هەڵبژاردن لەچەندخواییەكەوە بۆ خوایەك و لە ......... بۆ ..........

Friday, 15/05/2009, 12:00

1622 بینراوە


مرۆڤ لەگەڵ دەسكردنى بەهزرى ئاینى خوایەك دەهێنێتە بوون و بڕواى پێ دەكات كە هەڵبژاردەى خۆیەتى .
(ڕێبوار سیوەیلى)

مرۆڤەكان لەسەرەتاى ژیانى خۆیاندا كەهاتنە ئەم دنیا پڕ لەكێشمەكێش و ململانێیە ، بیركردنەوەو هەڵبژاردن رَەگى لەناخیاندا داكوتى ، بیركردنەوە بەو مانایەى كەدەیەوێت لەوێوە بەژیانى خۆیدا بگات . یەكەم مەبەستى مرۆڤ مانەوەیەتى ، بەم جۆرە پێویستى بەجۆرەها بەرەنگاربوونەوە هەیە كەحتمیەتى مانەوەى خۆى گرێ دەدات بەحتمیەتى مانەوەى ئەو شتەى پشتى پێ دەبەستێت . بۆ نموونە ، دەكرێت بگەڕێینەوە بۆ سەرەتاى مرۆڤ ، مرۆڤەكان لەپێناو مانەوەى خۆیاندا بەخەیاڵ چەندین خوایان بۆ خۆیان هەڵبژارد لە ساحەى واقیعدا كڕنوشیان بۆ بردن وەك خواى بیابان ، خواى زوڵمەت ، خواى ڕوناكى ، خواى ....هتد .
خولقاندنى ئەم خوایانەو هەڵبژاردن و دانانیان بۆ مەخلوقەكانى دیكە فیكرى مرۆڤەو تەنها لەپێناوى پاراستن ومانەوەى خۆیدا دروستى كردوون مرۆڤ لەقۆناغى سەرەتاییەوە هەنگاو دەنێت و بەبیر كردنەوە وئیمان هێنان بەئاین و لە ڕێگاى ئاینەوە دەكەوێتە كوشتن وقەتڵوعام كردنى سەرجەمى خواكان و شكاندنو فڕێدانیان . سەرئەنجام دەگاتە ئەو بۆچوونەى كەهەڵبژاردنى ئەو بۆ پاراستن و مانەوەى هەتاهەتایى خۆى ئیمانى پێ بهێنێت ، تەنهاخوایەكە كە مرۆڤ دروست دەكات و پاشان لەناوى دەبات هەرئەوە بەدیهێەرو نابووت كەر . ئەوەى لێرەدا مەبەستە ئەوانەى بانگەشەى هەڵبژاردن دەكەن لەكوردستان چەند خوایەكى ئەم هەرێمەن ، خواگەلێكن هەموو شتێكیان بەدەستە لەزەوى ،لەپارە ، لەئاو ،لە ...... هتد .
ئەم خوایانە پێچەوانەن لەگەڵ خوایەكانى قۆناغى سەرەتاى مرۆڤدا ئەمانە هاواردەكەن هاڵمان بژێرن بەڵام خوا كۆنەكان مرۆڤەكان دەیانخولقاندن وهەڵیان دەبژاردن . مرۆڤى سەرەتایى بەئەقڵ كارى دەكرد هاتە سەرئەو ڕایەى هەموو ئەو خوایانە وەلابنێت و تاكەخوایەك بكاتە پەرستراوى خۆى كەهیچ لەگەڵ ئەم خوایانەدا لەیەك ناچن . تائێستائێمە نەمانتوانیوە لەنێوان ئەم خوایانەى هەرێمداهیچ گۆڕانكارییەك بكەین ولایان بەرین ، خوایەكى دادپەروەر و مافپارێز دابنێین تائێستا بانگەشەى خوایەتى نەكردبێت . ئەوانە چەند ساڵە دەماخەڵەتێنن ، خواگەلێكن سەروەت وسامان خۆرو مشەخۆرو باخەڵ زلن ، مرۆڤ دەكوژن و تواناى زیندووكردنەوەیان نییە .
ئە مانە پڕوپاگەندە دەكەن ، درۆدەكەن ، زوڵم دەكەن ، ئینسان لەخشتەدەبەن، كەچى دەڵێن ئەمنى قەومى بپارێزن .دەسەڵات دەكەنە عەرشى خوایەتى وئەو عەبدانەش لەقەنارە دەدەن كەدەیان پەرستن . ئەمە كاتێك كۆتاى پێ دێت دەجاڵ هەڵكەوێت و شوێنى كەوین یان ئیبنوێەییادبێت وبیكەینە دۆستى خۆمان وعەبدە گەمژەكانى ئەم خۆا بێباكانەیان پێ ژیر بكەین



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە