ناشەفافى بووجەى سەرف كراوى 2012 ى پارێزگاى كەركوك بەژمارە و داتا

Sunday, 20/01/2013, 12:00

1619 بینراوە




دواى ئەوەى لەلایەن پارێزگارى كەركوكەوە بوجەى سەرف كراوى 2012 لەكۆنگرەیەكى ڕۆژنامەنووسیدا خرایە ڕوو لە كۆنگرەیەدا دكتۆر نەجمەدین پارێزگارى كەركوك ڕایگەیاند كە بۆ یەكەمجارە لە مێژوى شارى كەركوك بوجە بەو ڕێژە زۆرە سەرف كرا بێت كە بە 96% مەزەندەكرد, من لەم نوسینەدا ڕێژەى ئەو پارەیەى كە بۆ دام و دەزگاكانى حكومەت دابین كرابوو لەسەر بوجەى پترۆدلارو بوجەى گەشەپێانى هەرێمەكان دەخەمە ڕوو ئەم ڕێژەو داتایانەش لەژورى ژمێریارى پارێزگاى كەركوكەوە دەستم كەوتوە بۆیە بڵاوى دەكەمەوە تا هەموو خەڵكى شارى كەركوك بەڕوونى بزانێت ئەم بوجە زەبەلاحە چۆن دەیانەوێت بە فێڵى چاو لەبەرچاومان وون بكرێت كاتێك چومە لاى حەسەن تۆران سەرۆكى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوك و باسى ئەم بابەتەم لەگەڵیدا كرد حەسەن تۆران ووتى ئەو ڕێژەیەى باسى لێوە دەكرێت ئەوە پارەى ساڵى 2011 و 2012 پێكەوە هەژمار كراوە بۆیە ئەو ڕێژە زۆرەى دەركردوە و باسى لەوەش كرد كە ڕێژەى سەرف كراوى بووجەى 2012 %45 تێناپەڕێنێت ئەم وتانەى حەسەن تۆرانم بە تۆماركراوى لایە لەپەیوەندیەكى تەلەفۆنیشدا پەیوەندیم بە ماجیدە تەمیمى ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران و ئەندامى لیژنەى داراى پرسیارى ئەوەم لێى كرد كە پارێزگارى كەركوك ڕایگەیاندوە كە %96 بوجەى پارێزگاى كەركوك سەرف كراوە لەساڵى 2012 تاچەند ئەو ڕێژەیە ڕاستە , ماجیدە ووتى هیچ پارێزگارێك لەپارێزگاكانى عێراق نەیتوانیوە زیاتر %50 سەرف بكات وتیشى بەبۆنەى نەبوونى لیژنەى چاودێرى ئەوان لایان ئاسانە ئەم ژمارانە بڵاو بكەنەوە .
ئەوى جێگەى سەرج و قسەلەسەر كردن و هەڵوێستە كردنە ئەویە كە زۆربەى دام و دەزگاكانى شارى كەركوك تا 30-11-2012 زۆرترین ڕێژە بەڕێوبەرایەتى وەرزش و لاوان تۆمارى كردوە لەسەرف كردنى بوجە ئەویش لە %60 تێناپەڕێ ئەگەرنا دام و دەزگاكانى دیكى هەموو %22 بۆ 48 تا 60 سەرف كراوە كۆى گشتى بوجەى سەرف كراوى پارێزگاى كەركوكیش تا 30-11-2012 %41 ى تێنەپەڕاندوە ئەى خێرە لەماوەى 11 مانگ %41 سەرف بكرێت بەڵام لەماوەى یەك مانگى كۆتایدا %55 سەرف بكرێت ئەمە بەعەقڵى هیچ خاوەن عەقڵێكەوە ناچێت
ئەمانەى خوارەوە بوجەى سەرف كراوى دام و دەزگاكانى كەركوكە كە داتاى ڕەسمى ژورى ژمێریارى پارێزگاى كەركوكە .
1-بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى لەساڵى 2012 (92,578,112,187)دینارى بۆ تەرخان كرابوو بەڵام تا 30-11-2012 (35,071,834,308)سەرف كردوە كە دەكاتە %37 ئەى چۆن توانرا لەماوەى یەك مانگى كۆتایدا %63 سەرف بكرێت ؟
2-بەڕێوبەرایەتى تەندروستى لەساڵى 2012(30,675,151,026)دینار تەرخان كرا بوو بەڵام تا 30-11-2012 (6,887,621,500)دینارى سەرف كردوە كە دەكاتە %22 ئەى چۆن توانرا لەماوەى یەك مانگى كۆتایدا %88 سەرف بكرێت ؟
3-خوێندنى باڵاو زانكۆ (29,0752,278,800)دینارى بۆ تەرخان كرابوو بەڵام تا 30-11-2012 (12,887,420,636,280)دینارى سەرف كردوە كە دەكاتە %44 ئەى چۆن توانرا لەماوەى یەك مانگى كۆتایدا %54 سەرف بكرێت ؟
4-بەڕێوبەرایەتى ڕێگاوبانەكان (157,988,193,956)دینارى بۆ تەرخان كرابوو بەڵام تا 30-11-2012 (42,845,928,602) دینارى سەرف كردوە كە دەكاتە %27 ئەى چۆن توانرا لەماوەى یەك مانگى كۆتایدا %73 سەرف بكرێت ؟
5-بەڕێوبەرایەتى ئاوەڕۆ (88,195,193,956)دینارى بۆ تەرخان كرابوو بەڵام تا 30-11-2012 (40,426,345,375)دینارى سەرف كردوە كە دەكاتە %45 ئەى چۆن توانرا لەماوەى یەك مانگى كۆتایدا %55 سەرف بكرێت ؟
6-بەڕێوبەرایەتى ئاو (119,264,983,708) دینارى بۆ تەرخان كرابوو بەڵام تا 30-11-2012 (46,649,832,400)دینارى سەرف كردوە كەدەكاتە %39 ئەى چۆن توانرا لەماوەى یەك مانگى كۆتایدا %61 سەرف بكرێت ؟
7-بەڕێوبەرایەتى كارەبا (104,360,925,889)دینارى بۆ تەرخان كرابوو بەڵام تا 30-11-2012 (45,101,285,807)دینارى سەرف كردوە كەدەكاتە 43% ئەى چۆن توانرا لەماوەى یەك مانگى كۆتایدا %57 سەرف بكرێت ؟
8-دامو دەزگاجیاجیاكان (89,989,339,220)دینارى بۆ تەرخان كرابوو بەڵام تا 30-11-2012 (39,273,570,224)دیناریان سەرف كردوە كە دەكاتە 43% ئەى چۆن توانرا لەماوەى یەك مانگى كۆتایدا %57 سەرف بكرێت ؟
9-بەڕێوبەرایەتى كشتوكاڵ و ڤێرتەرنەرى (4,241,867,638)دینارى بۆتەرخان كرابوو بەڵام تا 30-11-2012 (767,349,200)دینارى سەرف كردوە كە دەكاتە % 18 ئەى چۆن توانرا لەماوەى یەك مانگى كۆتایدا %82 سەرف بكرێت ؟
10-بەڕێوبەرایەتى وەرزش ولاوان (13,949,173,450) دینارى بۆتەرخان كرابوو بەڵام تا 30-11-2012 (8,372,335,500)دینارى سەرف كردوە كە دەكاتە %60 ئەى چۆن توانرا لەماوەى یەك مانگى كۆتایدا %40 سەرف بكرێت ؟
11-بەڕێوبەرایەتى بەرهەمیە ئاوییەكان (10,231,010,600) دینارى بۆتەرخان كرابوو بەڵام تا 30-11-2012 (4,072,583,000)دینارى سەرف كردوە كە دەكاتە %39 ئەى چۆن توانرا لەماوەى یەك مانگى كۆتایدا %61 سەرف بكرێت ؟
12-بەڕێوبەرایەتى شارەوانى (49,523,629,708) دینارى بۆتەرخان كرابوو بەڵام تا 30-11-2012 (24,407,603,141)دینارى سەرف كردوە كە دەكاتە % 49 ئەى چۆن توانرا لەماوەى یەك مانگى كۆتایدا %51 سەرف بكرێت ؟
13-بۆچاودێرى كردن و سەرپەرشتى كردنى دامودەزگاكان و پرۆژەكان (15,844,698,437)تەنها ئەم بەشى چاودێرییە نەبێت توانیەویەتى هەموو پارەكەى خۆى سەرف بكات بەزیادیشەوە و باس لەوە دەكرێت ئەم بەشە زۆر زیاتر لەم بڕە پارەیەى سەرف كردبێت ئەویش نەك لەبەر ئەوەى زۆر بلیمەت و لێهاتوە بەڵكو لەبەر ئەوە ئەم بەشە بوارەكەى فراوانترە بۆ گەندەڵی.
ئەوەى پپێویستە لیرە ئاماژەى پێبكەین ئەوەیە
1- ئایە بۆچى شارەوانى نەیتوانى بڕى پارەى دیارى كراوى خۆى سەرف بكات لەكاتێكدا كەچەندین گەڕەكى شارى كەركوك وەكو كەلاوەیان پێهاتوەو وێرانەن .
2- لەكاتێكدا كارەبا وەكو لە ڕۆژێكدا 3 بۆ 4 سەعاتە بەڕێوبەرایەتى كارەبا بۆچى نەیتوانى سود لەو بوجە زەبەلاحە ببینێت .
3- بۆچى بەڕێوبەرایەتى وەرزش و لاوان ناتوانێت یارمەتى یانەى كەركوك بكات لەكاتێكدا كە %40 ى بوجەكەشى سەرف نەكردبوو لەولاشەوە یانەى كەركوك مانگانە پێویستى بە 60 ملیۆن دینار هەیەو 300 ملیۆنیش قەرزارە ئەگەر هەڕەشەى وەستانى چالاكیەكانیشیان دەكەن .
4- كێ بەرپرسە لە كەموكوڕییەكان و ئەهەدەردانى ئەم بوجەزەبەلاحە ئایە نەبوونى پلانە یان گەندەڵى و بازرگانی كردنە بەسەر خەڵكى كەركوكەوە .
بۆیە پێویستە دكتۆرنەجمەدین پارێزگارى كەركوك وەڵامى ئەم پرسیارانەبداتەوە و ئەگەر دەشڵێن ئەم داتایانە هەڵەن بابفەرموون داتاڕاستەكانمان بۆ بخەنە ڕوو یان وەڵامى خەڵكى كەركوك و ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوك بدەنەوە .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە