
بەوێنەى نەجات حەسەنى بەرپرسى لقى هەولێرى پارتى لیوا عبداللە خێڵانى لەسەر ئەو مێژووە لەكەدارە پۆستى عەرشى پۆستى ئەمڕۆى بەرزكردۆتەوە ، ئاخر دووانى وەك لیوا عبداللە خێڵانى و عەمید عبدالخاڵق بەرپرسى دۆسیەیى ئاسایشى خەڵكین لەناو شارى هەولێر بۆیە كەسانى وەك [زەردەشت عوسمان] بەرۆژى بەرى بەیان لەبەردەم زانكۆكەى خۆى دەڕفێنرێت و پاشتر زۆر نامەردانە بەدەست و لاق بەستراوى شەهید دەكرێت و بێ ئەوەى بكوژە زانراوەكانیشى دەستگیربكرێن .... لەم نێوەندەشدا لیواى ...بـــاز بەخۆى لەنێو ڤیلاكانى گوندى ئنگلیزى و باخەكەى شاوەیسدا خەریكى بردنە سەرى شەوانى سوورى حەرامە ، دەك پیرۆزى پارتى و بارزانى ئەمجۆرە مەسئولانە و پیرۆزبێت چاكسازى و پاكسازییەكەى جەنابى سەرۆك .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە