ئازادی و سته مکاری له شه ڕێکی ده سته و یه خه دا

Thursday, 03/03/2011, 12:00

1496 بینراوە



به تێبینیه ک ده ست پێده که م ، بۆیه چه مکی سه رکوت کردنم نه خسته به رامبه ر ئازادی، چونکه له و شوێنه دا که ئازادی هه ره شه ی له سه ر بوو ژیانی کۆمه ڵگه به سه رکوت کردن کۆتایی نایه ت به ڵک و ده ڕوات بۆدۆخی سته م و کوشتار، له لایه ن ده سه ڵاتی سته مکاره وه . وه کاتیک له چه مکی سه رکوت کردن ورد ده بینه وه له ناوچه ی ڕۆژهه‌ ڵاتدا ، ده بینین ڕژێمه دیکتاتۆرو سته م کاره کان زۆر زیاتریان کردووه به مرۆڤه کان و کۆمه ڵگه که ی خۆیان ، که زۆر زیاتر ه له سه ر کوت کردن ، بۆیه منیش لێره وه چه مکه کانم جێ گۆڕکێ پێکرد تابتوانم ناوه ڕۆکی ئه م باسه ی پێ بخمه ڕوو ، وه ئاگادای ئه وه شم چه مکی سته م کاری له به رامبه ر چه مکی داد په وه ریه وه دێت نه ك ئازادی .
له ئه ڵقه یه کی تری مێژوودا ئازادی و سته مکاری له شه ڕێکی ده سته و یه خه دان و ململانێی مان و نه مان ده که ن . ئه م دوو چه مکه زیاتر له و کۆمه ڵگایانه دا ڕۆحیه تیان زیندووه که له به رامبه ر یه کتردا له ڕوو به ڕوو بوونه وه دان ، وه له و کۆمه ڵگانه ی که ژیانی سیاسی و ئیداریان نا ته ندرووسته و گه ل سه رچاوه ی ده سه ڵات نیه ، خه ونه لاسار و سه رشێته کان له ڕیگای ڕژێمێک و خێڵێكه وه ماڵی سیاسی وڵات داگیر ده که ن، ژیانی گشتی له بازه یه کی فراوانه وه به سه ر کوت کردن بجووک ده دبێته وه به مه ستی کۆنترۆڵکردنی جوڵه ی کۆمه ڵگه به گشت توێژه کانیه وه
. ئاله م کاتانه دا به ر یه ک که وتن ڕوو ده دات له نێوان چه مکی ئازادی و سته مکاری دا.
ئێستا ئه گه ر نمونه ی ڕو‌‌ژئاوای پێش که وتوو بێنینه وه ده بینین له‌ کۆ مه ڵگه ی ڕۆژ ئاوا هاولاتیان خۆیان سه رچاوه ی ده سه ڵات و سامان و زانستن ، به یاسایه کی مه ده نیانه به ڕیوه ده چێ و له پاشاندا ده خرێته وه خزمه ت کۆمه ڵگه و هاوڵاتیان ، ئه مه ش واده کات هه لی دادپه روه ری ئازادی و یه کسانی باشتر بره خسێ نه ك پێچه وانه که ی که سته م و نادادی و گه نده ڵی و ترس و تۆقاندنه. وه به پێی بنه ماکانی دیموکراسی هه میشه ده سه ڵات ده وران ده کات و هۆکاره کانی سه رهه‌ڵدانی زه وت کردن و سه رکوت کردن و سته م نایه ته ئاراوه . بۆیه هاوڵاتیانی ڕۆژ ئاوا له به رامبه ر ئه م دوو چه مکه دا ده توانم بڵێم به خوێن ساردی مامه ڵه ی له گه ڵ ده که ن له ڕووه سیاسیه که وه . چونکه ئازادای کاتێك ده بێته سیمبول و ڕه مزی شۆڕش وخۆڕزگار کردن که سته م سوار سه ر دڵی ئازادی بووبێ و ترس و زۆر داری ئاسمانی ژیانی کۆمه ڵگه ی داگرتبێ و عه داله ت و یه کسانی پاشه کشه ی کردبێ و ئازادی خه ونی پێوه ببینرێ.
به ڵام کاتێک له وڵاتانی تاکڕه و دیکتاتۆری نزیك ده بینه وه هه ر له سه ر سنوره کاندا مرۆڤ ترسی بۆدرووست ده بێ ، کاتێك هه ست پی ده که ین ده وری وڵات به سیاج و لوغم و سه ربازی تفه نگ و حه ربه به ده ست سنوره کانیان ته نیوه ، ئیتر مه پرسه له ناوه وه ده بێ چه نده زیندان و شوێنی ئه شکه نجه ی نادیار و ته عزیب خانه بۆ نه یاره کان ساز درابن. هاوار به ماڵی ئه وه ی ده بێته نه یاری ده سه ڵات و ڕه خنه ی لی ده گرێ . له م چه ند ساڵه ی دواییدا سیاسیه کی هه ڵاتووی ده ستی سوریا له له نده ن له ڕێگای که ناڵێکه وه ڕایگه یاند ووتی تا ئێستا 17000 که س له سوریا له (ئیسلامی و عیلمانی و مه سیحی) بێ سه ر و شوێنن له لایه ن ده سه ڵاتی به شار ئه سه ده وه ، شایانی باسه ئه و ژماره یه بێسه رو شوێنن ، جگه له وه ی که کوژراوه و جگه له وه ی که وا له زندانه کاندایه . ئه مه نموونه ی وڵاتێکی خێڵه کی وڕژێمێکی سته م کاره. بۆیه ئا له م بارو دۆخه دا ئازادی ده بێته ئه و خه ونه جوانه ی که هه زاران قوربانی له پێناودا ده درێ . سه یر له وه دا یه کورسی په رسته کان کاتێک ده یانه وێ بمان تۆقێنن برسیمان بکه ن، وه بما نکوژن ، ده بێ ئێمه پێیان بڵین ئێوه کارێکی باشتان کردووه ! ده ستان خۆش بێت ها با پاره ی فیشه که کانیشتان پێ بده ین وه ك ئه وه ی له سه رده می سه دام و به عسیزم بینیمان ، وه ئینجا که ده شمان کوژن نه هێڵن که س فرمێسکێکمان بۆ بڕێژیت، وه پرسه شمان لێ قه ده غه ده کرێ ، له هه موویشی گرنگتر دوایی به خائین و تێکده ر له قه ڵه ممان بده ن ! براو دۆستانی به ڕێز ئه مه ئه و جۆره مرۆڤانه ن که سه رکردایه تی ده سه ڵاتێکی سته مکارانه‌ ده که ن ئه مه ئه و مرۆڤانه ن که داشۆراونه ته وه له گشت به هایه کی ئاینی و ئیناسانی و ئه خلاقی.
من باوه ڕم وایه کاتێک ئاژه ڵه وه حشیه کان که نێجریک راو ده که ن ئه گه ر زمانیان هه بوایه و قسه مان له گه ڵ بکردنایه له و کاته ی نێچیره که یان ڕاوده که ن ، وه ئێمه بمان پرسیایه ئه م نێجره بۆ ڕاو ده که ن ئایا تاوان باره؟ له و باوه ڕه دام پێمان بڵێن نه خێر ته نها له به ر برسیه تی ڕاوی ده که ین نه ك له به ر تاوانباری . به ڵام ده بێ سته م کاران مرۆڤی هاوڵاتیانی خۆیان بکوژن به بێ گوناح ئینجا دوای بڵێن ئێوه نه ك نێچیری ئێمه ن به ڵك و ئێوه خائین و خراپه کاریشن.
ڕۆژگارێکی دژوار بۆ کورسی په رستان
خودا دادپه ره وه و فه رمان به داد په وه ریش ده کات ، وه سته میشی له خۆی حه رام کردووه و له مرۆڤه کانیشی حه رام کردوه ،وه له میژووی مرۆڤایه تیشدا هه رچی سته مکار بووبێت لوتی پێ شۆڕ کردووه له دوونیاو ، قیامه تیشی ماوه بۆ سزای پڕ ژان و به سۆ. ئێستا ده توانین بڵین که متر له یه ک له سه ر چواری دانشتوانی سه رزه وی ماوه که سته م و سته مکاران توانیویانه خۆیانی تێدا بگیرسێنه وه و درێژه به سته م و ترس و تۆقاندن بده ن ، ئه ویش ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاسته و له وه ناچێ چیتر به رگه ی شه پۆلی ئازادیخوازان بگرن .
سوپاس بۆ خودا ئێستا جورئه تێک درووست بووه له دڵی گه لانی چه وساوه دا وه به تایبه تی گه نجانی دلێر و خوین گه رم چیتر ڕا ناوه ستن له ژێر ده ست و پێی سته م کاراندا ئه وانیش به کاوێ خۆیان سه ریان بڕن ، ئێسته کاتی ئه وه یه به هه موومان بڵێن به سه .... ئه رێ ئێمه مرۆڤ نین ؟ ئه رێ ئێمه ئازادی و ژیان و که رامه ت و مافمان نیه ؟ ساڵه هایه ئێوه ی سته م کارو کورسی په رستان زه وتی ده که ن ! به بیانووی یاسای داتا شراوی خۆتان ! که پێچه وانه یه به گشت بنه ما ئاسمانی و زه مینه یه کان.
ده کرێ ئیتر دڵنیابین سه ده ی 21 موژده ی ئازادی و دادپه روه ری و ئاشتی پێبێ بۆ گه له سته م دیده کان و ، خه و نی سته مکارو کورسی په رستان له گۆڕنێ و ، کۆتای بێنێ به ڕژانی(خوێنه) بێ گوناهه کان و ، عه داله ت و ئازادی و ئاشتی باڵ بکێشێ به سه ر ئاسمانی ژیاندا و ، هه موو هیواکان له دایك ببنه وه به کوردستانیشه وه ، که تا ئێستا تارمای سته م کاری هه ر به سه ریه وه ماوه !!!.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە