کوڕینە سەیری مەلا بەختیار بکەن چۆن سەرشێت بووە

Tuesday, 15/10/2013, 12:00

1481 بینراوە


یەکیەتی بەم جۆرە نموونانەوە چەندین جار ئاوەها، توشی داڕمان بووە، ئەم نموونانە کە خۆیان لێ بووە بە ڕێوی دارستانەکە.. با باسی ئەم ڕێویەتان بۆ بکەم؛
 ئەڵێت جارێکیان لە دارستانێکدا،ڕیویێک هەر خۆی بەتەنا ئەسووڕێتەوە ،زۆر بە نارەحەت خواردنی دەس ئەکەوێت، بیر ئەکاتەوە چۆن بتوانێت، بە ئاسانی بە فێڵێک خواردنی دەس بکەوێتو، هیچ ماندووش نەبێت. سەیر ئەکات لەو ناوەدا ،شێرێک هەیە و ئەویش بۆ خۆی ڕاو ئەکات و باش ئەژی. ئەمیش ڕۆژێک لە شێرەکە نزیک ئەبێتەوە و ئەڵێت:
- گەورەم، وا دیارە تۆ بۆ دۆزینەوەی نێچیر، زۆر هیلاک ئەبێت، ئەم ئیشە بۆ تۆ زۆر قورسە!
ئەڵێ:- باشە ڕێوی ئەی تۆ چیت ئەوێت؟
رێویش ئەڵێت:- گەرورەم من لە پێش تۆوە ئەچم نەچیرەکان ئەدۆزمەوەو جێگەکەی دیاری ئەکەموو ، ئینجا دێم تۆی لێ ئاگادار ئەکەمەوە، تۆش وەرە ڕاوی بکە. خۆت تێری لێ بخۆو، ئینجا پاش تۆش منیش تێر ئەخۆم.
شێرەش ئەڵێت:-  باشە وا ڕێک ئەکەوین و بەردەوام ئەبین.

ئیتر ڕێوی ڕۆژانە ئەچێت نەچیر ئەدۆزێتەوەو شێرەی ڵێ ئاگادار ئەکاتەوەو، پێکەوە ئەچنە شوێنەکە.
شێر بە ڕێوی ئەپرسێت:-
ڕێوی چاوم سوور بووە؟
رێویش ئەڵێت:-بەلێ گەورەم
:- ئەی قژم بژ بووە؟
ئەڵێت بەڵێ گەورەم،
.ئینجا شێر پەلاماری نەچیر ئەدات و ئەیکوژێت و پێکەوە ئەیخۆن.

چەند وەختێک هەر بەم شێوەیە ئەگوزەرێت. رێویەش ئەڵێت:
- باشە بۆ منیش وەکو شێرە نەکەم،؟
بە شێرە ئەڵێت:-
 بەرێز با ئەمجارەیان نۆرەی من بێت ، ڕاو بکەم.
شێرەش ئەڵیت:- باشە.

رۆژێک ئەچێت نەچیر ئەدۆزێتەوە ، بە شێرە ئەڵێت:
گەورەم با بڕۆین بزانە چۆنت بۆ ڕاو ئەکەم. ئەچن نزیکی نەچیر ئەبنەوە، کە گایێکی گەورەی شاخدارە، بە شێرە ئەڵێت:
چاوم سور بووە؟
شێرەش ئەڵێت بەڵی
 ڕێوی. ئەڵێ:- قژم بژ بوە؟
شێرەش ئەڵیت ئاخر رێوی تۆ قژت نیە هەتا بژ ببێت!
ڕێویش ئەڵێت ئاخر پێت ئەڵێم قژم بژ بووە؟ شێریش ناچار ئەڵێت بەڵێ.

جا ڕێوی هەروەکو شێرەکە پەلاماری گاکە ئەدات، گازیک ئەگریت لە لای ملی، کە گاکە خۆی را ئەبسکینی ریویە {ددان}ی بە ملی گاکەوە بەجێ ئەمێنن، گاکەش شۆخێکی لێ ئەدات و ڕێوی لەو ناوە بۆ خۆی ئەکەوێت ، جا شێرە دێت ئەڵێ هـــــــــــــــا ڕێوی چیت کرد .ووتی قوربان منیش لاسایی تۆم کردەوە بۆیە وام لێهات.ئەگینا ئەوە ئیشی من نیە
هەرکەس ئاوەها خۆی هەڵ بقورتێنێتە ئیشی خەڵکەوە، کە ئیشی ئەو نەبێت ئاوا وەکو منی بەسەر دێت...داماو خوم.

جا بەڕێزان ئەمە رێک شموولی مەلا بەختیار ئەکات، لەمەو لا نەوەکەی ئەگۆڕم ناوی ئەنێم: {مەڵا قوشقی}.
ئەم مەلایەش هەروەکو ڕێویەکە، خۆیی لێ گۆڕاوە، مرۆڤ مێژوی ژیانی چەند ئەڵقەێکەو بەیەکەوە بەستراون، بەڵام ئەم مەلا قوشقیە پاش ئەوەی کە جگەرچی بوو لەتەنشت سینەماکەی خانەقین. هیچی دەست نەکەوت ئینجا لەبەر سەرنەکەوتنی لە قوتابخانە، لە دووی ناوەندی وازی هێنا. وەکو ڕێویەکە، گەڕا بە شوێن شوێنێکی باشدا کە خۆیی تیا بدۆزێتەوە، خۆی خزاندە ناو کۆمەڵەی رەنجدەرانەوە لە سلێمانی، بەڵام قسە دێت قسە ئە.بڕێت، سەردەمێکیش {لگاو چی} بووە با غەدری لێ نەکەین ئەوەمان بیر بچێت، چوونکە زوو زوو جەلال تاڵەبانی ڕەحمەتی ئەیدایەوە بە ڕوویدا، ئەگەر شتێکی بەدڵ نەبوایە.ئەیوت سەیری ئەم لگاوچیە چیمان لێئەکات!؟.
کاتێک خۆی خزانە ناو یەکیەتیەوە زۆڵانە زەواجێکی سیاسی کرد، ئەویش ئەوەبوو خۆی تێکەڵی ماڵی شێخ جەناب کرد، کە  کچێکیانی هێنا، هەتا بتوانێت بە پەیژەی سیاسەتدا زوو سەربکەوێت، چونکە ئەو ماڵە ماڵێکی بەناو بانگی سڵێمانین ئەوان یارمەتی مەلایاندا سەرکەوێت.
لە نەتیجەی چەنەبازیدا، هەندێک گەجەر و گوجەری ناو یەکیەتی مەلایان زۆر بە ڕۆشنبیر ئەدایە قەڵەم، چونکە خۆیان هیچیان نەبوو لە مێشکیاندا. مەلاش هەر لەوساوە کە باسمان کرد هەتا ئێستا .تووشی گرێ کوێرەی نەفسی بووە، کە زۆر لە ناوخۆیدا خۆی بەکەم ئەزانێت. گشت کات بە زۆربڵێیی هەوڵ ئەدا ئەو کەمیەی خۆی پڕ بکاتەوە.بە خوێندنەوەی کتێب و هەڵبژاردنی چەند وشەیەک، کە دوایی لەناو قسەکانیدا دەر ئەکەون، بۆ ئەوەی خەڵک پێی بڵێت ئەم مەلایە ڕۆشنبیرە، بەڵام ئەم پیاوە نەڕۆشنبیرە و نە هیچ، تەنها پیاوێکی دەروننەخۆشە، پێویستی بە چاودێری دکتۆری نەفسی هەیە، بەڵام خۆی بە خۆی نازانێت.

ئەگەر سەیری ئەم مەلایە بکەیت، کە قسە ئەکات، کونە لوتی بڵاو ئەکاتەوە ئەمە نیشانەی لە خۆ ڕازیبوونە لە خۆی، بەڵام ئەمە هەر چاودێرێکی نەفسی سەیری بکات، ڕاستەو خۆ ناوەوەی مەلا ئەخوێنێتەوە، کە چەند بۆشە، هەرچی خوا عەیبی دنیا هەیە لەناو ئەم مەلایەدا دەر ئەکەوێت بە مەرجێ یەکێکی شارەزا تاقی بکاتەوە.
ئەگەر سەرنج بدەیتە جنێونامەکەی، کە نووسیویەتی بەرامبەر دکتۆر مەغدید، لە چاودێردا، هەموو ئەو شتانە، یان ئەو نەخۆشیە نەفسیانە دەرئەکەون، کە لە کەسایەتی مەلادا دەردەکەون.
ئەم دکتۆر مەغدیدە بەڕێزە هیچی وای نەنووسیوە، تەنها دڵۆپێک لە دەریا گەنیوەکەی مەلا بەختیاری ئاشکرا کردووە.
مەلا بەختیار قوتابێ دووی ناوەندیە خۆی لێ بووە بە پرۆفیسۆرو، جنێو ریز ئەدات وا ئەزانێت کەس نایناسێت. ئەم مەلایە نهێنیەکانی ژیانی لەلای خەڵکی کوردستان ئاشکران، ئەوەندە خۆی ناشیرین کردووە، لە سەر میدیاکان، خەڵک چاکی ئەناسن و بەدوای عەیب و عارەکانیدا ئەگەڕێن.
بەو دکتۆرە بەرێزە ئەڵێت: سپڵە. ئایا لە تۆ سپڵەتر هەیە، کە ماڵی شێخ جەناب کچیان دایتێ و بەخەڵکیان ناساندیت، دوایی ژنت، هێنا بەسەر کچەکەیاندا، هەی سپڵەی بەد نمەک، لەشووینێکی تریشەوە ئەنووسێت بۆ ئەو بەڕێزە جاسوس. ئاخر مەلا تۆ هیچ بەڵگەت هەیە کە ئەو بەڕێزە جاسووس بێت؟
لە شوێنێکی تردا ئەنووسێت دکتۆرای ئاخر زەمان...... .ئاخر تۆ وا بەو بەڕێزە ئەڵێیت ئەی خەڵک بەتۆی قوتابیێکی فاشلی وەکو تۆی دووی ناوەندی چی بڵێت؟
لە شووێنێکی تر تۆمەتی بێڕەوشتی ئەداتە پاڵ ئەو دکتۆرە بەڕێزە. ئاخر هەی مەلا لە تۆ بێڕەوشتتر هەیە، کەژنت بەزۆر لە خەڵکی داگیرکرد، وا ئەزانی خەڵک ئەوە نازانێت.
لە شوێنێکی تر ئەڵێت ئەبێت ئەم دکتۆرە قوتابێ کورد فێری چی بکات. ئاخر هەی مەلا، ئەی تۆ قوتابیێکی فاشل لەسەر کردایەتی ینک چیت فێری خەڵک کردوە.
باسی بڕوانامەکەی ئەو دکتۆرە ئەکات؟ باشە مەلا ئەی تۆ بڕوانامەی چیت هەیە؟ ئەچیت بە گژ دکتۆرێکدا؟
لەلایێکی ترەوە ئەڵێت ئەو دکتۆرە جنێونامەی نووسیوە . باشە با خەڵک سەیری ئەم نووسینەت بکات، بزانە کەس هەیە لە تۆ جمێن فرۆشتر. تۆ وەستای جمێن نوسینیت.
لە شوێنێکی تردا کە زۆر پێکەنیناویە و سەر سۆڕ هێنەرە ئەڵێت مەلا بەختیای زەمەنی نووسینی لە ٣٠ساڵ زیاترە، ئاخر مەلا بەختیار بە چ یاساو ڕێسایێک تۆ ئەنووسیت و کتێب دا ئەنێیت.بە شاهەدەکەی دووی ناوەندیتەوە؟
باسی کۆڕەکانی خۆی ئەکات کە چەندین مامۆستای زانکۆ هاتون و گوێیان لەو گرتوە .. تووووووخوا خەڵکینە ئەمە جێگەی پێکەنین نییە مامۆستای زانکۆ گوێ بۆ قوتابیێکی فاشلی دووی ناوەندی بگرن، ئاخر بۆیە کوردستان ئاوەدانە و ٢٢ساڵە ئێوە چی بەم وڵاتە ئەکەن.
من بارام بەگ لەکوێ بهێنمەوە تۆزێک گوێ لەم قسانەت بگرێت و مەجمووعەیێک سێ بە سێ تەڵاقت پێوەنێت، تۆ باسی وتاری تورکیات ئەکەیت کە گوایا ئێستا لە زانکۆکانی یۆنان ماجستێری لەسەر وەر ئەگرن. من نازانم تۆ چۆن شەرم ناتگرێت لەم قسانەت .ئەی ناپرسن تۆ چیت و شاهەدەکەت چییە؟
ئەو قسانەشی کە لە تورکیا کردت سواری ئەسپی عاتیفە بووبوویت و بێجگە لەقسەی هەڵەقو بەڵەق هیچیتر نەبوون، مەگەر خاوەن مستەواکانی خۆت گوێت لێ بگرن. ئەگینا دەردی بارام بەگ وتەنی .من هەرجی تۆ ئەبینم لەسەر میمبەری میدیاکان قسە ئەکەیت لەباتی تۆ هەزار جار تەریق ئەبمەوە.
ئەو دکتۆرە ڕاست ئەکات هیچ کەس لە نوسین و وتارەکانت تێناگات هەمووی تێکەڵاویێکە لە وشەی بێگانە کە لە بەریان ئەکەیت و ئەیان خەیتە بەردەم خەڵک بۆ ئەوەی بڵێن مەلا بەختیار ڕۆشنبیرە وەکو تەکنۆلۆجیا و جیۆلۆجیاو تەکنۆکراتو
دیما گۆگیو...........هتد ئاخر خەڵکی کوردستان ئەمانە جوزانن چیە، هەی مەلا بەختیار.
بیرت چویەوە لەسجنەکانی ینک چیان پێ کردوویت؟ ئاخر میزیان نەکرد بەسەرتا لە یاخسەمەر.هێرۆ فاسۆلیای نەکردبوو بەسەرتا.
کە راتکرد و گیرایتەوە چیت وتبوو بە پێشمەرگەکان؟ وا ئەزانی خەڵک نازانێت.
تۆ ئەگەر بزانیت لەلای خەڵک چەند سووک و سەلیمیت و خەڵک ڕقی لێتە. بۆیە یەکیەتی بەو دەردە چوو زۆربەی لەبەر زۆربڵیی تۆ... ئەڵێیت کۆمپانیام نیە؟ ئەی ئەو خانوو قەسر و قسورەت لە عەلی ناجی و خانەقین بە چی کردوە ئەگەر بە پارەی دزی نەبێت. بەڵام ئەم گەجەرو گوجەرانەی، کە کۆ کراونەتەوە لە ناو ینک هەمووی خەتای جەلالە . سەیری بکە بزانە مردنەکەشی چەندە عەیب و عاری هەیە، ئەوە هەمووی تۆڵەی خوای گەورەیە لێتان ئەسێنێت .هەر یەکێکتان بەدەردێک وەکو جەبار فەرمان و ..کۆسرەت و عومەر ..... هتد هێستا لە کوێتانە ماوتانە ئەوەی نەتانبینیوە، بیبینن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە