جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان یان شتێکی تر

Thursday, 25/02/2010, 12:00

1354 بینراوە


لە میانەى ئەودانیشتنەى پەرلەمانی كوردستان كە تەرخانكرابوو بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر بودجەی ساڵی 2010 ی هەرێمی كوردستان وە پاش ئەوەی پەرلەمانتارانی لیستی گۆڕان نارەزاییان دەربڕی لەسەر دیاری كردی كات بۆ پەرلەمانتاران بۆ مناقەشەی بودجە كەپاش ملنەدانی سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ داواكەیان پەرلەمانتارانی لیستى گۆڕان بە شێوازێكی شارستانی نارەزاییان دەربڕی بە دەست كێشان بە مێزەكەی بەردە میاندا كە بوە هۆی دواخستنی دانیشتنەكە بۆ ڕۆژی دواتر ئەم هەڵوێستەى پەرلەمانتارانی لیستى گۆڕان بە شێوەیەكی گەورە دەنگی دایەوە وە رۆڵی هەبوو لە ریسواكردنی پەرلەمانتارانی لیستى كوردستانی وە سەرۆكایەتی هەمان لیست بۆ ڕۆژى دواتر لە ناكاو سەرۆكی پەرلەمان بڕیاری دا بە قەدەغەكردنی چونە ژورەوەى دەزگاكانی ڕاگەیاندن و پەیامنێران جگە لە كەناڵی نەورۆز كە سەر بە خۆیانە بۆ ئەوەی دزى و فزی و گەندەڵیی یەكانی هەردوو پارتی دەسەلاتدار نەكەوێتە بەڕوناكی و سەر شاشەى تەلەفیزیۆنەكان چونكە ماهیەت و قیمەتیان دەردەكەوێت بایی چەندە وە هەموو درۆكانیان لە فرۆشتنی نیشتمانپەروەری و شتی تر كاڵ دەبێتەوەو دەكەونە بەر غەزەبی میللەت ، ئەم جارەش پەرلەمانتارانی گۆڕان وە ئەوانەی لیستى كۆمەڵ و یەكگرتوو ئەمەیان پێقبوڵ نەكرا وە هۆڵی پەرلەمانیان چۆلكرد وەك ناڕەزاییەك وە تەنها لیستى پارتی و یەكێتى مانەوە لەم كاتەدا كە تەنها خۆیان مابونەوە جێگری سەرۆكی پەرلەمان كە ناوى د . ئەرسەلان بایز كە كس نازانێ كەی و چۆن و لە كۆێ ئەم دكتۆرا حیزبی یەی وەرگرتوە وە ك چۆن خوا بیەوێت ڕسوای بكات لەپای خراپەكاریی یەكانیان وە بە بێ ئاگا لەوەی مایكی بەردەمی كراوەیە بە سەرۆكی پەرلەمان د. كەمال كەركوكی نیوە زمانی مەسینە هەڵگری بنەماڵە دەڵێت (فرسەتە ئەوان چونەتە دەرەوە با بودجە تێپەرێنیین چونكە بگەڕێنەوە كێشەمان بۆ دروست دەكەنەوە) كمال كەركوكیش بە زیرەكانە وەلامی دەداتەوە و دەڵێ تۆ قسە بكە بڵێ پێشنیاردەكەم كە ئێستا با بەردەوام بین وە دەنگ بدەین ، بەڵێ ئەمە قسەی ئەرسەلان بایزە ئەندامی مەكتەبی سیاسی (ی ن ك) ئەندامی سۆشیال دیمكراتی جیهانی یە
هاوڵاتیانی كوردستان ، كەسوكاری شەهیدە سەربەرزەكان ، كیمیاباران كراوەكان ، پێشمەرگەكانی كوردستان ، رۆشنبیران ن گەنجان ئێوە بپرسن ئەم فرسەتە لە كێ إ إ إ لە دوژمنانی كورد یان لەوانەی تاارق ڕەمەزان یان ڕزگاركرد یان ئەوانی فەرمانی تەقەكردنیان دا لە گەنجانی شاری سلێمانی بەڵێ مەبەستیان فرسەت هێنانە لە ئۆپۆزسیون كە نوێنەرایەتی زیاتر لە حەوت سەد هەزار كەسی دانیشتوی هەرێمی كوردستان دەكەن وەهەروەها فرسەت لە گشت فەقیرو هەژارانی كوردستانە
بەڵێ ئەی بۆ نەیاندەزانی فرسەت لە نەیارەكانی كورد بهێنن لە پەرلەمانی عێراق و بۆ لەو كاتەی حكومەتەكەی مالكی جگە لەكورد كەسی تر لە عێراقدا پاڵپشتى لەو نەدەكرد كەچی نەیانتوانی فرسەت بهێنن لە مالكی و مادەی 140 یپێ تێپەڕێنن وە پرسی هێزی پێشمەرگە كە لەگەڵ حكومەتی عیراق تائێستە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە كە زۆر فرمێسكى بۆ دەڕێژن وە هەر لەو كاتەدا هێزی پێشمەرگەتان بردبوو بۆ بەغداد بۆ پشتیوانی لە حكومەتەكەی مالكی كە چەندین پێشمەرگە یان بە كوشتدا لە پێناو كورسی یەكەی سەرۆك كۆمار كە قسەی تا بەردەمی بڕ ناكات لە لای برا عەرەبەكانی بە ڵێ ئەم سەرۆك و جێگر سەرۆكی پەرلە مانە و لە سەروشیانەوە سەرۆكی هەرێم چونكە بە تەزویر و دەنگ دزین هاتونەتە سەر ملی ئەم میللەتە فرسەتیان هێناوە ئێستاس دەڵێن فرسەتە چۆن دەنگەكانملن لە میللەت دزی با پارەو بودجەكەیان بدزین بە ڵێ ئەمە فرسەت هێنان و ساخته‌چێتییه‌، نه‌ک شتی تر.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە