چەند بەڵگە و نهێنیەك كە پەیوەندی كوڕە گەورەكەى تاڵەبانى بە ڕێكخراوە تیرۆرستى یەكان بۆ هەڵوەشانەوەى لیواى 16 ى سوپای عێراق

Sunday, 30/01/2011, 12:00

955 بینراوە



خوێنەرانى بەڕێز ئێوە ئەم بابەتە بخوێننەوە بڕیاربدەن لەسەر نووساوەكانى پێش و كە لە كوردستان پۆست لە سەر لیواى 16 بڵاوكراوەتەوە , بە ڕاستى هەموو ئەوانەى كە لە سنورى كەركوك بووین سەریان سوڕدەما لە توانا و ئیرادەى لیواى 16 بەرمبەر تیرۆرستان دا پشتوێنەیەكى ئەمنى بەهێزیان بە دەورى كەركوك دا دروست كرد بوو جگە لەوەى گروپەتیرۆستەكان بە هاوەن ئەیان دا لە سەنگەرەكانیان چەندین جار لە ڕێگەى سەیارەى بۆمبڕێژ كراوەوە هەوڵى ئەوەیان دا توانا و بەرگرى ئەولیوایە كەم بكەنەوە وەك تەقاندنەوەى سەیارەیەك لە بازگەیەك لە تەل وەرد , پەلاماردانى سەیارەیەكى دەوریەى فەوجى سێ لە نزیك ڕیاز تەقاندنەوەى سەیارەیەك لە بازگەیەكیان لە سەر ڕێگاى كەركوك - ڕەشاد و تەقاندنەوەى سەیارەیەكى سەربازی فەوجى یەك لە سەر ڕێگاى سڵێمان بەگ حەمرین و چەندین كاری تر نەیان توانى لە تواناى ئەم لیوایە كەم بكەنەوە بەڵام بە هۆی هاوكارى لیوا سەلاح مەولانە فەرماندەى فرقەى چوار و كوڕە گەورەى تاڵەبانى دڵسۆز بۆ كۆنە بەعسیەكان ناهەقى نەبوو چونكە بابە جەلال تاڵەبانى چاكەى بەعسیەكانى لە بەرچاوە بە درێژاى شۆڕی كوردی ئەوەى لە تواناى بەعسی یەكان دا بووبێ لە كوشتن و گرتن و ئەشكەنجەدان و دەربە دەر كردن بەرامبەر كەس و كاری سەربەرزی پێشمەرگە كردویانە بەڵام پیاو بە ویژدان بێت باشە لە گوڵ كاڵ تریان بە كەس وكاری تاڵەبانى نەوتووە لە ژێر سێبەى بەعسی یەكان خە ریكى ئیش و كارى خۆیان بوون ئێستاش هەموو دام و دەزگا ئیداریەكانى یەكێتى بە دەستیانەوەیە , ئەم كوڕە گەورەشی وەك وەفا بۆ ئەوەى كە لە منداڵی یەوە لە قوتابخانەى بەعسی یەكان گەورە بووە و پەروەردە كراوە هەر كارێك لە بەرژەوەنى بەعسیەكان و چەكدارەكانى قائیدە بووبێ داواى لێكرابێت بۆ ئەوەى تواناى ئەو لیوایە كەم بكاتەوە جێ بە جێ ى كردوە وەك جارێك كە تیرۆرستێ بەناوى (زوبیر حاتم داود) دەست گیركرا لە نزیك ڕەشاد دواى لێكۆڵینەوەى لەگەڵی دا دانى نا بەوەدا كە كار بۆ گروپی ئەنسار سونە دەكات و چەند كردەوەیەكى ئەنجام داوە هەروەها ئیشارەى بەوەكرد كە ئەمیری گوروپەكەیان پێى ووتوون كە لە ڕێگەى دۆستەكانمان لە حكومەتى ئێران و ئەو ئەو ئەفسەرانەى كە پێشتر لە ڕیزى سوپاى عێراق بوون هەوڵ ئەدەین ئەو لیوایە هەڵ بووەشێنینەوە چونكە بەكردەوەى سەربازى هیچمان پێناكرێت لە بەر ئەوە ئەم ڕێگایە بە باش ئەزانین بۆ ئەوەى دۆست هاوكارى خۆمان لەلیواكە جێگا بكەینەوە وە ئەوەى تیرۆرستەكان مەبەستیان بوو لیوا سەلاح بۆی جێ بە جێ كردن , هاوكاری یەكى تری گروپە چەكدارەكان ئەوە بوو كە مقدم عدنان الجوارى دۆست و پێشنیار كراوى سەلاح بۆ فەرماندەى فەوجى دوو لەو لیوایە ئەوە بوو ساڵى ڕابردوو كار ئاسانى كرد بۆ ئەوەى تیرۆر ستەكان تەقینەوەیەكیان ئەنجام دا لە سڵێمان بەگ بەڕاستى لە پاش ئەو ڕێكەوتنە نهێنیانەو ئەو ئاڵ وگۆڕانەوە تیرۆرستان هەموو چالاكی یەكی یەكیان دژى لیواى 16 ڕاگرتووە چوونكە زۆربەى ئەفسەرە چالاكەكانى وەك پێشتر ناومان هێنا بوون دوور خرانەوە و عەرەبی كۆنە بەعسی لە جێگەیان دانران و بە پێچەوانەشەوە ئەو لیوا چالاكە بەتوانایە دەستیان گرتووە بە كڵاوەكەى خۆیانەوە هیچ جمو جموڵێكیان نەماوە دژی تیرۆرستان , بۆ ئەوەى كە كەس هەست بە پلانەكەیان نەكات لە ڕێگاى چەند بەر پرسێكى یەكێتی كە لە نووسینەكانى پێشترداناوەكانیان نووسرا بوو دەگەڕێن كامە ئەفسەرى زۆڵە كورد وەك هیوا ڕەش هاوكارى بەعسی یەكان دەكات دەینێرنە ئەو لیوایە وەك مقدم ئیدریس كە لە جێگاى مقدم زاهیر كردیانە فەرماندەى فەوجى سێ ناو براو كەسێكە زۆر بە باشى ئەو فەرمانانەى سەلاح دەرى دەكات لە بەرژەوەندى بەعسی یەكان و تیرۆرستانە بە زیادەوە جێ بە جێى ئەكات , هەروەها گواستنەوەى جێگر فەوجى سێ ڕائد سید ڕەسوڵ بۆ ئومرەى لیوا چونكە ئەمیش پێشتر پێشمەرگە بووە بۆ ئەوەى مقدم ئیدریس هەرچى ویست لە پێناوى بەرژەوەندیەكانى سەلاح دا جێ بە جێى بكات .
خوێنەرانى بەڕێز لاتان سەیر نەبێت لە كێ دەڵێت شەڕكردنى تیرۆرستان لە لایەن ئەم لیوا كوردی یەوە دژى پەیمانە نهێنى یەكان نێوان تاڵەبانى و ئەحمەدى نەژاد بێت .


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە