لە میانەی شاڵاوی گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Friday, 04/03/2011, 12:00

1206 بینراوە







پاش ئەوەی زۆربەی زۆری بازاڕە تەقلیدیەکانی ئەوروپاو ئەمریکا کە برتین لە وولاتەکانی ڕۆژهەلاتی ناوین و ئەفریقا بەشێوەیەکی تایبەتی و ووڵاتانی جیهانی سێەم بە شێوەیەکی گشتی کەوتۆتە بەر مەترسی ، سیاسەتێکی تری ڕۆژئاوایی بەیڕەو دەکرێ بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بازاڕانە و دەرهێنانی لە ژێر چینگی دەولەتی زلهیزی تازە لەدایك بوی داگیرکەری ئابووری کە ئەویش چینە.

سیاسەتی نوێی ڕۆژ ئاواییەکان لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە هەموو پرنسیپە کۆنەکانی کۆلۆنیالیزمی لنگەو قوچ دەکرێتەوە، گومانی تێدا نیە کە یەکێ لە ڕەوشتەکانی ووڵاتە ڕۆژئاواییەکان بەرامبەر بە ئەو ووڵاتانەی داگیریان کردوە چی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یانیش گرێدانی بە ڕەوڕەوەی ئابوری خۆیان واتە وەکو بازارێك یان کانگاێکی سەرەکی کەرەستە خاوەکانیان ،پەیڕەو کردنی سیاسەتی هەژار کردن ونەخۆش خستن و بڵاو کردنەوەی نەخوێندەواریە! ئەویش بە سەپاندنی دەسەلاتێکی سەرکوتکەر بە سەر گەلەکانیاندا ، بەڵام ئێستا ئاڕاستەکان بەرەو ئەو ئامانجە ئامژە دەکری کە چیتر هەژاریی ئەم وولاتانە بەکەڵکی کالای بەرهەمهێنراوی گرانبەهای وولاتە ڕۆژ ئاواییەکان نایەت ، بۆیە لاواز بوونی جوڵەی بازرگانی نێوان جیهانی سێەم و ووڵاتە بەرهەمهێنەرەکانی ڕۆژ ئاوا کاری کردۆتە سەر لاوازی بەرهەمهێنان و ڕاکردنی زۆر لە کۆمپانیاکانیان و کۆچکردنیان بەرو ووڵاتە تازە دیموکراتەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و بەشیکی زۆریش بەرەو چین وتێکەڵ بوونیان بە سیستەمی ئابووری ئەم وولاتانەو هاوسەنگکردنەوەی ریژەی قازانج ،ئەویش بە سوود وەرگرتن لە هەرزانی هێزی کار لە بەرامبەر هەرزان فرۆشی بەرهەمەکانیان، کە ئەویش دەگەرێتەوە بۆ باری نزمی بژێوی بازاڕەکان کەزۆربەی زۆری لە جیهانی سێەمدان.

چین یەکێکە لەو ووڵاتانەی کە تا ڕادەێێك توانیوێتی زۆرێك لە پسپۆر و ئەندازیارە دیزاینیەکان بە مووجەێکی چەور لە وولاتە رۆژئاواییەکان دابماڵیو و کاریان پێ بکات لە کاتێکدا هەرزانتین و زۆرترینن هێزی کاری تیدایە ، بۆیە بەشێوەێکی ژمارەیی کەرەستەی بەرهەمهێنراوی هەرزانی تیا بەدی دەکرێ کە گونجاوترین بەرهەمە بۆ ئەو بازاڕە هەژارانەی جیهانی سێەم، هەر ئەوەش بوو کە چین توانی لە گەورەترین دەرگاوە بچیتە کیشوەری ئەفەریقاوە و ئەو ووڵاتانەی تاڕادەێێك بەرهەڵستی سیاسەتەکانی ڕۆژئاوان وەکو ئێران و زۆر لە ووڵاتەکانی ئەمریکای باشور و ڕۆژهەڵاتی ناوین .

لەگەڵ هەر سەرکەوتنێکی چین لە سیاسەتی دەرەوەی لە بەرامبەردا پاشەکشێ بە سیاسەتی رۆژ ئاوا دێت ، سەرکەوتنی چین لە دابین کردنی ووزە لە کانەکانی سودان و خەرجکردنی بەرهەمەکانی لەو وولاتە وسود وەرگرتن لە باری ئابوری نزمی میسر و گرێبەستەکانی بۆ نوێ کردنەوەی ئۆتۆمۆبیلی خزمەتگوزاریەکانی ئەو ووڵاتە و چەندین پڕۆژەی جیاوازی نزیك بە سەدەها ملیار و قۆڕخکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی لیبیا و جەزاییر وئێران وهتد ئابووری رۆژ ئاواییەکانی تووشی هەڵئاوسانێك کردوە کە دەسەلاتیان کەوتۆتە مەترسیەوە ، وبێکاری و دابەزینی ئاستی بژێوی و قەیرانی سیاسەتی دەرەوەیان دوچاری سەرسمێکی ویکیلیکسیانەی کردوون، سەڕەرای بەهێزبوونی نەیارەکانیان وەك ئێران کە بۆتە خەنجەرێکی کوشندەی لە پشت گیر بووی پاشەکشێدا، و هەڕەشەی زەقی ئێران بۆ سەر دوا کانە نەوتەکانیان کە بە ناوی چەند کەسیکی عارەبەوە تۆمار کراوە، هەروەها ماوەی سێ ساڵ لە گلەیی و پارانەوە لە چین بۆ ئەوەی نرخی دراوەکەی بەرز بکاتەوە و هەر بە نەرێ وەلام دەدرانەوە ، نەك هەر ئەوە بەڵکو لە زۆر مژاری وەك داکۆکی چین لە ئێران و کۆریای باکور و نزیك بوونەوەی ووڵاتە یەکگرتووەکان لە لەدەستدانی کارتی پەستانی سەر چین کە ئەویش تایوانە، ڕۆژئاواییەکانی ناچار کردووە کە کارتێکی تری بەهێز بەکار بێنن بۆ بن بڕکردنی هۆ سەرەکیەکانی تەشەنەکردنی چین لە قۆڕخکردنی بازارەکانی جیهان. ئەویش بە گۆڕانی بنەڕەتی لە پێکهاتەی حوکم و جۆری دەسەڵات و سیستەمی ئابووری کۆمەلایەتی ووڵاتانی بازاڕ، ئەویش بە ئاسان کردنی دەستاودەست کردنی دەسەڵات بۆ زیاتر بڕەودان بە گەشەکردنی باری ئابووری کۆمەڵ وبەرزکردنەوەی باری بژێوی وئامادەکردنەوەی ئەم ووڵاتانە بۆ بازاڕە پڕکوالیتێتەکانی ڕۆژ ئاوا وبەستنەوەێکی زیاتر بە سیستەمی کۆمەڵایەتی ڕۆژئاوایی .

گەشەکردنی ئابووری وبەرز بوونی باری بژێوی وولاتانی جیهانی سێەم زامنی رێگرتنە لە کۆچ کردنی کارگەکان و پسپۆڕەکان لە ووڵاتە ڕۆژئاواییەکان وگەشە دانە بە زیاتر بەرهەمهێنان وقەلاچۆ کردنی بێکاری هەروەها هۆێکە بۆ نابووت کردنی بازاڕی کاڵاکانی چین، ئەوەش بە بۆچوونی ڕۆژئاواییەکان ئەڵتەرناتیڤێکی بەهێزترە لەوەی پشت بە چەند دەسەڵاتێکی چەقبەستووی ئەم ووڵاتانە ببەستن کە بوونەتە هۆی کۆکردنەوەی دراوی ئەم ووڵاتانە و گواستنەوەی بۆ دەرەوەی بازاڕەکان.

گومانی تیدا نیە ئەم شاڵاوەی چەند ووڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتۆتەوە لە گۆڕانکاری جۆری سیستەم ،هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە کە لەگەڵ خۆیدا گۆڕینی مێژوو جوگرافیاش دەگۆڕێ کوردستانیش لەم شاڵاوە بەدەر نیە.

 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە