ئەو دزە زەبەلاحانەی نەوت کێن!؟

Sunday, 25/07/2010, 12:00

1393 بینراوە


سەرلەنوێ و بۆ جارێکی تر ، دەسەڵاتی کوردی بەهۆی رەفتارە قێزەوەنە سیاسی و ئیداریەکانی ، کێشەی کورد ، لەناوەندە جیهانیەکان رسوا دەکات و وێنەیەکی ترسناکی سیاسی (بازرگانی سیاسی) لەیەخەی خەباتی دەسەڵاتێک دەدات , کەبەئاستی یەک نەتەوە قوربانیمان بە خۆشەویسترین کەسمان لەپێناوی داوە ؟
٣ ساڵ لەمەوبەر لەمالپەڕی کوردستان پۆست، تاوانی دزینی نەوتی رەش ، بووە بابەتێکی گرنگ کە چەندین نوسین بەدواداهات . دواتریش هەندێ ڕۆژنامەی ئەهلی ، تەکانی زیاتریان پێدا ، تەنانەت (بزوتنەوەی گۆران و یەکگرتوو کۆمەل)، کردیانە مشتو مڕی ناو پەرلەمانیش . بەلام بەهۆی ئەوەی دەسەڵات ، (یاساو بڕیار) و ٥٩ پەرلەمانتاری کۆیلەی بە دۆلار و کورسیە کاتی لەبەردەستە ، وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچوون .
. لەچەند ڕۆژی رابردوو ، سەرلەنوێ یەکێک لەرۆژنامە بەناو بانەگەکانی ئەمەریکا (نیورۆک تایمز) کردە یەکێک لەبابەتە گرنگەکانی ، بەمەش سەرلەنوێ ، دۆسیەی دزینی نەوتی ڕەش بۆوە بابەتی ڕۆژەڤی میدیای کوردی و عیراقی و جیهانی .
ئەوەی لەهەموی گالتەجارترە ، وەزیری سامانە سروشتیەکان دەڵێت ئەگەر نەوت دزین ئاشکرا بوو ، دەست دەکێشمەوە ؟ کاکی وەزیر رۆژنامە ی نەرویژی لەسەریان نوسی ، وتت درۆیە ؟ رۆژنامەی بەریتانی وێنەی (ئەهرامە) چەند ملیۆن دۆلارەکەی بلاو کردیەوە ، وتت درۆیە . ڕۆژانە بەرۆژی روناک ، سەدان تەنکەر نەوت لەسەر سنورەکانی باشماخ و حاجی ئۆمەران ، ڕێزی بەستووە ...دەلێیت درۆیە .... ناهەقی ئەم وەزیرە نیە ئەوندە چاو قایمە . چونکە ١٩ سالە ئەم دەسەڵاتە تاوان و ناپاکی لە دزینی داهاتی خەلک دەکات و سوپایەک لەبەرپرسی تاوانباری پێگەیاند ، بێ ئەوەی لەگەڵ یەکێکیان ، لێکۆلینەوەش بکات !!؟ ، لەتەک ئەوەی هەریەکەمان ، لەژێر ئەودەسەڵاتە ژیاوین و لەنزیکەوە ئاگاداری هەندێ زانیارین ، وەبەسەدان بەلگەی گەندەڵی بەرپرسان ، لەمیدیای ئەهلی وئۆپزسیۆن بلاو بۆوە ...کەچی ئەوەندە بێ ئابڕون ، دەلێن کوا بەڵگە ؟
لەوەش گالتە جارتر ، پارتی لەرونکردنەوەیەکدا، لەدژی راپۆرتێکی ڕۆژنامەی رۆژنامە کەئاماژە بەوە دەکات ، (مانگانە نزیک بە ٢٥٠ ملیۆن دۆلار پارتی ویەکێتی لەنەوتی رەش دەیفرۆشن و %٧٥ نەوت دەبردرێتە دەرەوە) ، دەلێت ، ئەمە لەکەدار کردنی ناوبانگی پارتیمانە و بەبەرنامەیە !! شایەنی باسە لەتیرۆریشەهید سەردەشتیش بەهەمان ئاواز وەلێ بەتوندتر ئەو قەوانەیان لێداوە ، بێ ئەوەی بێ تاوانی خۆیان پێ بسەلمێ!؟
، بەناوی ئازاد جوندیانیش یەکێتی دوێنێ ، پشتتگیری لەوتەکانی پارتی کرد ؟
پرسیار ئەوەیە ئەگەر یەکێتی وپارتی ، لەئاستی باڵا ئەو دزیە ناکەن ، ئەی چ هێزێکە دەتوانێت سەدان تەنکەرنەوتی رەش لەسەر ئەو سنورانە ئاودیو بکات !!؟
ئەگەر یەکێتی وپارتی بەشدار نین ، ئەی چ هێزێکە سەربازیە، پارێزگاری لەو نەوتە دەکات !!؟
هەلچون و بەپەلەی وەلامدانەوەی پارتی ئەوە نیشان دەدات کە بەشی شێری لەو ناپاکیە نەتەوەیە تیایە ، بەڵام تێپەراندنی بەسنوری یەکێتی بۆ (باشماخ) ودەرهێنانی نەوتی تەقتەق و پاریزگاری (هێزی دژە تیرۆر ی یەکێتی) بەشداری کۆمپانیای نۆکانی یەکێتی ، لەتەک کۆمپانیای قەیوانی پارتی ، بەلگەی تێوە گلانی یەکیتیش نیشان دەدات ، کەئەگەر لەپارتی زیاتربەشی تیا نەبێت کەمتری نیە ؟
هاوکات بەپێی هە مان ڕۆژنامە ، پارتی بەیانامەیەکی بەناوی حکومەتی هەرێمەوە دەرکردوە ، بەرهەم سالح ئاگادار نیە !! ئەمەش دەچێتە پای درێژە پێدانی بەتەها محێدین کردنی ، بەرهەم سالح ، هەروەک لەسەردانەکانی بارزانی بۆ ئەوڕپا و ئەمەریکا ،لەبڕی سەرۆکی حکومەت، کوڕ و برازاکەی وەفدی یاوەرێتی ؟
چەند جارێک ئاماژەم یەکێک لەو نمونە جوانانەی سوێد داوە ، سالی ٩٥ مۆناساهلین سەرەتای بەسەرۆک وەزیرانی دەبێت ، بەکارتێکی حکومەت ، جلێک لەبازار دەکڕێت ، دواتر پارەکەش دەگەڕێنیێتەوە هەمان بانق ، بەلام ڕۆژنامەی سوێدی وگەلەکەی ، بەرەخنە باران ، دەستیان پێ لەکارکێشایەوە ، چونکە رای وان ئەوەیە بەرپرس هەرچی لەژیانی ڕۆژانەی خۆی دەیکات ئاسایە بەلام بۆیان نیە دەست لە کڕۆنێک لەداهاتی ولاتەکەی بدات . راستە ، دیموکراسیەت و پێشکەوتنی ئەو ولاتە لەچاو عەقڵی دەسەلاتی کوردی ئاسمان و ڕێسمانە ، بەلام مەنتیقیش نیە ، لەسەر دزینی نزیک بە ٥٠ دۆلار ، گەورەترین بەرپرس دەست بکێشتەوە ، کەچی لەسەر دزینی بەئاشکرای سەدان ملیۆن دۆلار ، تاوانبارێک نەگیرێت و بەرپرسێکیش کەرامەتی دەست دەکێشانەوەی نەجولێت !؟ ئەمە لوتکەی تێكشکانی کەسێتی تاکی کورد و بێ کەرامەتی و درۆزنی بەرپرسانە ، لەهەموی خۆشتریش کاتێک پێیان دەلێین ئێوە داهات دەبەن و خۆشەویستانمان تیرۆر دەکەن ، مۆرە دەکەن مۆڕە !؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە