بنەماڵەی بارزانیی و تالەبانی بۆ ئەوەی خیانەتە گەورەکانی خۆیان بچووکتر ببینرێت
 ئیسلامی سیاسیی دروست دەکەن، تا زیاتر ماڵی کوردی پێ وێران بکەن


هاوارى دانیشتووانى گەورەترین زیانلێكەوتووانى دەستى رژیمى سەدام

Saturday, 08/10/2011, 12:00

1162 بینراوە


هاوكار گەرمیانى / دانیشتووى گەرمیان_ناحیەى ڕزگارى پێشتر, كەلار ئێستا



ئیمە وەكو كروبیكى باشماوەكانى ئەنفال داواكارین لە سەروكى حكومەتى هەریم , كاك سەلاح كویخا (سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان) چیتر چاوپوشى لە كەندەلییەكانى سەروكى شارەوانى رزكارى نەكریت و بە سزاى یاساییانەى خوى بگەیەنرێت چونكە بە راستى لە هەموو گەرمیان گەندەڵكاریك هاوشێوەى ئەم پیاوە نیە و تەنها بۆ بەرژەوەندى تاكە كەسی خوى كار دەكات و هیچ بیرۆكەیەكى خزمەتكردنى تێدا نیە چونكە نە شەهادەى هەیە و نە رووحیەتى خزمەتكردنى تێدایە, بویە بەم شێوەى لاى خوارەوە گەندەڵییەكانى بۆتان ئەنێرین بەش بەش لە ماوەى ئەو 12 ساڵەى كە سەدان ,, بگرە هەزاران گەندەڵى و كارى نا یاسایی كردووە:

یەكەم / ناوبراو بو ماوەى 12 دوازدە ساڵە سەرۆكى شارەوانى ناحیەى رزگارى یه, كه زورترین باشماوەى ئەنفالكراوەكانى تیدا ئەزى , كە ئەبێت سەروكى شارەوانى تەنها ئەندازیار بێت, بە پێى ڕاپۆرتەكان چى دەنگۆى ئەوە بێت لە پۆستەكەى دوور بخرێتەوە پەنا ئەباتە لاى جەنابى (كۆسرەت ڕەسول) و لە بەر ئەوەى بێ موستەوایە و چاوى تەنها لە شارەوانى بڕیوە تەنازولى كردووە بۆ چەندین بەر پرسی دى بۆ مانەوەى,
دووەم/ سەرەڕاى دەستكەوتەكانى جەنابى سەروكى شارەوانى , چەندین جار جوینى ب پاشماوەى ئەنفالەكان داوە, جارێكیان له ناو سەروكایەتى شارەوانى رزكارى پاڵى بە دایكى شەهیدێكەوە ناوە و بە قسەى ناخوش بە ڕێخستبوو.
سی یەم/ بۆ كارى پرۆژەكان دەستى تێكەڵ كردووە لە گەڵ چەندین كەسایەتى و كۆمپانیا, بە سەهمێكى كەمەوە بەشدارى لە چەندین پرۆژەى قیرتاوكردن و دووكان دروستكردنى كردووە, جەنابى سەروك شارەوانى پرۆژەكانیانى بە 3 بەش دابەش كردووه) تەنها سەرۆكى شارەوانى فێڵ لە چۆنێتى دەرچوونى تەندەرەكان دەكات و زانیارییەكانى پێیان دەڵێت بۆ ئەوەى تەنه بۆ ئەوان دەرچێت و دواتر پشكى شێر بۆ ئەوە) لەو پرۆژانەش باخچەى كەڕەكى شاكەل, قیرتاوكردنى گەڕەكى بەرامبەر حوكمى زاتى .
جوارەم/ درووستكردنى قرمییدى بیشەوەى خانووەكەى كە لە گەڕەكى شەهیدانە لە قەزاى كەلارە لە لایەن كۆمپانیایەكەوە كرابوو بوى كە وەكو بەرتیل بوى دروستكرد كە بە برى 3 ملیون دینار تیجووبوو.
پێنجەم/ئوتومبیلى شارەوانى بە كەیفى خوى هاتوجووى بیدەكات بۆ ڕاو و ناو بازاڕ و ئیش و كارى كەسی خوى لە سلێمانى و كفرى و دەرجوون بو سەفرە بە شەوو روژ و جەندین جار دەعمى پیكردووە, دوو ژمارەى هەیە حكومى و ئەهلى , ئاخر جار لە لایەن بەرزانى برایەوە لە ناو بازارى كەلار كە بو بیاسە دەرجووبوون حادیسەى پێكرد و دواتر بە نیوەیى چاكی كردەوە لە سەر حیسابى حكومەت و لە مانكى 3 ى ئەمساڵ ئوتومبیلیكى تازەى 2011 ى وەر كرت كە بە هەمان شیوە بە خوی و برایەكەى كە ناوى بەرزانە بە جیا هاتو شوى پیئەكەن بە همان ئوتومبیلە كونەكە كۆنى دەكەن لە بو بەرژەوەندى تاكە كەسی خۆیان, ئەمەش بە وتەى حكومەت (بە هەدر دانى سامان و موڵكى حكوومەتە)
شەشەم/هەر پروزەیەك بو ناحیەكە دەر ئەجیت بو ئەو كومپانیانەىدائەنیت كە وا چەواشەى كردوون(جگە لەوەى حەمە تەرخانى چونكە شەریكە), بە بەرتیل و رەشوە نەبیت هیج كاریك ناكا , له پروژەى نەمام ناشتن و هینانى مەلاعیبى مناڵان بۆ پاركى ئەنفالكراوەكان كە وا بە بڕى 185 ملیون دینار بو كومپانیاى كفری دەرچووبوو, باوەِر بكەن ئەو كومبانیایە خاوەنەكەى ناوى (سرتیب احمدە) و كورى مامى سەروكى شارەوانیە ,و ژمارەى تێلەكەى 07701567725 و به زور سەروكى شارەوانى واى كرد بو ئەوان دەرچیت , 84 ملیون دینارى لیخوراوە, 25 ملیون دینار بە تەواوى بو جەنابى سەروكى شارەوانى بوو, بو ئەوەى كەم و كورتى و كەندەلیەكانى ئەو بروزەیە بشاردریتەوە سەروكى شارەوانى ئەندازیاریكى كچى دانابوو وەكو سەرپەرشتیارى بروژەكە و بو ئەوەش ئەندازیار: كاروان حمە على كردى بوو بە ناخوشى له گەڵ جەنابى سەروك و پێی وت ئەمە گەندەڵییە هەر ئەو كچە دائەنێى بو سەرپەرشتیارى پرۆژكان,بو منتان دانەناوە!! بو َسەرپەرشتیارى پرَژەكە (پرۆژەى ناشتنى نەمان بو باركى ئەنفالكراوەكان), بو ئەم خەڵكە ڕەش و ڕووتە كە وا شوینیكیان نیە تیایا بحەوێنەوە و هەست بە بوونى خۆیان و حكوومەت بكەن,
حەوتەم/بەرزان نامیق محمد امین كە وا هیج خوینەوارى نیە و براى خویەتى بووەتە بازنەى لیكنزیكردنەوەى خوى و كومبانیەكان بو ئەوەى بروزەكان بدریت بەو كەسانەى كە وا ژێر دەستەى خویانە و بە ڕەشوە وەرگرتن نەبیت هیج پروژەیەك له ژێر دەستیان دەر ناچێت,دواى ئەوەى خەلك پییانى زانى بەرزانى براى گواستەوە بۆ نفت خانە لە خانقین كە مانگانە نزیكەى 800 هەزار دینار وەر ئەگریت تەنها رۆژیك دەوام ئەكات ئەویش بۆ وەرگرتنى مووچەكەیەتى.
هەشتتەم/لە درووستكردنى خانووەكانى ئەنفالەكان, بە وتەى چەند ئەندازیاریكى نزیك له خوى خانوویەكى وەركرتووە
نویەم/بە هەوەسى خوى و بە بی برسى بەریوەبەرى ناحیە دەرخستە و خەملاندن بۆ پرۆژەكان دەكات كە وا ئەم كارەش لە مانكى 3 ى 2011 بووە هوى عاجز بوونیك له نیوانیان, له بەر بەرژەوەندى كەسیتى خوى!!!!
دەیەم/لە پرۆژەى قیرتاو كردنى گەڕەكە تازەكەى لاى مەقەرى حیزبى شیوعى بە وتەى ئەندازیارەكان نزیكەى 5 هەزار دولارى ئەمریكى وەركرتووە
ناوبراو خانووى له سلیمانى هەیە, لە كەلار,هەر وەها 4 چوار ئەرزەى هەیە لە رزگارى (بە فیڵ و گەندەڵى بۆ خوى داینابوو , ئێستاشس دانەیەكیان فروشراوە) و دوو ئەرزەشى بو بەرزانى براى وەركرتبوو(لەوانەى كە كۆنن و خاوەنیان نیە یا خود ئەرزەى نزیكن بەلام دابەشنەكراوبوون لە كاتى حكومەتى ڕژێمەوە) ,, هەروەها ناوبراو جەندین جار كارى نا یاسایی كردووه لە كڕینى پیداویستیەكانى قرتاسیە و كومبیوتەر و هتد .. بردوویەتى مالى خوى,, بە تایبەت كومپیوتەریكى لاپتۆپى بَۆ ژورى خوى كڕى و بردوویەتى بو ماڵى خوى تاكو ئیستا شارەوانى نەیبینییوە.. هەزاران كەندەلى تر لە ناردنەوەى فەرمانبەرانى ناسیاوى خوى بو جەندین روژ بە بى مۆڵەت, ...هتد(ئەمانەش مشتێكن لە خەرمانێك لەو ناهەقیانە و گەندەڵییانەى كە وا سەروكى شارەوانى و براكەى كردوویانە دەرهەق بە دانیشتووانى زۆرترین زییانلێكەوتووانى دەستى ڕژیمى بەعس!!)

بۆیە ئێمەش وەكو دانیشتووانى ناحیەى ڕزگارى چیتر ئەمانەمان لا درووست و قبووڵ نیە و داواكارین لە كار بەدەستتان و بە تایبەت سەروكى حكومەتى هەرێمى كوردستان و سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان داواكارییەكەمان قبووڵ بكات بە لابردنى ئەم كەسە نەشیاوە و كەسێكى شیاو دانێن كە شیاوى خزمەتكردن بێت.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە