هه‌ڵکه‌وت زاهیر و عه‌باس ڤیدیۆ..
Wednesday, 05/08/2009, 12:00
1789 بینراوە
زۆر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی هه‌ڵکه‌وت زاهیر ده‌نوسرێت له راگه‌یاندنه‌کانی ئینترنێت .ده‌ستان خۆشبێت بۆ ئاشکراکردنی هه‌موو دزێک،بچوک و گه‌وره .(وه‌ک زانیارییه‌ک بۆ کوردستان پۆست ده‌مه‌وێت بڵێم که هه‌ڵکه‌وت زاهیر ناوی راسته‌قینه‌ی خۆی ڕه‌شید بوو،ئه‌م مرۆڤه که‌سایه‌تیێکی سووک و لاواز بووه له ناو گروپی هونه‌ری سلێمانی دا.نازناوی کرابوو به ژنی....و...)ئه‌م قسه‌یه هه‌ڵبه‌ستراو نییه.نوسینی ناو که‌وانه‌که خۆتان به‌دواداچونێکی بۆ بکه‌ن له دوایدا بریاری بلاوکردنه‌وه بده‌ن .
ئه‌گه‌ر هه‌ڵکه‌وت.... بێت ئه‌مه شتێکه په‌یوه‌ندی به خۆیه‌وه هه‌یه،له‌ش له‌شی خۆیێتی و ئازاده له به کارهینانی ،به‌ڵام نه‌گبه‌تییه‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه پاره و هونه‌ری ئه‌م میلله‌ته له‌ده‌ستی کۆمه‌ڵێک ناهونه‌رمه‌ند و تازه جاشیی دوای ڕاپه‌ڕین که هونه‌ری میلله‌ته‌که وه‌ک له‌شی خۆیان کڕین و فرۆشتنی پێ ئه‌که‌ن هه‌ر وه‌ک زانراوه هه‌ڵکه‌وت زاهیریش یه‌کێکه له مانه .
ئێستا کاتی ئه‌وه هاتوه له‌سه‌ر عه‌باسی ڤیدیۆ دز بنوسرێت هه‌موو ئه‌ندامێکی یه‌کێتی نیشتیمانی ده‌زانن که عه‌باسی ڤیدیۆ یه‌که‌م که‌س بوو له‌سه‌ر دزی له ته‌له‌فزیون ده‌رکرا .وه‌ک لیپرسینه‌وه له‌سه‌ر دزییه‌که‌ی کرا به سه‌رۆکی سه‌مفونی سلێمانی ؟!
ئه‌میش وه‌ک هه‌ر تازه جاشێک نه‌یکرد به نامه‌ردی،ماوه‌یه‌که خه‌ریکی هینانی هۆنه‌رمه‌ندی فاشیلی بێگانه‌یه بۆ کوردستان به ڕێگه‌ی زاوا فاشیله‌که‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات .له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌ر کۆمه‌ڵێک له‌م بێگانه فاشیلانه‌دا زاوا و کچی عه‌باس ڤیدیۆش دێنه‌وه
به پاره‌ی میلله‌ت بۆ پۆز لێدان به سه‌ر خه‌ڵکی داماوی ئه‌م شاره دا.هاتنه‌وه‌کانیشیان زۆر زیادتر و ئاسانتره له سه‌فه‌رکردنی ئێمه له ناو وڵاته‌که.
له گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌موو کوردیکی دووره وڵات به‌ڵام ئایا ئه‌م مرۆڤه موشه‌خۆرانه جگه له دزی و گه‌نده‌ڵی چ سوودێکیان هه‌یه بۆ ئێمه‌ی داماوی ئه‌م وڵاته.راستی هه‌رگیز ناشارێته‌وه ئێمه‌ش بێ ئاگا نین له‌و هه‌موو خوێنمژانه‌ی که به ده‌ماری میلله‌ت نوساوون به‌ڵام به‌داخه‌وه تازه جاشه‌کان و میلله‌ت فرۆشه‌کانی دوای ڕاپه‌ڕین چیمان پێ ناکه‌ن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست