درەختی دڵ

Monday, 03/10/2011, 12:00

1335 بینراوە





شاعیرەكان رادەوەستن
لەسەر چڵو چێوی درەختی دڵ
شڵەژاون..
وەك تیرە رمی سەرخۆش
هیچ شتێك دەم وچاویان داناپۆشێت
جگە لە سەر پەنجەی بیاباناوی و،
هاواری ئاوس بون
لە ترسێكی دێرینەوە
ئەی شەوەكە ..
ئەی شەوە جوانەكە
لێگەڕێ با بەیانیت تێپەڕێت
لەو دەمەی هەورو پایز و
شاعیرەكان بەخەمباریەوە هاوارەكانیان دەدورنەوە
بە شیعر ئازارەكانیان وێنە دەكەن
زۆربەیان..
حەزەكانیان دەستەمۆ دەكەن
لەسەر روبارەكان
ئەوە خەمەكانیانە
شەویش بە چۆلەكە ناگۆڕنەوە
دوا درهەمیشیان دابەش دەكەن
لەسەر تنۆكێك لە دڵتەنگی
لە گازینۆكانا خۆیان بزر دەكەن
سەریشیان تەوری شوێنەواریە
بۆ كارەساتەكان ناگونجێن
خاوەنی چارۆكەی بێ بەلەمن
هەمیشەش بەلەمەكانیان بێ چارۆكەیە
شەویان سەر شارە بە هەرا و هوریا
وە بەیانیەكانیان بێ ئاورنگە
شەقامەكان بەخوێنیان وێنە دەكەن
كاتێك دەگرین..
لقی درەختی دڵ
بۆ پێكەنینەكانیان دەلەرزێت.
لەگۆڤاری(گزنگ)ژمارە(91)لەتەموز-ئابی2011دابڵاوبۆتەوە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە