KNN لە نێوان دروستكردنى لیستى ڕەش بۆ ڕەخنەگران و وێنەگرتن لەگەڵ نێچیر بارزانییدا

Thursday, 26/01/2012, 12:00

792 بینراوە


كەی ئین ئین(Knn) وەك یەكەمین كەناڵى ئاسمانى ڕەخنەگرانەى هەر لەیەكەم ساتى دەستكردن بە پەخشكردنى توانى بڕواتە ناو هەموو ماڵەكانى ئیمە و لەویشەوە بۆناو دڵ و دەرونمان و دواتر كردنى بە بەشیك لە ژیانى رۆژانەمان ,لەساتى دەستكردن بە پەخشكردنەوە هەتا ماوەیەكى كەم دواى 25ى7 ئەم كەناڵە بووبەوە بەشیك لە ژیانى خەڵك ,ئەم كەنالأە هەروەك خواردن و خەوتن بووبە بە یەكیك لە ڕەگەزە هەرە سەرەتایەكانى ژیانى رۆژانەى خەلأك ,ئەم كەنالە لەزۆربەى ماڵەكاندا لەلیستى داتاى كەنالەكانى ناو ئامیرى سەتەلایتى مالاندا ژمارە یەكى بۆ خۆى داگیر كردبوو بۆ ئەوەى لەگەل هەلكردنى تەلەفزیۆنەكەدا بە كەئین ئین شاد ببین .
بەڵام ئەو سەردەمە زیڕینەى كەئین ئین پاش چەند ڕۆژێك دواى هەڵبژاردنەكەى 25ى 7 كۆتایی پێدێت,ئیتر لەو ڕۆژانە بەدواوە ئەم كەناڵە لە پاشە كشەیەكى بەردەوامدایە لە ڕووى بینەرانەوە لە ڕووى سنورەكانى ئازادى ڕادەربڕینەوە.
 
KNN و سایتى كوردستان پۆست و نووسەرانى ئەو سایتە
سایتى كوردستانپۆست و نوسەرانى ئەم سایتە هیڵى سورن لە كەنالى كەی ئین ئین و ناوهێنان و باسكردنیان یەكیكە لە قەدەغە كراوەكان, باوەڕناكەم لەسەردەمى بەعسیشدا بەو شیوەیە ووشەى یاساغ هەبیت وەك ئەوەى ئیستا كەناڵى كەئین ئین دەیكات بەرامبەر بە سایتى كوردستان پۆست و نوسەرانى ئەو سایتە. هەر ئاماژەدانیك بە ووشەى كوردستانپۆست لە كەی ئین ئین سزاكەى نەك هەر ئیهانە بەڵكو سزاكەى تا دەركردن دەڕوات. سیاسەتى ئەم كەنالە لەبەرامبەر سایتى كوردستان پۆست سیاسەتێكە كە زۆر دوورە لە هەموو ئەخلاقیەتیەكى كەناڵى ڕاگەیاندن ناكرێت ناوى خۆت ناونابێت ئازاد و سەربەخۆ و ئەهلى بەڵام حەزەر بكەیت لە ناوهێنانى ووشەى كوردستانپۆست.

KNN و لیستى ڕەش بۆ نووسەران و ڕۆژنامەنووسان
یەكیك لەو كلتورە سەقەت و گلاوانەى كەناڵەكانى یەكیتى و پارتى كە ئیستا بە میرات بۆ كەی ئین ئین ماوەتەوە دورستكردنى لیستى رەشە بۆ ئەو نوسەر و ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیرانەى كە بە ئاوازى ئەم كەناڵە هەڵناپەڕن یان كلكیان لەگەڵ بەڕێوبەر و ستافى ئەم كەناڵە گرینەداوە و ئامادەى موجامەلە و ماستاوكردن و شان تەكاندن نین.
بەڵگە: عەدنان كۆچەر لەم هەفتەى پێشودا داواى كردووە كە كاتى پێبدەن قسە لەسەر خراپى ئەدائى یەكیتى و پارتى بكات لە ڕووى ئیهمالکردنی دۆسیەى جینۆسایدى كورد لە دەرەوە بەڵكو كاتێك ئەم داوایە دەكات لە كەناڵەكە داواكاریەكەى ڕەفز دەكرێتەوە بە بێ بیانوو بە بێ بەهانە بەڵام كاتێك شوێن ئەم ڕەفزكردنەوە بێ وەڵامیە دەكەوێت لەڕێگەى كەسێكەوە بە كوردى و بە كورتى پێى دەڵێن ببورە كاك عەدنان تۆ لە ناو لیستى ڕەشدایت و بۆت نییە لەكەناڵى KNN دەربكەویت و ڕێگەت پێنادرێت لە كەئین ئین قسە بكەیت, ئەمە زانیارییە ئەگەرى ڕاستە و لیسى سانسۆر چەند جار و لەلایەن چەند كەسەوە بە من گەیەنراوە بەڵام لەبەر ئەوەى مودەیان پێ بدەین تا ئیستا قسەمان نەكردووە و دانمان بەخۆماندا گرتووە بەڵام چیتر نابێت ڕێگە بدەین ئەم كلتورە لەلایەن بەڕێوبەرانى ئەو كەناڵەوە پەرەى پێ بدرێت.

هێڵی سوور بۆ نووسەران و  ئارى هەرسینیش بە جامانەی سوورەوە لە کی ئێن ئێن
سیاسەتى كارى ئیستاى كەناڵى كەی ئین ئین و زەمینە سازى بۆ قسە كردن لەو كەناڵەوە لەسەر ئەساسى(ناسیاوى و كلك گریدان و كۆنە هاوڕیەتى و دانانى خەتى ڕەجعى و خۆنزیكردنەوە و ماستاوكردن بۆ بەرپرسە سیاسیەكان و ڕاگرتن و مراعاتكردنى دڵى بنەماڵەى بەرزانى و تاڵەبانى)ە هیچ پێوەرێك نییە جگە لەو پێوەرانە, كاتێك وەعد دەدرێت بە سەباح على قارەمان بەشدار بێت لە بەرنامەیەك و دواتر ڕەفز دەكرێتەوە و كادرێكى پاراستنى پارتى دەهێنرێت, كاتێك بۆ كەمالى جەمال موختار قەدەغەیە لەو كەناڵەوە دەربكەوێت و عبدولوەهابەكان و ئەدهەم بەرزانیەكان ئاساییە, كاتێك قسەكردنى ئارام ئەحمەد لە كەی ئین دەبێتە بڤە و ئارى هەرسین بە جامانەى سورەوە پیشانى خەڵك دەدرێت, كاتێك مەلا كریكار سانسۆر دەكرێت و جەڵاد و پیاوكوژێكى شەڕى ناوخۆ دەهێنرێتە سەر كەی ئین ئین، ئیتر پێویست بەوە ناكات گومان لە سیاسەتى دووفاقى و ئیزدواجیەتى بەڕێوبەرانى ئەم كەناڵە بكەین, بەڵكو دەبێت بە هەموو شێوەیەك ڕێگرى بكرێت لەو بەلاڕیدابردنى ئەو كەناڵە.

كەی ئین ئین و لە سەرەتا و لە ئیستادا
ئەو ڕۆژانەى كە قەدەغەبوو قسەكردن بۆ ئەم كەناڵە نان بڕینى بەدواوە بوو بەڵام لەبەر ئەو پەیامە پیرۆزەى كە هەیبوو هیچ كەس گویى بەوە نەدەدا ئامادەبوو قسەى بۆ بكات ئەگەر چى سور دەیزانى توشى كێشە و گرفت دەبوو، چونكە ئەو ڕۆژانە كەی ئین ئین پەیامى خەڵكى بڵاو دەكردەوە بە بێ سانسۆر و بە بێ ئەوەى بە فیلتەرى بەڕیوبەرى كەناڵ و كۆنە جەلالیەكاندا بڕوات، بەڵام ئێستا خەڵك دەزانێت كەی ئین ئین شوینى سانسۆر و فلتەركردنى قسە و رازى دڵى خەڵكە, تەنها ئەو كاتانە سانسۆر نییە كە ئەگەر قسەى خەلك لەپەرژەوەندى سیاسەتى ئەو سەعاتەى كەناڵەكەدا بێت خۆ ئەگەر قسە و هاوارى تۆ نەچیتە ناو چوارچێوەى بەرژەوەندیەكانى ئەو كەناڵە ئەوا هەروەك كارزان كەریمى ڕۆژنامەنووس و كارمەندى فڕۆكەخانەى هەولیر هەر بە ژیر لێویشەوە باسیشى لێوە ناكرێت، بەڵام لەبەر ناسراوى دەیان هەوڵى پرۆپۆچ بڵاو دەكەنەوە..
ئەوكاتانەى كەی ئین قسەى هەبوو ئەو ڕۆژانەى كەی ئین قسەى دڵى خەڵكى دەكرد و خەڵك لە دەورى كۆدەبوویەوە پارتى و یەكیتى بەهەموو هێزى خۆیانەوە دژایەتى ئەم كەناڵەیان دەكرد و لە دائیرە و شوێنە گشتیەكاندا سەیركردنى ئەو كەناڵە نزیك بووە لە قەدەغەكردن، بەڵام كاتێك كەی ئین ئین دەبیتە شوینى سانسۆر و شوێنى تەراتێنى بەرپرسە گەندەڵ و سیاسیە ناشیرینەكان كاتێك مەسعود بارزانى و نێچیر بارزانى و پەرپرسانى گەندەڵ و دزى ناو یەكیتى وەسفى كەئین ئین دەكەن ئیتر ده‌بێته‌ سەرەتاى ئاوا بوونى .


گەنجە كۆیلەكانى كەی ئین ئین و وینەكانیان لەگەڵ نێچیر بارزانى
هەروەك سەباح على قارەمانى هاوڕێم لەكاتى سەردانەكەى مەسعود بارزانى بۆ سلێمانى ڕووى كۆیلەیەتى زۆرێك لە بەناو گۆڕان خوازانى هەڵماڵى و پیشانى دان كە ئێشتا لە بازنەى كۆیلەیەتى نەهاتوونەتە دەرەوە سەباح بەهۆى ئەو وتارەیەوە توانى هەندێك لە كۆنە یەكیتیەكان بەخەبەر بهێنێتەوە لە هاتنى نیچیر بارزانیدا خۆیان هەڵنەقورتێنن و نەیەنە پێشەوە و خۆیان نەدەنە بەر كامیراكان، بەڵام گەنجەكان كۆیلەكانى ناو كەی ئین ئین خۆیان لەو وتارەى سەباح على قارەمان تێنەگەیاند لە كاتى هاتنى نێچیر بەرزانى فەزیحەیەكیتریان تۆمار كرد و كەوتنە موجامەلەو وینەگرتن لەگەڵ نێچیر بەرزانیدا هەر وەك ئەوەى بیانەوێت پەیامێك بدەن بە خەڵك  كە سەردەمى موجامەلەى كەی ئین ئین و سەرۆكى حكومەت دەستى پێكرد، وێنەگرتنى هەندێك لەو بەناو رۆژنامەنووسیانە گەورەتین فەزیحەیە و مۆریكى رەشە بەناوچەوانیانەوە.

كۆتایی قسە لەسەر ئەو كەناڵە
كەنالى كەی ئینن ئین پێش هەموو دەزگا و موئەسەساتەكانى ترى بزووتنەوەىگۆران پیویستى بە گۆڕانكارى هەیە ئەوە كارى ئیمە نییە بڵێن چى بكەن و چی نەكەن، چونكە ئەوە ئیوەن ئیدعاى ئەوە دەكەن كە پرۆژەى بنیاتنانەوەى كوردستان و پرۆژەى چارەسەركردنى ئەزمەى كوردستانتان لەلایەک ئەبیت پرۆژەى گێڕانەوەى كەی ئین ئینتان هەبیت بۆ پێش 25ى7 ئەگەر نا هیچ كەس زەرەر ناكات تەنها و تەنها خۆتان نەبێت , ئەگەر ژوورى رۆژنامەوانى و لیكۆلینەوە چى و چیترتان هەیە فەرموون لیكۆڵینەوە بكەن لە خراپى ئەداى ئیستاى كەی ئین ئین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە