پاشا و سەرۆكی هەرێم، کەمێک کەرامەت وشەرەف !

Friday, 22/11/2013, 12:00

1588 بینراوە


لەبەر دەمی مێدیایەکی زیندوو بە بەرچاوی زۆربەی بگرە هەوو کوردزمانێکی ئەم دوونیایە و لەکەناڵی ڕووداوەوە زۆر ڕاشکاوانە و بەزمانێکی زۆر بازاڕیانە کەسایەتی بەناو دکتۆر و خۆ بە فەیلەسوف لەبوارەکانی وێژەو نووسین و وێنەکێشانیش فەرهاد پیرباڵ ڕاشکاوانە ...(ئەمە جگە لە هەموو ئەو چاوپێکەوتنانەی کە دەزگا میدیایەکان زوو زوو ئەم جۆرە چاوپێکەوتنانە ساز دەکەن کە خۆیان لەدوو حاڵەتدا ئەبیننەوە ١. بەوەی کەلە زمانی ئەم جۆرە کەسانەوە بانگەشەی حەزو خواستەکانی دەسەڵاتدار کە لێی دوودڵ و دڵنیانین و ئەیانەوێت بزانن لای خەڵکی کوردستان چ رەنگدانەوەیەک ئەبێت بیدەن بەگوێی خەڵکدا ! دووەم ئەمکەسانە بە گاڵتە جاڕ ئەزانن و ئەیانەوێت وەک ئەتكکردنێک ئەم کەسانە لە کەسایەتی و مۆراڵیەتیان کەمکەنەوە !)..

سووکایەتیکی گەورەی بە خەڵکی کوردستان ودام ودەستووری کوردستان حکومەت وپەرلەمانی کوردستان کرد کەهەموو رێچکەی یاسا و دەستووری لە بەرنامەیەك و بێ هیچ گوێدانە لایەنێکی یاسای بگوێی خەڵکدا دا کە سیستمی حوکم بکەن بە سیستمێکی پاشای...

سووکایەتی بە کەسی یەکامی هەرێم کە کاك مەسعوودە کرد (ئەمە ئەگەر کاک مەسعوود بێ ئاگابێت لەم جاڕدانە) کە کەسێک لەبری سەرۆك بڕیاربدات یان ئامۆژگاری بکات ..کەئەمە لەکاتێکدا ئەو کەسە هیچ پێگەیەکی وەزاری و پەرلەمانی و ڕاوێژکەری لە حکومەتدا نەبێت!؟

من لەو باوەڕەدام کەسێکی وەک زەردەشت عوسمان هیچ تەشهیرو سوکایەتیەکی بە سەرۆک وبنەماڵەکەی نەکردوە و بە شەرەفە کەرامەت سوێندی نەدابوون وەك ئەوەی فەرهاد پیرباڵ کردی ..ئینجا ئەگەری قسەکانیشی لەدوو تەوەردا ئەخولیتەوە!!

یەکەم: قسە ئەگەر لەدەمی شێتێکەوە هاتبێتە دەرەوە ئەوا لێی ناگیرێت!!!!!

دووەم : بەزووترین کات کاک مەسعوود خواستی ڕاوێژکارە نهێنیەکەی بهێنێتە دی و لەبری ئەوەی جاڕی درووستکردنی دەوڵەتی کوردی بدات با جاڕی سیستمی پاشایەتی بدات لە هەرێمی کوردستاندا!

ئومێد برایم

١١/١١/٢٠١٣

ئەڵمانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە