قوتابیانی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن
Sunday, 12/07/2009, 12:00
2216 بینراوە
ژماره‌یه‌ك له قوتابیانی ساڵی دووه‌می خوێندنی ماسته‌ر له زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی بڕیاریانداوه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م زانكۆكه‌یاندا له هه‌ولێر دژ به گۆڕینی بڕوانامه‌كانیان خۆپیشاندان سازبكه‌ن.
یه‌كێك له قوتابیه‌كان، كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت گوتی: ئێمه زیاتر له 20 قوتابی ساڵی دووه‌می خوێندنی ماسته‌ر له به‌شی كار‌و كارگێڕی (إداره ووالاعمال) بۆ بڕوانامه‌ی ئابووری (الاقتێاد عبر الانترنیت) گۆڕیوه له كاتێكدا دوو ساڵه مه‌نهه‌جی كار‌و كارگێڕی ده‌خوێنین.
قوتابیه‌كه، گوتیشی: له‌سه‌ر گۆڕینی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر بڕیارمانداوه كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م باره‌گای زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی له‌گه‌ڕه‌كی ئازادی هه‌ولێر خۆپیشاندان ساز بكه‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست