ئایا كاكە حەمە وەعدى جێگرى سەرۆكى هەرێمى پێدراوە؟!!!

Friday, 29/05/2009, 12:00

2968 بینراوە


لەچەند شۆێنێكدا ئاماژەمان پێداوە, كە لەچەند ساڵى ڕابردودا یەكێتى و پارتى پرۆسەى هەڵبژاردنیان وەك موعادەلەیە نەگۆڕ بەكارهێناوە, بەو مانایەى چۆن خۆێندكارێ موعادەلەیە زانستى شیكار بكا و دەر ئەنجامەكەشى تەنیا داتایەكى دیاركراو نەگۆڕ بێت ئاوەها یەكێتى و پارتى, یا ڕاستر بڵێن یەكێتى نەوەى پارتى, ئەو دوانە هەڵبژاردنیان وا بەكارهێناوە پێشوەخت كورسى و تڕوتفاقیان كوڕو باوك بەش كردوە و هەمویان بۆ خۆیان بڕاندۆتەوە, ئەمە درێژەى كێشا تا پێش ئەم بارودۆخەى ئێستا و هاتنە ناوەوەى دەنگ و باسى هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان لەمساڵدا, كەچى بەهەمان شێوە ئەو یەكێتیە نەخۆش و باوكە دیكتاتۆرەكەى دەیانویست بە شێوەى جاران پیشوەخت خۆش و بەشى بكەن و دەنگ دان و هەوڵى هاوڵاتیان تەنیا وەك سیناریۆیەك بەكار بهێنن كە كاتى خۆى لە ڕۆژهەڵات دا تەنیا سەدامى لەسێدارە دراو پیادەى دەكرد, تارماییەكانى لیستى گۆڕان و هەندێ لیستى دەموچاو تازەتر, مەزەنەى لە موعادەلەكەى پارتى و یەكێتى تێكدا, هەرچەند تاڵەبانى و بارزانى لەژوورە داخراوە تایبەتیەكانیان دا كە مەگەر خوا بزانێ خەریكى چی دەبن لەو موناسەبەتانەدا, نەیانتوانى موعادەلەكە هاوكێش بكەن, تاڵەبانى نەخۆش, ویستى بە پێدانى پۆستى سەرۆك هەرێم و حكومەت و زۆرینەى پەرلەمان و هەندێ شتى یەكێتى بداتە بارزانى نەمر, بەڵام ئەو ڕازى نەبو, چاوەڕێ دەكرێ داواى شتى زۆرتر بكا.
بەڵام لەدەروەى ئەوان بەتایبەت لاى هاوڵاتى كوردى موعادەلەكە شتێكى ترەو ئەمجارەیان پێویستە تەنیا هاوڵاتى خۆى شیكارى بكا و چۆن پۆستەكان دابەش بكا وبڕیار بدا كێ شایەنى سەرۆكى ئەم هەرێمە بەدبەختە بێ.
مەخسەرەو مەهزەلەكە ئەوەیە هەندێ لە حیزبە كوردستانى و سەرۆكەكانیان هێشتا نایانەوێ باوەڕ بكەن واقیعەكە گۆڕاوە و پێویستە ئەوانیش پەنا ببەنەوە بەر خەڵك ئایا هەڵیاندەبژێرن و بە شایستەى سەرۆك و مەرۆك و ئا لەو شتگەلەیان دەزانن؟
كەچى ئەوانیش پەنا وەبەر تاڵەبانى و بارزانى دەبەن بێبەشیان نەكەن لەو خۆش و بەشەى كە پێش هەڵبژاردن بەپرۆسەى ژووانە تایبەتەكانى بارزانى و تاڵەبانى هەمو شتدەبڕێتەوە ئەوانیش بێبەشنەكرێن.
دواى ئەوەى بارزانى نەمر جاڕى هەڵبژاردنى سەرۆكى هەرێمیشى دا, مقۆمقۆى خۆ پاڵاوتنى كاكە حەمە سەرۆكى حسك كەوتە بەر گوێ, بەڵام پاش تەواو بونى كاتى تۆمار كردنى ناوى كاندەیدەكان بۆ ئەو پۆستە, كاكە حەمە نقەى لێوە نەما و یەكێك نەبو لە ڕكەبەرەكانى بارزانى نەمر, ئەمە پرسیارى دیكەى بەدواى خۆى دا هێنا, لەكاتێكدا بڵاوبونەوەى دەنگۆى خۆ پاڵاوتنەكەى بەدەر لەكاندیدى چوار حیزبەكە بو كە ئێستا هاوپەیمانن بۆ كۆرسیەكانى پەرلەمان, ئەمە لەڕوى یاسایشەوە ڕێگە پێدراو بو, دەبێ چى نهێنیەك هەبێت لەپەشیمانبونەوەى كاكە حەمە, ئایا هۆكارە شەخسیەكان بێ وەك بیركردنەوە لەدەنگ نەهێنان و كۆمەڵێ شتى تر, كە من پێموایە ئەوە بیانویەكى لاوازە, حەزمان دەكرد كاكە حەمە خۆى ڕونكردنەوەى بدایە ئایا هۆكەى چى یە؟ وەكو چۆن كەمالى سەید قادر هۆكارى خۆ نەپاڵاوتنى ئاشكرا كرد!! بۆ زانینى بەشێك لەو نهێنانە كە من مەبەستم بو بیزانم ئەگەرچى سەرە داوێكى بچوكییش بێت, بۆ ئەوەى خەڵكى كوردستان زیاتر هۆشیاربنەوە و بزانن كاتى دابەشكردنى پۆستە سیادى و گرنگەكان لە ژورە تاریكەكان دا نەماوە و ئەوەشى بیەوێ درێژە بەو سیاسەتە بدا ئەوا بەشدارە لەژینۆسایدكردنى دیموكراسى و ئازادییە تاكەكەسیەكان, بەوپێێەى تۆڕى پەیوەندیەكانم فراوانە و دەتوانم دەستڕەسى چەند سەرچاوەیە بم, بۆمدەركەوت نهێنیەك هەیە لە خۆ نەپاڵاوتنى كاكە حەمە, جا پێش ئەوەى ئاشكرا بێت من قسەى خۆم دەكەم و ئۆمید دەكەم لەدواى نوسینى ئەم بابەتە وەڵام بداتەوە.
كاكە حەمە وەك باسدەكرێ لەسەر شاشە قسە دەكاو خۆى بە ئۆپۆزسیۆنى دەسەڵاتدەزانێ, بەڵام كە لەگەڵ یەكێتى و پارتى و بەرپرسەكانیان دا دادەنیشێ, تەنیا باسى بودجەى حیزبەكەى دەكاو دەڵێێ بەخوا كەمە و بەشناكا!!!
هاوڕێكەم بۆى باسكردم كە دۆستى بەرپرسێكى باڵایە لە حیزبەكەى كاكە حەمەدا, لەوەوە بیستویەتى كە كاكە حەمە وەعدى جێگرى سەرۆكى هەرێمى پێدراوە لەبەرامبەر ئەوەى خۆى هەڵنەبژێرێ بۆ ئەو پۆستە, هاورێكەم لەزارى بەرپرسە حیزبیەكەى كاكە حەمەوە بۆى باسكردم, كە وتویانە كاكە حەمە پێویستە پێداگرى پۆست بكەى لە تاڵەبانى و بارزانى ئەگەر داوایان لێكردى خۆت هەڵنەبژێى, ئەویش وتویەتى غەمتان نەبێ و كارى خۆم كردوە, دواتر كادیرە باڵاكەى سۆسیالیست وتبوى وەعدى جێگرى سەرۆكى هەرێمیان بە كاكە حەمەوە داوە.
كەواتە ئێمەش دەڵێن پیرۆزە كاكە حەمە, بە هیوادارین ئەمجارە بەشبكا!!!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە