هەڵپەى دزى و تاڵان کردن عورفى دیبلۆماســیشى لەبیر بردوونەتەوە

Saturday, 14/03/2009, 12:00

1525 بینراوە


ئەگەر ســەرنجێک بدەین لە دوایین ســەردانەکەى سەرۆکى عێراق بۆ کۆمارى ئیســلامى ئێران بۆ کۆنگرەى ئیکۆ ، نیشــانەى پرســیار ئەچێتە سەر بەزاندنى ســنوورەکانى دیبلۆماســى کە هیچ نەبێت عورف و دابێکى خۆى هەیە، بە ڵام کەســایەتیە کوردیەکان وەک سەرۆکى عێراق یان پەى پێ نابەن یان وەک چۆن عەقڵیان جام بووە بەرامبەر بە هەموو کێشــە و گرفتەکانى ســەرانســەرى عێراق و میللەتەکەشــیان بەتایبەتى میللەتى کورد لە بەر هەڵپەى گیرفان و کەڵًەکە کردنى ســامان بەو ئەندازەیەش مێشــکیان جام بووە بەرامبەر ڕێز و عورفە دیبلۆماســیەکانى نێوان دەوڵەتان ، دەنا دەبوو ســەرۆکەکەمان لە کۆنگرەى تاران بێ دەنگ و هەڵوێســت نەهاتبایەوە و دەنگێکى ناڕەزایى بنواندایە بە تایبەتى کە ســەران و نوێنەرانى ووڵاتانى دیکەى تیابوو کە باشــترین مینبەر بوو بۆ هەڵوێســت نواندن و بگرە کشــانەوە لە کۆنگرەکەش، لە بەرامبەر تۆپ وەشــاندنەکانى ئەو ووڵاتە و کوشــتن و بریندار کردن و ئاوارەکردنى خەڵکى بێ دیفاعى ســەر ســنوورەکانمان، بەڵام ئێمە تێناگەین بۆ ســەرانى کورد خوێنى کوردیان لا هەرزانە و کێ دەیڕێژێ با بیڕێژێ گرنگ نیە، دیارە گرنگ لاى ئەوان دەســتکەوت و گرێبەســتى بە تاڵان بردنە کە ڕەنگە کۆنگرەى ئیکۆ ڕێ خۆشــکەر بێت بۆ ئەو دەســتکەوت و گرێبەســتانە ، جا ئیتر بۆیە ئەو دۆســتانەیان لە خۆیان زویر ناکەن و کوژرانى چەند گەنچ و پیر و پاتاڵێکیش قیر بە قەرەســیا و چاویان دەر ئەهات خۆ جەنگى جیهانى ڕووى نەداوە، ئەو دۆســتانە جار جارە ئەو پێلەقانەش ئەوەشــێنن خۆ دەســکەوت و تاڵانیەکانیان ناکەن بە قوربانى ئەوە، دە ئینجا میللەتى کوردى بێچارە کوا ســاحێب و ســەرکردەیەک لە خوێنى رژاوت بپرســێتەوە، بێگومان خۆتان ماڵى خۆتان وێران کردووە و کەســایەتى و ســەرکردەى واتان قبووڵە دە بخۆن بۆ خۆتان هەر ئەوە بەشــتان بێت ئەگەر هەروا بێ دەنگ بن، بەڵام چاو بکەنەوە ئەمســاڵ با بە بەلاش تێپەڕ نەبێت و دەنگى هەلًبژاردنتان هەرزان فرۆش مەکەن و دەنگەکانتان با لە ســندوقەکاندا وەکوو بۆمبى ئەتۆمى گرمەى بێت و بە سەرکردە و ســەرانى ناشــایســتەمان بڵێت ئیتر بەســە و لەم ســاتە بە دواوە کۆتایى دەســەڵاتى نەنگینتانە.
ســلێمانى 14/3/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە