وەزیرى تەندروستى لەنێوان بەفلپینى كردنى تەندروستى و دادۆشینى بودجەى تەندروستى

Sunday, 02/12/2012, 12:00

2152 بینراوە


لەم چەند رۆژەدا وەزیرى تەندروستى بۆ راگەیاندنەكان ئاشكراى كرد بەهۆى كەمى ستافى تەندروستیەوە ناچارن لە فلپینەوە بۆ پیشكەش كردنى خزمەتگوزارى تەندروستى پزیشك و كارمەندو پەستار بهینیت بۆ نەخۆشخانەكان یەكێك لەو نەخوشخانانە نەخۆشخانەى 400 قەرەویلەییەكەى سلێمانیە كە گیرفانى بەرپرس ووەزیرەكانى تەندروستى و كۆمپانیاو ئەندازیارنەما پڕنەبیت لەسەر ئەم بیرە نەوتە تەمەن 400 سالیە هەرلە ئیستاوە وەزیر بیرى لە ڕێگە چارەیەكى تر كردۆتەوە بۆ پڕكردنى گیرفانیان دواى تەواو بوونى نەخوشخانەكە .. بەریز د. رێباز فتاح لە سایتى ئاوینە بەچەند دیرێك وەلامى ئەو قسە زلانەى وەزیرى تەندروستى داوەتەوە پێى ووتوە بو فلپین خۆ وولاتى پیشكەوتووتر هەیە ؟؟!!
ئەمەش لینكەكەیەتى:
http://www.awene.com/article/2012/11/28/16809

بۆچوونە ناو بابەتەكەم لیرەوە بەوەزیرى تەندروستى ئەلێم ئەگەر جێ بەجێ كردنى پرۆژەكانى تەندروستى وەكو بەفلپینى كردنى سیستەمى تەندروستى بێت ئەوە هەر ئەوەمان لەسەرە فاتیحەیەكى درەنگ وەخت بو مەرگى پرۆژەكانى تەندروستى بخوینین كە بەدلنیاییەوە بەدەردى 400 سالیەكە ئەچێت بەلام ئەم پرۆژانەى من باسى ئەكەم لەبەر چاونین بۆیە قسەیان لەسەر ناكرێت بۆیە بەئەركى خۆمى ئەزانم ناوى چەند پرۆژەیەك بنوسم كە كۆمپانیاى ((HFDC))كارى راویژكارى بۆئەكات بەواتاى ئەم كۆمپانیا ئەم پرۆژانە جێ بەجێ ناكات بەلكو تەنها تەندروستى راویژى پى ئەكات لە جى بەجى كردنى پرۆژەكانیدا بەمانایەكى تر ئەم كۆمپانیا هەلدەستیت بە ئەركى بەرێوەبەرایەتى ئەندازەكانى تەندروستى كە ئەندازایارانى لەخۆ گرتووە بۆیە دەكرێت بپرسین كە ئەم كۆمپانیا ئەمە بكات ئیتر من نازانم ئەندازیارانى تەندروستى چى ئەكەن ؟؟؟؟
كۆمپانیاى (HFDC) لەكارى راویژكارى پرۆژەكانى تەندروستى چەند وەرئەگرێت ؟؟؟
پێشتر لە بابەتیكم بو كوردستان پۆست باسى چەند پرۆژەیەكمان كرد كە كۆمپانیاى (HFDC) كارى راِویژكارى ئەندازەیى بو ئەكات كە كەچەند گەندەڵى نایاسایى تیابووە و كۆمپانیا پابەند نەبووە بە ئەركەكانى ئەمە لینكى بابەتەكەى
 http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=caebef70

ئیستاش ئەگەر سەرنجى نوسراوى ژمارە (17951) لە 19/11/2012 بدەین دەبین لە ونوسراوەدا تەندروستى خۆى دان ئەنێت بەوەدا كە پێشتر (11) پرۆژەیان داوەتە هەمان كۆمپانیا كە خاتوو (هەڵاڵە كمال عوسمان ئاغا) بەرێوەبەرى ڕێگە پێدراوى ئەو كۆمپانیایەیە وەلەم نوسراوەدا داواى رەزامەندى ئەكەن تا (5) پرۆژەى بدرێتێ بۆ ئەوەى كارى راویژكارى ئەندازیارى بۆ ئەنجام بدەن بەبیانوى ئەوەى ئەم كۆمپانیایە تاكە كۆمپانیاى تایبەتمەندن لەو بورارەدا پرۆژەكانیش ئەمانەنن :
1. لە بودجەى دروستكردنى نەخوشخانەى سوتاوى لە سلیمانى بڕى (48) چل و هەشت ملیون دینار دیارى كراوە بو كومپانیاى ناوبراو كە لیرەتەنها ئەركى كۆمپانیا پیاچوونەوە دیزانی ئەو نەخۆشخانەیە بەتەنها
2. لە بودجەى دروست كردنى نەخۆشخانەى (50) تەختى لە چەمچەماڵ بڕى 44 چل و چوار ملیون دیارى كراوە بو هەمانكۆمپانیا
3. لە بودجەى دروست كردنى نەخۆشخانەى (حمیات) لە سلیمانى بڕى 44 چل و چوار ملیون دینار دیارى كراوە
4. لە بودجەى دروست كردنى نەخوشخانەى 100 تەختى لە خەبات بڕى 160 سەدو شەست ملیون دیناردیارى كراوە
5. لە بودجەى دروستكردنى نەخۆشخانەى 330 تەختى لەهەولیر بڕى 520 پێنج سەدو بیست ملیون دینار دیارى كراوە
تى بینى ئەم بڕە پارانە لەبودجەى پرۆژەكە تەرخان كراوە بۆ كۆمپانیاى HFDC تەنها بۆئەوەى پیاچوونەوە بۆ دیزاینى ئەو نەخۆشخانە بكات و راویژى ئەندەزارەى بدات بە كۆمپانیاى جى بەجى كار لەكاتى پێویستدا
ئەگەر سەرنج بدەین لە كارى راویژكارى و چاودیرى كردنى كارى كۆمپانیایەكى كەرتى تایبەت كەهەلدەستێ بەجێ بەجى كردنى پرۆژەكانى تەندروستى كۆمپانیاى (HFDC)ئەم بڕە پارانەى دەست ئەكەوێت ئاخۆ كۆمپانیاى جێ بەجێ كار چەند وەربگرێت وە لیرەوە بە وەزیرى تەندروستى ئەلێم چەند نەخۆشخانەیەك هەیە لەسلیمانى و شارەكانى تر هەر ئەو نەخوشخانانەنن كە لە سەردەمى بەعس دروست كراون و ئێوە تەنها كارى فراوان كردن و تعمیركردنەوەتان بۆ ئەنجام داون هیچیان كۆمپانیاى (HFDC) كارى راوێژكارى بۆ ئەنجام نەداوە بۆیە دەكرێت بپرسین كى لەپشتى بیرۆكەى دروست كردنى ئەم كۆمپانیاى راوێژكارییە ؟ هى چ بەرپرسیكە ؟ وا جەنابت لە نوسراویكى فەرمیدا لەگەڵ رێزم بۆ (دۆم) ئەلییت دۆمیت كلاش بۆكۆمپانیا ئەدووریت و شیعرو شانامە بەسەر ئەو كۆمپانیایە ئەلێیت كە تاكە كۆمپانیایەى تایبەتمەندە لە بوارى راوێژكارى ..من بەكورتى پێت ئەلێم ئەو خورمایەى تۆ ئەیخویت دەنكەكەى لە گیرفانى ئیمەدایە پێویست بە شیعرو شانامەیە ناكات وەكو لە نوسراوى ژمارە 17951لە 19/11/2012 بۆ سەروكایەتى ئەنجومەنى وەزیرانتان ناردووە, كار وا بروات ناچاریین بۆ جێ بەجى كردنى كارەكانى تەندروستى وەزیرێكى تەندروستى لە فلپینەوە بهێنین بۆ بەڕێوەبردنى وەزارەتى تەندروستى .

بۆ خوێنده‌وه‌ی به‌ڵگه‌که‌ کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:
http//www.distanpost.biz/bellge/tendrusti/tendrusti17905.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە