پێگه‌ی شاعیر
Tuesday, 12/03/2013, 12:00
1477 بینراوە
نه‌مده‌زانی
ڕێگای شیعر نه‌هامه‌ته
هه‌میشه هاتی نه‌هاته
نه‌مده‌زانی
شاعیر له وڵاتی ئێمه
نه‌گبه‌ت ترین
کاره‌ساته
حه‌زم ده‌کرد په‌نجه‌کانم
بشكێنم
تا بتوانم
چیتر له بۆ شیعری نه‌گبه‌ت
خه‌وی چاوم
نه سوتێنم
زۆر بێڕێزیم پێ کراوه
نه‌فرت له تۆ ئه‌ی هۆنراوه
زۆر که‌س هه‌یه
شیعری فلسێک ناهێنێ
مانا و وشه
له دێرێکیا پێک ناهێنێ
له پێشه‌نگای ڕۆشنبیران
دانراوه
له کورستان
ته‌نها ناوی ئه‌وه باوه
ئه‌و که‌سه‌ی مه‌سینه هه‌ڵگری
نه‌کرد بێ
حیزبێک وشه‌ی
بۆ گه‌نده‌ڵی نه بردبێ
ئه‌گه‌ر وشه‌ی ( گۆران) بچڕێت
که‌س نایناسێ
چاوه‌ش و دز
شیعره‌کانی هه‌ڵده‌واسێ
وشه‌یک جه‌رگی بۆم سوتاو
فرمێسکی له
چاوه‌کانی هاته خوارێ و
ماچی کردم
قه‌ڵه‌مه‌که‌ی بۆ هێنام و
خستیه ده‌ستم
وتی نه‌که‌ی ببیه که‌ری ( )
پاکاتی خۆت جێبهێلی
تۆ له ناو چاوی
شه‌ڕه‌فمه‌ندانی کورد
زۆر بوێری
خاوه‌ن وشه‌ی
تۆ خاوه‌ن ته‌لار و زێڕی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست