بارزانی ژنی هەیە ؟

Friday, 05/07/2013, 12:00

1911 بینراوە









میت ڕۆمنی دەڵێت :
ڕابەرایەتی کردن قسە کردنە لەسەر بەرپرسیاریەتی نەوەک هەڵاتن لەبەرپرسیاریەتی...
کاتێک کۆمەڵگا هاواری لێ هەڵسا و وتیان بەسە گەندەڵی و ناعەدالەتی کاتێک سەرکردەکان گوێیان نەگرت دەبیت بە شەق وایان لێبکرێ گوێ بگرن،کارەساتی کۆمەڵگای کوردی لەوەدایە کە هەرچیەک بارزانی ویستی دەیکا و هەرچیەک ویستی بۆ بەرێ دەیبات بێ ئەوەی کەسێک هەبێت بڵێت ئەمە هەڵەیەو ئەمە نادروستە جەنابی دیکتاتۆر ئەوەتا دواهەمین کاری ناوازەی بە زۆرو زۆرداری پەرلەمانە گەندەڵخانەکەی کوردستان شەرعیەتی دا بە مانەوەی،لەکاتێکدا شەقامی کوردستان هات و هاواری لێ هەڵساوە دەڵێت بارزانی بەسە لە کۆڵمان بەرەوە بەڵام ئەو وەک ئەوەی نە گوێی نەهەبیت نە هەست بکا کە خەڵک دەنگی دێ،بۆیە دەبیت ئەو شەقامە توندو تۆڵتر بکەین تا بتوانین ئەو کورسیە بلەقێنین کە بارزانی لەسەری دانیشتوە و بەهۆی خۆی دەزانێ.
هەر لەخەیاڵی بارزانی دابووم و کەمێک بە پەلە پەل سواری شەندەفەری ڤێرجین بووم لەلیڤەرپول ستریتی لەندەن بۆ شارەکەی خۆم،کاتێک چومە ناو شەمەندەفەر زۆربەی کورسیەکان پڕ بوون و منیش لە جێگایەک دانیشتم،جانتاو شتەکانم خستە شوێنی گونجاو و سڵاوم کرد لەوکەسەی لە تەنیشتم دانیشتبوو،دوای چەند خولەکێ لاپتۆپەکەم کردەوە ڕۆژنامەیەک نوسیبووی ویلایەتی بارزانی درێژکرایەوە منیش خەریکی خوێندنەوەی هەواڵەکە بووم ئەوەی لە تەنیشتمەوە بوو
وتی : ئەکرێت بپرسم ؟
وتم : فەرموو
وتی : ئەوە وێنەی کەسێکی ناسیۆنالیستە لە باکوری عێڕاق ؟
وتم : کام وێنە ؟
وتی : ئەو جامانە سورە
وتم : ئەها ئەوە بەڵێ سەرۆکی هەرێمی کوردستانە ئەو هەرێمەی من لێی لەدایک بووم لێ ئەو سەرۆکی من نیە سەرۆکی ئەوانەیە کە بە هی خۆیانی دەزانن....
پێکەنی و
وتی : من ستیڤن ولیام خەڵکی پۆرتسمۆپم و لە ڕۆژنامەی گاردیان کار دەکەم بۆیەش ئەوەم پرسی چونکە شتێک زۆر سەرنجی کێش کردووم کە ئەم پیاوەم بینیوە چەندین جار لێرە لە بریتانیا لە ئەمریکا بەس ژنەکەیم نەدیوە چۆن دەبێت سەرۆکی هەرێمێک بێت و ژنی نەبێت یانیش کەس ژنەکەی نەبینێت ؟
وتم : خۆشحاڵم هاوڕێ ستیڤن ، سەرەتا وتت ئەمە ناسیۆنالیستە نەخێر ئەم پیاوە ناسیۆنالیست نیە چونکە کاتێک سەرکردە ناسیۆنالیست بوو کۆمەڵگاو خەڵکەکەی لەخۆی خۆشتر دەوێ بەڵام ئەو کۆمەڵگاو خەڵکەکەی پان دەکاتەوە بۆ توند کردنی کورسیەکەی،سەبارەت بە هەبوونی ژن من بەردەوام ئەو پرسیارە لە خۆم دەکەم بارزانی ژنی هەیە ئەگەر ژنی هەیە کوا ؟ کاتێک دەڕۆیشتە ئەمریکا بۆ بینینی بۆش لە کۆشکی سپی کوڕەکانی لەگەڵ خۆی دەبرد نەوەک ژنەکەی کەوابێت یان ژنی نیە یان نایەوێ میللەتەکەی ژنەکەی ببینێ،ئیدی ناسیۆنالیزمی ئەو کەسە لە چیدایە،
پێت سەیر نەبێت ستیڤن کە من زەمی کەسێکی هاوزمان و هاونەتەوە وهاوخاکم بکەم بۆتۆ بەڵام ئەمە زەم کردن نیە ئەمە ئەو هەقیقەتەیە کە کوردی کوردستانی باشوور گرفتاری ئەو پیاوە بوون و ڕزگاریان نابێت لە دەستی، ئەم پیاوە بووە بە موگابی دەستورو یاسا بە دڵی خۆی وبنەماڵەکەی دەستکاری دەکا و دادەڕژێت،دەستی گرتووە بەسەر هەرچی سەروەت و سامان هەیەو خەڵکی هەژاریش قۆڕەی دی لە برسان....
ستیڤن : پەلە مەکە لە قسەکردن پێ دەچیت زۆرت لە دڵدا بێت بەڵام من ئەوکەسە نیم کە گوێ لە تۆ بگرم بەم دوورو درێژیە بۆ باسێک کە پەیوەندی زۆر بەمنەوە نیە بەڵام دەتوانم پرس بکەم بە سەرنوسەری گاردیان کە ئەگەر توانیت بابەتی سیاسی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنوسیت بۆت بڵاوبکرێتەوە...

ئێستا لە وێستگەی داهاتوو دەبێت دابەزم
ئەدرێسی تویتەرەکەی جێهێشت و ڕۆیشت،
تا ئێستاش پەیوەندیم بە ستیڤنەوە نەکردووە،بەردەوامیش سەیری ڕاگەیاندنەکان دەکەم دەڵێم بەشکم وەڵامی ئەوەم دەست کەوێ ئەرێ بارزانی ژنی هەیە یان نا ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە