ئەگەر خۆتان گەندەڵ نین فەرموون ئەوە بابەتەو ئیجرائات بكەن!

Friday, 23/11/2012, 12:00

1063 بینراوە


بەرێزان سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكوومەت :حەز دەكەم تەنها یەك جار راستگۆ بن لەگەڵ میللەت و لێكۆڵینەوەى بكەن لە بەتاران بردن و فرۆشتنى نا یاسایی موڵكى حوكمەت.

ئاخر توخوا لە كێ گێتان لێبووە حوكمەت باشترین زەوى لە باشترین جێگا, موڵكى وەزارەت, بەتاران بداتە گرووپێكى بازرگان و خاوەن بەرژەوەندى تایبەت.

ئەوەى لەو وێنەیە دەیبینن ئەوە بینایەكى وەرزاەتى ناوخۆ بوو, (مكافحە سرقە السیارات) بوو, درایتە پرۆژەى (مێگا مۆڵ). كە كەس نازانى خاوەنە راستەقینەكەى كێیە.

ئەمن لە سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەت دەپرسم؟ ئایا قەت رووى دایە لە سەردەمى بەعسیەكانیش شتى وار رووبدات؟

ئایا موڵكى حكوومەت كو هەراج دەكرێت؟

ئایا فرۆشراوە؟ بە چى نرخێك فرۆشراوە؟ ئایا كێ ئەو دەسەلاتەى هەیە ئەو فرۆشتنە بكات؟ ئایا حكوومەت موحتاجى ئەو برە پارەیە بووە؟

ئەگەر نەفرۆشراوە, كو ئەو هەموو زەویە درایتە ئەوگەندەڵانە؟

ئایا جێگاى گەراجى مەسلەحەى كە ئێستا بوویتە (مێگا مۆڵ) بەس نەبوو, ئەو هەموو زەویەیان لۆ چیە؟

وامان زانیە كە یەكەك لە شەریكەكانى (مێگا مۆڵ)ى لەرێى ژنەكەى كە زۆر دۆستى (تایەر عبدالله و نوزاد هادی)یە, ئەو زەویەى وەرگرتیە.. كەچى كە لە (نەوزاد هادی) یان پرسیە گۆتیتى ئەوە ئیشى من نیە, كریم سنجارى وەزیرى ناوخۆ ئەو بریارەى دایە,؟

وابزانم ئەوە شتەكى كەم نیە پێویستى بە لێپرسینەوەو لێكۆڵینەوە هەیە, اللهم ئەگەل ئەوە كارى خۆتان بی و بە ئەمرى خۆتان ئەو كارەتان بە كریم سنجارى و نوزاد هادى كردبى ئەوە شتەكى دیە و بە مسۆگەریش هیچ اجرائاتەكى ناكەن.

فەرموو با بزانین ئەوەش بابەت ئەگەر محارەبەى گەندەڵى دەكەى سەرۆكى هەرێم... ئەگەر خۆشت گەندەڵ نیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە