سێ هه‌واڵی که‌له‌ته‌زێن
Tuesday, 27/12/2011, 12:00
1409 بینراوە
-ئه‌م وێنانه له سایتی روبه‌ر بڵاوبۆته‌وه ئه‌مه یه‌کێ له نه‌خۆشخانه‌کانی دوبه‌یه‌که‌ی نێچیر و پایته‌خته‌که‌ی به‌رهه‌م و سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌که‌ی تاهیر هه‌ورامیشه!!!ئه‌ی ئافه‌رین
http://www.youtube.com/watch?v=MR41wo4gFok له‌وه‌ش سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌یه ئه‌م وێنانه بۆ له کاتی پێش ئێسته‌دا بڵاونه‌ده‌بوه‌وه ئه‌و کاته‌ی که وڵات ابراهیمی کۆنه به‌عسی به‌ڕێوه‌به‌ر بو؟ پاشان تۆبڵێی گه‌نده‌ڵی ته‌نها له ئاوده‌ستا بێت و ژمێریاری بێبه‌ش بن له‌م گه‌نده‌ڵیه ئه‌ی بۆ باسی به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاریتان نه‌کردوه(محمود سورچی) که به ده‌مانچه‌وه ده‌وام ده‌کات له‌کاتێکدا که کرابو به به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری پرۆڤه‌ی له‌سه‌ر ئیمزا کردبو چونکه خوێنه‌واری نه‌بو؟ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌م وانه‌بو با شه‌هاده‌که‌ی بنێرێت بۆ ئه‌م سایته و منیش لێره‌وه ده‌ڵێم من ڕاستم نه‌کرد ...له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا کوتله‌که‌ی وڵات رقیان له به‌ڕێوه‌به‌ره تازه‌که‌یه که سمیع کاکه مه‌مه من گومانم هه‌یه که ئه‌م وێنانه هه‌ر پارتیه‌کانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بن بۆ لێدانی به‌ڕێوه‌به‌ره تازه‌که ئه‌مه بکه‌ن پاشان ئه‌م تایه‌ر هه‌ورامیه که وه‌زیره هیج ده‌سه‌ڵاتێکی به‌سه‌ر ته‌نها یه‌ک بنکه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێردا نیه له‌به‌رئه‌وه‌ی کاتیخۆی وایاندابه‌شکرد گوایه مه‌بده‌ئیه‌ن فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر سه‌ر به پارێزگاره‌و به‌کورتی پارتین ئه‌مه نوکته‌که‌یه له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌م تاهیر هه‌ورامیه خۆی وه‌زیری بندیواره چونکه له رۆژی چوارشه‌مه‌وه ده‌ڕواته‌وه سله‌یمانی و یه‌کشه‌مه دێته‌وه واتا حه‌فتانه دوو رۆژ وه‌زیر ئۆفه‌و ڕۆژێک هه‌ینیه و به‌دوایدا شه‌مه‌یه که ده‌وام نیه به‌ڕاستی هه‌ر باشیشه ئه‌گه‌ر حکومه‌ت ئاوا به‌ڕێوه ببرێت به‌نده‌ی بچوکتان ده‌توانم 9حکومه‌تی ئاوا به‌ڕێوه به‌رم خۆ په‌یجێکی فه‌یسبوک ماندوبونی زیاتر ده‌وێت له حکومه‌تێکی ئاوا داماو
من وه‌ک خۆم به‌ڵگه‌نامه‌ی زۆرملایه له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشخانانه‌ی هه‌ولێر به‌ڵام له‌به‌ر پاراستنی رۆحی خه‌ڵک به‌تایبه‌تی ژمێریاری و خۆیه‌تی و هاتو ده‌رچو داینانێم به‌ڵام ئه‌وانه‌ش کاتی خۆی دێت
2-
http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=6732&Besh=Hewal&Cor=1 ئه‌م به‌ڕێزانه‌و زۆریکه ده‌ڵێن فازیل مه‌تنی تجمید ده‌کرێت ئه‌مه تائێره ئاسایه به‌ڵام بۆ؟له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی کردی؟ئه‌ی خۆ هیوا ئه‌حمه‌د خه‌ڵکیشی کوشت بۆ تجمید نه‌کرا؟ ئه‌مه نه‌بونی شاره‌زایه له سیاسه‌ت پێویسته رۆژنامه‌نوس شاره‌زایه‌کی باشی له مێژو له سیاسه‌ت له جوگرافیا و له‌زۆر بواری ژیانی مرۆڤدا هه‌بێت ئینجا پسپۆر بێت له بوارێکیشداهه‌ڵبه‌ته من به‌گشتی باسده‌که‌م چونکه ده‌زانم که له نها وه‌ریانگرتوه ده‌بابزانین بۆ تجمید ده‌کرێت به وته‌ی ئه‌وان
گروپ و لایه‌نه سیاسیه‌کان بۆ دانیشتن و په‌یممان مۆرکردن و هه‌ندێ لێدوان خه‌ڵکانێک ده‌نێرن له‌پاشان که په‌سیمان بونه‌وه یان ویستیان سیاسه‌تیان بگۆرن وه‌ک ئه‌م نمونه‌یه‌ی فازیل تجمید یان ده‌ریده‌که‌ن بۆ ڕزگاربون له‌و قه‌یرانه‌ی که دێته پێشیان له‌وکاته‌شدا ده‌ڵێن ئه‌وه ڕای ئێمه نه‌بوه و هیکه‌سێکه ئێستا ده‌رمانکردوه یان تجمیدمانکردوه ئه‌م جۆره سیاسه‌ته کۆنه پارتی بنه‌ماڵه له‌م ماوه‌یه‌دا زۆر له به‌رپرسانی ده‌نێرێته که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن بۆ گرتنی نه‌بزی خه‌ڵک و تواقیکردنه‌وه‌ی توانای ئۆپۆزسیۆن و ئاگاداربون له توانست و لێدوان و مقۆمقۆی ناو خه‌ڵک له ڕێی ئۆپۆزسیۆنه‌وه هه‌مو جارێک که بێژه‌ره‌که پێیان ده‌ڵێت بۆچونێک هه‌یه له‌ناوخه‌ڵکدا ئه‌وان نیشانه‌یه‌کی پرسیاری له‌سه‌ر داده‌نێن بۆئه‌وه‌ی بتوانن له‌ڕێیه‌وه سودمه‌ندبن
ئێستا دێمه سه‌ر فازیل و نمونه‌ی فازیل بۆ نمونه سه‌عدیه پیره له پێش2003به‌شێوه‌یه‌کی نافه‌رمی تجمیدکرابو له‌لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه به‌ڵام دوای هێنایانه‌وه احمد سریفی کۆنه وه‌کیل وه‌زیری ناوخۆ له‌کاتی خۆیدا ده‌رکرا دوای کۆسره‌ت هێنایه‌وه ئوم فازیله‌ش له‌ئێستادا ونی ده‌که‌ن چونکه هه‌رایه‌کی ناوه‌ته‌وه له په‌رله‌مان و پێی ده‌وترێت ئه‌م میلیشیا فیدازیانه‌ی مه‌سعود موچه له کوێ وه‌رده‌گرن ؟خۆ نابێت به‌ناو حکومه‌ت له بودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان موچه‌ی ئه‌م فیدایه تیرۆریسته میلیسیایانه بدات!
له‌مکاته‌دا ئه‌مان هه‌ڵده‌ستن به تجمیدکردنی بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی و ده‌ڵێن ئه‌وه ڕای شه‌خسی خۆی بو نه‌ک هی پارتی ئه‌وه‌تا ده‌ریشمانکردوه ئه‌مه‌ش بۆ چه‌واشه‌کاری و خۆڕزگارکردن له قه‌یرانه‌که و له‌ڕوی یاسایشه‌وه خۆیان له به‌رپرسیارێتی ده‌دزنه‌وه
هه‌ندێ له میدیا‌و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ده‌ڵێی هه‌نگوینیان له که‌لێنه‌دارا دۆزیوه‌ته‌وه پێشبڕکێ ده‌که‌ن زوتر بڵاویکه‌نه‌وه ئه‌مه کاره‌ساته‌که‌یه بێئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن ده‌چنه هه‌ڵقه‌ی ویسته‌کانی پارتی بنه‌ماڵه‌وه
3-
یاسای جگه‌ره‌کێشان له په‌رله‌مان هه‌موارده‌کرێته‌وه
http://pukmedia.com/kurdish ئه‌مه‌یان زۆر گرنگه من سێ پرسیارده‌که‌م
1- تائێستا چه‌ند جگه‌ره‌کێش سزادراوه؟خۆئه‌گه‌ر بڵێن په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن نیه ئه‌ی بۆ وه‌ختی خۆتان ده‌کوژن که یاساکانتان له‌به‌ینی چوار دیواردایه؟
2-دکتۆر خالسی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی که تۆ ئه‌وه وه‌زعی نه‌خۆشخانه‌کانت بێت چیت داوه له جگه‌ره‌کێشان و نێرگه‌له؟
4-به دوکه‌ڵی جه‌ند هه‌زار جگه‌ره ده‌کات دوکه‌ڵی یه‌ک موه‌لیده بۆ پیسکردنی ژینگه‌ی شارێک؟
له کۆتایدا به کافتریاکه‌ی قادری حه‌سیر مه‌یدان ده‌ڵێم کاک قادری موزه‌مید که وابێکاریت و ئه‌م هه‌رێمه ته‌نها کێشه‌ی جگه‌ره‌کێشانی هه‌یه ئه‌وه من چه‌ره سفرۆشێکی باش ده‌ناسم و چه‌ره‌سه‌که‌ی جۆرێکی زۆر باشه‌و فستقی چاوزه‌قی زۆر تیایه له‌وه بخۆن له بێکاریا؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست