عێراق بۆتە بەهەشتی دز و گەندەڵ و تاوانباران و دۆزەخی ئازادیخوازان

Saturday, 21/04/2012, 12:00

1391 بینراوە





 

عێراق وەک ووڵات و حکومەت بە کردار لە دوای رووخاندنی دەسەڵاتی بەعسی سەدامی یەوە بوونی نەماوە، هەرچەندە بارزانی و تاڵەبانی عێراقی هەڵوەشاوەیان پینەوپەڕۆکرد و بەڕواڵەت لە داڕمانی یەکجارەکی بە شێوەیەکی کاتی ڕزگاریانکرد....
ئەو عێراقە نوێ یەی کە سەرانی عەرەب و کوردی فاشی و کۆنەپەرست شەڕی لەسەردەکەن، بۆتە عێراقی خێروبەرەکەتی دزینی نەوت و شەڕی دەسەڵات بەسەر کایە گرنگەکانی کەرتی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی یەوە ....
مالکی و هاشمی و عەلاوی و سەدر و تاڵەبانی و بارزانی و هتد..بوونەتە چەند دیکتاتۆرێک کە جگەلە خۆیان و بەرژەوەندی یەکانیان باکیان بە ژیانی خەڵکی ترنی یە، ئەم دیکتاتۆرانە ئێستا
هیچی ترنین جگەلە کۆمەڵێک بازرگانی سیاسی، شەڕی ئەوان لە پێناو جێگیرکردنی ماف و خواستەکانی زۆربەی خەڵک نی یە بەڵکو شەڕوخەمی ئەوان تەنها بۆ فراوانکردنی دەسەلاتەکانیانە تا لە ڕێگایەوە بتوانن سەرمایەکانیان زۆرتر و مسۆگەر بکەن بۆ خۆیان و وەچەکانیان.. !! تاکە ڕێگا ش بۆ دەرچون لەم بارودۆخە ترسناک و ناجێگیرە کە بۆتە پاشاگەردانی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی، هەڵوەشاندنەوەی عێراقە و لە جێگای دروستکردنی سێ دەسەڵات و ناوچەی تایبەت بە کورد و عەرەبی سونە و شیعە بەجیا ...!
ئەو سێ پێکهاتە جیاوازەی عێراق مافی خۆیانە کە بە ئاشکرا جۆری دەسەڵات و شێوازی سیاسی خۆیان سەربەخۆیانە هەڵبژێرن...!
تاکە چارەسەری گونجاویش بۆ کورد جیابوونەوەیەتی لەو عێراقەی کە بۆ کورد هیچ کات مایەی ئاشتی و سەرفرازی و بەدەستهێنانی مافەکانی نەبووە، بەڵکو بۆتە مایەی بەدبەختی و پاشکۆبوون و وابەستەیی خەڵکی کوردستان بە عێراقێکی عەربی فاشی یەوە...!
ئەمڕۆش کێشە وململانێ ی نێوان مالکی و هاشمی و بارزانی و تاڵەبانی و زۆرێک لە سەرانی کورد و عەرەب، کێشە و خەمی لە دەستنەدانی دەسەڵاتی سیاسی و ئابوری یانە....
کردنەوەی گرێ کوێرەی عێراق بە لێکهەڵوەشانی یەکجاری دەبێت!
ئەو پەتانەی کە عێراقیان ڕاگرتووە لە ئەنقەرە و ئەستەمبوڵ و سعودیە و واشنتۆنە. هەروەها سەرانی کورد و عەرەبیش ماریۆنێتن و لە پێناو بەرژەوەندی یەکانی خۆیاندا بە ئارەزووی خۆیان بەو پەتانە دەیانجووڵێنن ....! بەرژەوەندی یەکانی بارزانی و تاڵەبانی و تورکیا و ئێران وەک تەونی جاڵجاڵۆکە تێک ئاڵاون و بێ یەکتری ناژین و بوون بە تەواوکەری سیاسەتی یەکتر، بەڵام جیاوازی یەک کە لە نێوانیاندا هەیە ئەوەیە کە دەسەڵاتدارانی تورکیا و ئێران بوونەتە ئاغا و گەورەی تاڵەبانی و بارزانی ...بەڵام ئەوان لە کوردستان بوونەتە تێرنەخۆرەی سامان و نەوت و خوێنی هەژارانی کورد

بارزانی پێش مانگێک لەمەوپێش باسی لە دروستبوونی دەوڵەتی کوردی کرد و هەرایەکی گەوەرەی نایەوە، بەڵام ئێستا لە ئەنقەرە ڕێکەوتن دەکات لەگەڵ هاشمی تیرۆرست تا عێراق لەیەک هەڵنەوەشێت و بچنەوە لە کوردستان پلانێکی نوێ دابڕێژن چۆن دوای گۆڕینی دەسەڵاتی مالکی خۆیان وەک برا دەسەڵاتەکان و پارەی دزراوی نەوت بەسەرخۆیاندا دابەش بکەن

خەڵکی ناڕازی کوردستان جیتر باوەڕبە ئێوەی دزو درۆزن و تاوانبار ناکەن و فریو بە قسە و بەڵێنەکانتان ناخۆن، چونکە ئێوە تا ئێستا هیچ بەڵێنێکی خۆتان نەبردۆتە سەربەرامبەر بەخەلک و داواکانیان

گەندەڵی و تاوان دەمێکە بۆ ئێوە بوونەتە نان و ئاو گەر ڕۆژێک درۆ و تاوان نەکەن ئەوا لە و ڕۆژە ئاسوودە و بەختییار نابن، چارەنووسی ئێوە بە کردنی گەندەڵی و تاوانەوە بەستراوە و بوونەتە دووانە



لە ئاسایشی گشتی تاڵەبانی قایمقامی پێشووی سلێمانی یان بە حسابی خۆیان لەسەر گەندەڵی گرت و تیرۆرکرد، بەڵام هەرخۆیان بەرگری لە تیرۆرستێک و گەندەڵێکی وەک هاشمی دەکەن

ئەم شەڕە سیااسی یەی کوردستان وعێراق ....شەڕی دزو تاوانبارە گەورەکانە بۆ مانەوەی دەسەڵاتی خۆیان، لەوپێناوەشدا ئامادەن قوربانی بدەن بە دزە بچوکەکان وەک قایمقامی پێشووی سلێمانی


ئەوعێراقەی کە ئەمان بەرگری لیدەکەن و پەرۆشن کە لێک هەڵنەوەشێت، بۆتە دۆزەخی ئازادیخوازان کە خوازیاری ژیانێکی باشترن، بەڵام بۆ خۆیان بۆتە بەهەشتی دزی و گەندەڵی

بابەتی ترم لەسەر مەسەلەی کوردستان و عێراق

دروستکردنه‌وه‌ی عێراق تاوانێکه‌و له‌ ئه‌ستۆی بارزانی و تاڵه‌بانی دایه.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=909dc7ea


دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌توانرێت خه‌ونی شاعیرانه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بهێنرێته‌دی!!

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=58c2be90

نیشتمانێک بێ ئازادی و یه‌کسانی دۆزه‌خی ئازادیخوازانه
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f302e213



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە