نامەیەكی كراوە بۆ بەڕێز وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان و وەزیری خوێندنی باڵا

Monday, 18/01/2010, 12:00

1134 بینراوە




دوای سڵاو و ڕێز

ئێمەی پزیشكانی كوردستان هەمیشە لە هەوڵی خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەین لە بواری پزیشكییدا بە مەبەستی بە دەستهێنانی پاشەڕۆژێكی ڕۆشن چ بۆ خۆمان وە چ بۆ خزمەتی كوردستان و كوردان.
وەك جەنابتان ئاگادارن خوێندنی بۆرد (دكتۆرا) تەنها لە بەغداد هەیە و لە هەرێم نییە, بۆیە ئێمەی كورد بە ناچاری هەموو جۆرە مەترسییەكی سەر ژیانمان قبووڵ دەكەین لە پێناوی ئەو خوێندنەدا, سەرەڕای هەموو ئەمانە بۆ پێشكەش كردنی بۆردی ئەمساڵ ئەبێت بڕوانامەی تۆیفڵ و ئای سی دی ئێڵ مان هەبێت (كە بۆ زمانی ئینگلیزی و كۆمپیوتەرە), ئەوەی ئەم دوو شتەی نەبێت ناتوانێت پێشكەشی خوێندنی بكات, كاتی پێشكەش كردنیش تەنها پێنج مانگی ماوە و ئێمە پیاڕاناگەین كە لەو ماوە كورتەدا خولی ئەو دوو بڕوا نامەیە ببینین كە هەریەكەیان سێ مانگی ئەوێت و مانگی یەكجاریش چانسی تاقیكردنەوەت هەیە, بۆیە ئێمەی پزیشكان سەرەڕای ئەو فشارەی كە لەسەرمانە لە دەوام كردن و خوێندنەوەی بوارەكەی خۆمان ئەبێت لەو ماوەیەشدا ئەم دوو بڕوانامەیە بە دەست بهێنین (كە پێشتر شتی وا نەبووە بۆ خوێندنی بۆرد و ئەمساڵ دانراوە پێنج مانگ پێش تاقیكردنەوە) ئەم بڕیارە ئەگەر ساڵێك پێش ئێستا دەربچوایە ئەوا هەموومان فریا ئەكەوتین, بەڵام كەمی ماوەكە وامان لێ ئەكات كە فریا نەكەوین.
بۆیە ئێمەی پزیشكانی كەركوك و هەولێر و سلێمانی و دهۆك و ناوچەكانی تری كوردستان داوای هاوكاری و یارمەتی ئێوەی بەڕێز ئەكەین بەوەی كە پەیوەندی بە (ئەنجوومەنی عیراقی بۆ خوێندنە پزیشكییەكان) ەوە بكەن بەوەی كە ئەو بڕیارە تەنها ئەمساڵ كاری پێ نەكرێت و بخرێتە ساڵێكی تر, بۆ ئەوەی بتوانین خۆمانی بۆ ئامادە بكەین, نەك پێنج مانگ پێش ئەوە بڕیارێكی لەو شێوەیە دەربكەن.


سوپاسی هاوكاریتان ئەكەین و دەستخۆشی ئەنجام باشییتان لێ دەكەین.

پزیشكانی كوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە