دكتۆر تحسین و كوردستانى نۆى و چەند پرسیارێك!!!

Thursday, 08/04/2010, 12:00

1258 بینراوە


لەم چەند ڕۆژەى ڕابردودا كێشەیەك و لەسەر یەكوتن ونوسین كەوتە نێوان دكتۆر تحسین ى پیاو و نۆكەرى مەلابەختیارى دژە هەڵەبجەو پەیامنێرى كوردستانى نوێ لەهەڵەبجە. ڕاستى شەڕەكەو هۆكارى لەسەر یەك خوێندنى نۆكەرەكەى مەلابختیارو رۆژنامە زەردە درۆزنەكەى كوردستانى نوێ لەسەربڵاوكردنەوەى وێنەى هەڵواسینى ئامێرێكى داتاشۆ بو بەهەڵە لەیەكێك لەبەشەكانى كۆلێژى بنەرەتى هەڵەبجە.بڵاوكردنەوەى وێنەكە عەمیدى !!!بەتەواوى نیگەران كردو چەندین قسەى سوكى بەرامبەر بەپەیامنێرەكەو كوردستانى نوێ كرد لەناو بەشەكانى كۆلێژدا . پرسیارى مامۆستاو خوێندكارەكانى كۆلێژى بنەرەتى هەڵەبجە ئەوەیە ئاخۆ رۆژنامەى (كوردستانى درۆ)!!! كەى مەبەستیەتى خاڵەناشیرینەكانى دەسەڵات وپیاوە گرنگنەكانیان بڵاو بكاتەوە

خۆ لاى خەڵكى هەڵەبجە رونە كە تحسینى بێ شەهادەى بەكرێگیراوى باڵى جەلالى چۆن وبە بەچ فەزاحەتێك كرابە راگرى كۆلێژى بنەرەتى هەڵەبجە. تحسین پاشئەوەى بۆ واسیتە پەناى بردە بەر هەموو پوش پیاوەكانى جلالى و لەبیناى مەڵبەندى هەڵەبجە لەیەكێك لەژورەكاندا ئیختیبارى كردبو دەستى بەوسفكردنى خۆى كردبو كەچۆن پیاوێكەو بۆ كۆمەڵێك موچە خۆرى نەخوێندەوارى ناو مەڵبەند دەستى بەشناوكردن كردبو لەلایەن جماعتى مەڵبەندەوە زۆر گاڵتەى پێكرابو. كە چۆن پیاوێكى سوكى وا دەكرێتە راگرى كۆلێژی شارێكى بەشەهامەتى وەك هەڵەبجە؟ بەڵام كرا بەراگر. ئێستە نیازى بونە سەرۆكى زانكۆى هەڵەبجەشى هەیە! ئەى ئەفسوس بۆ شەهیدانى هەڵەبجە كە ئێستا ئەم پیاوە باڵاكورتە پوش پیاوانە شارى شەهیدان بەرێوەدەبەن. (كوردستانى درۆ) ئەگەر داكۆكى لەخەڵك دەكات با ئیستا داواى سیڤیەكەى د.تحسین بكات بزانێت لەسەر توانا ئەوپیاوە كراوەتە راگر یان ماستاو!!! بپرسن لە زانكۆى سلێمانى بۆچى تحسین تان دەركرد. بپرسن دۆسیەكەى تحسین چى تیانیە!!!

بابێینە سەر(كوردستانى درۆ) وهەڵەبجە كوا تەنها یەك نوسینتان لەسەر

1-گەندەڵیەكانى شارەوانى هەڵەبجە بەپیى راپۆرتى دیوانى چاودێرى دارایى

2-بەڕەڵاكردنى (تاریق ڕەمەزان)ى فرۆكەوان

3-خراپى بارى تەندروستى خەلكى هەلەبجە

4-گەندەڵیەكانى كۆمەڵەى قوربانیانى كیمیابارانى هەڵەبجە

5-داگیركردنى چەندین بیناى حكومى لەلایەن مافیاكانى جەلالیەوە

6-بەخشینى گرنگترین شوێنى گەشتیارى هەڵەبجە لەلایەن جلال تاڵەبانیەوە بە كۆمەلى ئیسلامى و باشترین زەوى بە لقى 12ى پارتى

7-تەجاوزاتەكەى بەرامبەر كۆلێژى هەڵەبجە لەلایەن حمەى حمەسەعیدەوە

ئەوەى دەمەوێت لەكۆتاى بیڵێم ئێوەى قەڵەمە خۆفرۆشەكان باشتر وایە دەستبەردارى نوسین وقەڵەم ببن چونكە ئیوەى جلالى ویژدانتان و قەڵەمەكانتان بەگیرفانتان و ........سپاردوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە