بۆئەوەی جلال تاڵبانی بێكارنەبێت..

Wednesday, 17/03/2010, 12:00

1322 بینراوە


ئەگەر كەمێك وردبینانە بڕوانینە چۆنیەتی هەڵسوكەوت و مامەڵەی سەركردایەتی كورد لەگەڵ دۆخی دوای هەڵبژاردن، دەبینین پێشوازیكردن لە لایەنە عەرەبی و شۆڤێنیەكان لەلایەن سەركردایەتی كوردەوە، زۆرگەرموگوڕترە لەچاو گوێدان بەهێزە ئۆپۆزسیۆنە كودیەكان كە ساڵ لەدوای ساڵ پێگەی جەماوەریان لەناو خەڵكی كوردسان بەهێزتر دەبیت و لەبەرامبەردا متمانە بەم دەسەڵاتەی ئێستای كوردستان لەكورتی دەدات، بۆیە دورو نزیك دەتوانم بڵێم ڕێككەوتن نامەی سترتیژی نیوان (ی.ن.ك و پ.د.ك) ناڕاستەوخۆ دەرگای ڕاستیەكمان بەڕودا ئاوەڵادەكات كەئەویش ئەوەیە: بەرژەوەندی شەخسی و حیزبی لەسەروی هەموبەرزەوەندیە نیشتمانیەكانەوەیە، بەبێگوێدان بە گۆڕانی كات و گۆڕانی زروفی سیاسی لەعێراق و كوردستان. باشە بۆچی دەبێ كورد داكۆكی لەپۆستێك بكات كە تەنانەت سەڵاحیەتی ئەوەی نیە قەزایەك بخاتە سەرشارێك، كەتوانای بەكارهێنانی ڤیتۆی نیە.؟ لێكدانەوەیەك لەلایەن پارتی و یەكێتیەوە هەیە بۆئەم ڕەوشەی ئێستا، كەبەهەرشێوەیەك بێت پۆستی سەرۆك كۆماری دەبَێت بۆ جلال تاڵەبانی بێت ، نەك لەپێناوی ئەوەی بۆكوردێك بێت، خۆ كێشەئەوەنیە ئەگەر سەركردایەتی كورد لەبری سەرۆك كۆمار داوای سەرۆكایەتی پەرلەمان یاداوای سەرۆك وەزیران بكات، كێشەكە ئەوەیە ناكرێً جلال تاڵەبانی لەپۆستی سەرۆك كۆماریەوە دابەزێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری یا سەرۆك وەزیران، جابۆیە ئەگەر پۆستی سەرۆك كۆمار لەدەست بچێت ئەوا دەبێ پۆستی یەكێك لەسەرۆكایەتێكانی تری عێراق لەلایەن كەسێكی تری كوردەوە جگەلە جلال تاڵەبانی وەربگیرێت ، بەم پێیەش دەبێ تاڵەبانی بگەرَێتەوە كوردستان و تەنیا وەك سەركردەیەكی یەكێتی نیشتیمانی لەكوردستان كاربكات و هیچی تر، خۆناشكرێ شوێن بە بارزانی چۆڵبكات و وەك و سەرۆكی هەرێم دەست بەكاربێت ،چونكە رێككەوتن نامەكەی نێوانیان جگە لەقەبوڵكردنی یەكتری وەك سەرۆك كۆمار و سەروكی هەرێم كەسەرەتایەك بوو بۆ بەناو یەكگرتنەوەی هەردوو ئیدارە شتێكی ئەوتۆ لەخۆناگرێت، بۆیە چەندەدووربین بوون لەكاتی واژوكردنی ئەم ڕێككەوتن نامە ستراتیژیەی نێوانیان هەرهێندەش دەتوانن پارێزگاری لەیەكتری بكەن ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە