هەواڵێك زۆر تایبەت، یان درۆیەكی زۆر تایبەت

Friday, 12/03/2010, 12:00

850 بینراوە


كەسێك بە ناوى ناسر چەند وشەیەكی ریز كردووەو ناوى ناوە هەواڵێكى زۆر تایبەت، كە سەیرى نێوەڕۆكەكەى دەكەیت بۆت دەردەكەوێت راپۆرتی حزبییە و بۆ پینەكردنى شكستەكانى خۆیان نووسیوانە، بەڵام بۆچی لە كوردستان پۆست بڵاوكراوەتەوە؟ ئەمەیان جیگەى پرسیارە.
راپۆرتنووس نووسیویەتى مامۆستا عەلی باپیر بە دەنگى پارتیی دەرچووە! هەموو كەس دەزانیت كە نە پارتیی و نە سەرۆكەكەى خۆشییان لە پیاوێكى حەقبێژی چاونەترسیی وەك مامۆستا عەلی باپیر نایەت، ئیتر چۆن رێنمایی دەدەن بە ئەندامانیان دەنگى پێ بدەن، لەوەش سەیرتر پارتی خواخواى بوو خۆى دەربچێت، چۆن دەتوانیت دەنگەكانى ببەخشێت؟
هەموو كەس دەزانێت بەرەى ئۆپۆزیسیۆن بە رەنجى شانى خۆى سەركەوتنى مسۆگەر كردووە، نەك بە دەنگى دیكە، پاشان یەكگرتوو بە دەرچوون، یان دەرنەچوونى مامۆستا عەلی باپیر هیچی لێ ناگۆڕێت، ئەو هەر ئەوەندەى جەماوەر هەیە كە دەنگى پێ داوە، كەچی بابای راپۆرتنووس دەڵێت: بۆ شكستی یەكگرتوو پارتیی قایل بووە دەنگەكانى بدات بە عەلی باپیر.
بۆیە دەڵێین: مامۆستا و هەركەسێكى تری دەرچوو لە لیستەكانى دی بە هەقی خۆیان دەرچوون، درۆیش نە دادى كەس دەدات و نە پینەى هیچ شكست و پاشەكشەیەك بۆ كەس دەكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە