كوردینە پیاوەپیرە كە ڕووی ڕەشی خۆی نواند!...

Monday, 23/03/2009, 12:00

1065 بینراوە


مێژوویەك پڕلەخیانەت و پڕلەخوێنڕشتن و خۆفرۆشیی دەستی بێگانە و حكومەتە هەرێمی ئەقلیمیەكانی ناوچەكە و دەرەوەی ناوچەكە بەمێژوی پڕشەرم وخیانەتكارانەی پیاوە پیرەكەی نێویەكێتی نیشتمانی كوردستان دەژمێردرێت و لەو لێدوانەی ئەم دواییەشی لەدەوڵەتی توركیای هەتابیناقاقانغرۆبوو لەخوێنی كورد لاپەڕیەكی تری ڕەشەو دەخرێتەسەرلاپەڕەڕەشەكانی تری جەلال تاڵەبانی نەخۆشی كورسی و دەستەڵات و خیانەت ئەمەش بەلای كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و رۆشنبیران و دڵسۆزانی گەلەكەمانەوە نامۆ نیە ؟...
ئەم كابرایە ئێستاش وەك سەدام حسێن لەناوپارتەكەیدا هەڵسوكەوت دەكات و خۆی بەمیراسگرو خوێنگری ئەوپارتەدەزانێ و ڕێگا بەهیچ كەسێكی ترنادا رۆڵی چالاك و ئاكتیف ببینێ لەئاستی سەركردایەتیدا گەر بەئەقڵیەت و خواست و خەونەكانی جەنابی و دوژمنانی گەلی كورد رە فتار و سیاسەت نەكات؟ بەدرێژایی ماوەی دووساڵە لەئاست دەستدرێژیەكانی جەندرمەكانی تورك و ئێرانی نائیسلامی بێدەنگ وەك كەڕ خۆی مت كردووە لەمەڕ تۆپ بارانكردنی قەنیل و ناوچەكانی تری سنووری نێوان ئەو دوو دەوڵەتە, ئەوقەندیلەی كەپشت و پەنای خۆی و سەدان هەزار شۆڕشگێری رێگای رزگاری و تێكۆشانی نەتەوەی كوردە, ئەوقەندیلەی وەك دایكێكی دڵسۆزباوەشی بۆخۆی و پیشمەرگە كردبۆوە ئێستا جەنابی لەئاست وێرانكردن و كیمیابارانكردن و قڕكردنی دانیشتوانەكەی چاودەچوقێنی و خۆی لێ بێدەنگ دەكات تەنیا لەپێناو بەرژەوەندی خۆی و بنەماڵەكەیدا و لەپێناوچاوە پڕلەحقد ودوژمنكارەكانی هەریەك لەئەمریكاو ئێران و توركیای دژی بە مافی مرۆڤ و مافی گەلان.
كێ لەمێژوودا بیستوویەتی سەركردەی گەلێك یاخودنەتەوەیەك بەزمانی خۆی و لەبەردەم دوژمنان و تینوان بەخوێنی گەلەكەی سوكایەتی بەخەون و ئاواتی نەتەوەكەی بكات و پێیان ڕابگەیەنێت كە ئەو ئاواتە خەونێكەو تەنیا لەنێو هۆنراوەكاندا دەبێت بیبینن؟ ئاخۆ ئەمەی ئەم پیاوە خەڵەفاوە ووتویەتی سوكایەتیكردن نیە بەخوێنی سەدان هەزارشەهیدی ڕێگای رزگاری و ئازادی گەل و نیشتمانی كورد؟ ئاخۆ سووكایەتی كردن نیە بەنیشتمانی كورد و ئایندەی كورد؟ ئەگەرجەنابی ئەوئاواتەی گەلەكەمان بەوشێوەیە وەسف دەكات باشتر وایە بچێتەوە پاڵ ژن و منداڵەكانی و لەوە زیاتر نەبێتە كۆسپ لەپێش خەبات و تێكۆشانی نەتەوەییمان و بازیاتر لەوەی ئێستا خۆی سووك و ریسوای نێو لاپەڕە پرشنگدارەكانی مێژووی خەباتی گەلەكەی نەكات و ئالێرەوە كۆتایی بەپلانەگڵا وەكانی خۆی و دوژمانی گەلەكەمان بهێنێت و لەوەزیاتر شعور و سۆز و هەستی دڵسۆزانی گەلەكەمان بریندار نەكات ئەگینا دەكەوێتە بەرشاڵاوی راپەڕینی گەل و ڕاپەڕینێكیتر لەمێژوودا تۆماردەبێت و دووژمنێكی تری گەلەكەمان كلك و باڵ دەكرێت بەدەستی دایك براو باوكیك و كەس وكاری شەهیدان و كیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفالكراوانی گەرمیان و هەڤاڵانی هەڵۆی بەرزەفری سەرچیای قەندیل.پێویستە جەنابی باش بزانێ ئەگەرئەمڕۆكە ئەو بۆتە ڕێگر لەپێشكەوتنی گەلی كورد و بەدیهێنانی ئاوات و هیواكانی كەشەو و ڕۆژ درشت و ووردمان خەونی پێوە دەبینین و هەوڵی بۆ ئەدەین و هەرگیز كۆڵ نادەین و بەپێچەوانەوە خەباتی نەتەوەیی و یەكریزی و تێكۆشانی ئازادیمان گەرمتر و بەجۆشتر ئەدەین ئایندەش هەمووئەم ڕاستیانە ئەسەلمێنێ و ناحەزان و خیانەتكارانیش بۆزبڵدانی مێژوو ؟..
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە