سەرۆكایەتی دەستەی تەكنیكی كوردستان ئێوە لە كوێن؟

Sunday, 07/02/2010, 12:00

1090 بینراوە


پاش دەربڕینی ناڕەزای هەندێك لە مامۆستایانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار لە ئەدای كارگێڕی و چۆنێتی بەڕێوە بردنی پەیمانگا لە لایەن م. سیروان حسن سالح ەوە،وە ئەو كەم وكوڕیانەی لە ئەدای جەنابی ڕاگردا هەبوو بۆ سەرۆكایەتی دەستەی تەكنیكی كوردستان ،سەرۆكایەتی دەستە سەردانی پەیمانگای تەكنیكی كلار كرد لە مانگی شوباتی 2009 بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز م.رۆستم وچەندین بەڕێوەبەری تر لە دەستە بۆ بە دواداچوون لە و هەڵەو وكەم وكوڕیانە لە پەیمانگادا هەن پاش دەركەوتنی كەم كوڕیانە وبینینی لە لایەن لیژنەكانەوە كە بەڕێز سەرۆكی دەستە خۆی ئەو خروقاتە گەورانەی زۆری پێ سەیر بوو ، بۆیە لێژنەكە چەندین ڕێنمایان دەركرد هەر لەو كاتەدا بەڵام مەخابن تاوەكو ئێستا(دوای تێپەڕبوونی ساڵیك بەسەر ئەو سەردانەدا) هیچ شتێك لەو ڕێنمایانە جێبەجێ نەكراوە بەڵكو پێشێلكاری تر كراوە بۆیە داواكارین جاریكی تر سەردانی پەیمانگاكەمان بكەن بو بینینی ئەو هەموو كەم وكوڕیانەی كە هەیە و كەسش خۆی بە بەرپرس نازانێت لە ئاستی دا ئەگەر نا ئەوا ئێمە وەكو جاری پێشوو ناچار دەبین پەنا بەرینە بەر پەرلەمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ولیژنەی تایبەتی بەو بوارە كاری خۆی تێد بكات هەر بۆیە لە خواروە هەندێك لە و خروقات وكێشەو گرفتانە دەخەینە بەر چاوی بەڕێزتان وهەموو خەڵكی كوردستان بە هیوای چارەسەر كردنیان:-

1-جەنابی ڕاگر ئیمانی بە ڕای جیاواز نیە وپێ وایە كە ڕای جەنابی تەنها ڕاستە جگە لەوش هەموو هەڵەیە،هەر وەكو لەكۆتای یەكێك لە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ مامۆستایان وفەرمانبەراندا وتویەتی(تۆ هەرچی بڵێت هچ گرنگ نییە بە لامەوە! واتە مەبەستی هەر تاكێكی پەیمانگایە.

2-ئەو مامۆستایانە كە ڕێزی خۆیان دەگرن بەوە ناوزەدیان دەكات كە ئەتەكێت نازانن ئەوانی دی كە ماستاوی بۆ دەكەن بە بەڕێز لە قەڵمیان دەدات ئەمش لە كاتێ بەدەست هێنانی بڕوانامەی دكتۆراكەی كە كەس وادە و ڕۆژی وەرگرتنی بڕوانامەكەی نەزانی كەچی كۆمەڵێك بە مەرامی خۆبردنە پێشەوە سەردانیان كرد ودیاریان پێش كەش كرد بێ ئەوەی نوقڵیكشیان بداتێ؟!.

3-دانانی پۆستی سەرۆكی بەش وبڕیاردەری بەش و سەرۆكی یەكە بە پێی لێهاتووی وزیرەكی واختێاێ نیە بەڵكو بە پێی مەزاج وخۆ بردنە پیش ومەحسوبیتە بۆ نموونە زۆر لە سەرۆك بەشەكان بڕوانامەكانیان هیچ پەیوەندی بە ئەو بەشەوە نییە كە ئەوان سەرۆكایەتی دەكان وە لە هەمان كاتدا كەسانێك هەن لە هەمان بەشدا كە خاوەنی اختێاێ و ساڵانێكی خزمەتی زۆرن لە پەیمانگادا كەچی بچووكترین بوست حەرامە بوو ئەوان .

4-بوونی ئیختلاسێكی زۆری لە پارەی پەیمانگادا بەو بەڵگەیەی كە پەیمانگا لە ساڵی 2009 زیاتر لە 2 ملیون دینار قەرزار بووە بە بێ بوونی وەێڵ چوونكە ئەو شت ومەكانی كە كڕدراون شت ومەك وپێداویستی ماڵ بوون وە پەیمانگا پێویستی پێَ نەبووە بۆیە نەتوانراوە وەێڵی بۆ بكرێت ،هەرچەندە بە پێی چەند زانیاریەك ئەو بڕە پارە ئێستا كەم كراوەتەوە بە جێكرنەوەی لە وەێەڵەكانی 2009ی لێژنەی كڕیندا.

5-نەبوونی نوێنەری مامۆستایان لە پەیمانگادا وە جەنابی ڕاگر بڕوای بەو نوێنەرایەتی یە نییە.

6-جەنابی ڕاگر وەكو كەسێكی گوێ رایەڵ بۆ ڕاگری پێشوو واتە م.یونس ێالحی كار دەكات وە هەر كەسێك م.یونس بەدڵی نەبێت ئەوا لە پەیمانگادا نامۆیەو هیچ پۆستێكی پێ نادرێت بە ئاژاوە گێڕ ناو دەبرێت!.

7-جەنابی ڕاگر باس لەسەروەری یاسا وپابەند بوون دەكات بە رێنمایەكان لە كاتێكدا ئەگە مامۆستایەك داوای مۆلًەتی خوێندن وتەفرغ بكات كەچی جەنابی ئەو ماوەی كە خوێندكاری دكتۆرا بوو لە هەمان كاتد راگڕبوو كە ئەمە پێچەوانەی یاسایە !!.

8-بوونی دوو جێگری ڕاگر كە هەردووكیان هەڵگری بڕوانامەمی (بەكالوریوس)ن لە كاتێكدا چەندین مامۆستا هەن هەڵگری بڕوانامەی ماستەرن وشیاون بۆ ئەو پۆستە لە ڕووی بوونی ساڵانی خزمەت وخبرە لە بواری كارگێڕیدا.

9-چەندین مامۆستا و فەرمانبەر هەن كە لەپۆستێك زیاتریان هەیە واستغلالی دەكەن بۆ سوودی تاكە كەسی خۆیان وچەندین مامۆستا تر هەن هچ شتێكیان نادریێتی لەبەر ئەوەی رای جیاوازیان هەیە و قسەی حەق دەكەن.

10-پێ نەدانی پلە و پایەی ئیدارەی بە هۆی ئینتمای حیزیبی یەوە كە ئەمش پێچەوانەی یاس وڕیساكانی خوێندنی باڵایە.

* خوێنەرانی بەرێز ئاگادار دەكەینەوە كە ئەمە دوا ڕاپۆرت نابێت كە دەیخەینە ڕوو بەڵكو لە كاتی بەدەسهێنانی زانیاری تردا بڵاوی دەكەینەوە بۆ نەهیشتنی گەندەڵی وحكومی تاكە كەسی لە دام ودەزگاكانی حكومەتدا لە گەرمیان بە گشتی ولە كەلار بە تایبەتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە