بۆ مسعود بارزانى ئامادەى رێورەسمى یادى (65) ساڵًەى كۆماى كوردستان نەبوو

Thursday, 27/01/2011, 12:00

2185 بینراوە


بە هەموو پێوەرێك دەبوایە مسعود بارزانى ئامادەى رێورەسمى یادى (65)ساڵەى راگەیاندنى كۆمارى كوردستان بێ كە كاتژمێر (4)ى دوانیورۆى رۆژى سێشەمە 25/1/2011 لە هەولێر بەرێوەچوو ، هەروەك لە ئامادەكردنى وتارى لایەنە سیاسیەكانیشدا ئاماژە بە ئامادەبوونى سەرۆكى هەرێم دەكرێت ، كەچى بە پێچەوانەى هەموو چاوەروانیەكان مسعود بارزانى ئامادەى رێورەسمەكە نەبوو ، هەموولایەك دەبینین كە ساڵانێكە مسعود بارزانى چۆن ئامادەى ئەو رێورەسمانە دەبێت كە كەنسوڵگەرى وڵاتەكان لە هەولێر سازى دەكەن، بە تایبەتیش جەژنى لە دایكبونى شاژنى بەریتانیا كە مسعود بارزانى چۆن بەم هەموو گوڵ و گوڵزارەو بەو هەموو حاشیەوە ئامادەى ئەو جەژنە دەبێ كە ساڵانە لە كونسوڵخانەى بەریتانیا لە هەولێر بەرێوە دەچێت ، ئێستە دەركەوت كە ساڵیادى ئەو كۆمارە مەزنە و بەشدارى ئەو هەموو حزب و رێكخراوە سیاسیانەى هەر چوار پارچەى كوردستان ، تەنانەت پەرلەمانە كارتۆنیەكەى خۆشى كە بۆ رووى دزێوى خۆى یادەكەى بەرێوەدەبرد هەر هەمووى لاى جەنابى سەرۆكى نەتەوەیى نرخ و بایەخى جەژنى لەدایكبوونى پیرێژنێكى بەریتانى نەبوو ، تاكەى میللەتى ئێمە ماهیەتى راستەقینەى مسعود و بنەماڵەكەى ناناسن كە ئەوەى بروایان پێى نیە كوردایەتى و پرسە نەتەوەییەكانە ، هەندێ لە حزب و لایەنە سیاسیەكانى رۆژهەڵاتى كوردستانیش كە بەردەوام بەشان و باڵى مسعود هەڵدەدەن هەقە راستگۆ بن لەگەڵ بیروباوەر و پرانسیپەكانى خۆیان و لەمەودوا بزانن ئەمە ماهیەتى مسعود بارزانیە ، هەقە هەموو هێزە كوردستانیەكان لە هەرچوار پارچەى كوردستان ئەم سوكایەتیەى مسعود بارزانى بە كۆمارى كوردستان لە یاد نەكەن و لێشى بێدەنگ نەبن .
لە كۆتایدا لە هەمووى سەیرتر ئەوەیە كە مسعود بارزانى هەمیشە لە كۆروكۆبونەوەكاندا دەڵێ كورد نابێ خۆى بە كەم بزانێ ، ئەى ئەو هەڵوێستەى جەنابى سەرۆك خۆ بەكەم زانین و تەنانەت كوردیش بە كەم زانین نیە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە