مامە كفری دەنگ بۆ ئێوەیەك بدات كەلە بێزتان نەهات بێنە خزمەتی روفاتی ئەنفالكراوەكانمان، یان بە بەرپرسە سێكسی و دزەكانت

Wednesday, 15/07/2009, 12:00

2005 بینراوە


پاش گەڕان و سوڕان بە هەموو ناوچەكانی كوردستان، پاش ئەوەی لە هەموو شارەكانی كوردستان گەڕان، بۆ دواجار جەلالی حوامی خۆی بە كفریدا كرد، ئای مامە ئەمە چی ریسواییەكە بۆ گەرمیان تۆی تێ بچیت، مامە قەیدی ناكا، دیارە گەرمیانییەكان ئێستا وەكو جاران نین، ئێستا عەقلیان خستووەتە ئیش، سۆیان فڕێ دا، بیریان لەوە كردووەتەوە كە دەنگت بۆ نەدەت و تۆڵەی خۆیان لە یەكێتی و لە تۆ بكەنەوە، چونكە ئەوان لە قوربانییدان زۆرترینیان داوە، لە خزمەتیشدا كەمتریانیان بەركەوتووە، مامە لە كۆبونەوەكەدا لەگەڵ خەڵكی كفری و دەروروبەری چوار پیاو ریش سپی و ماقوڵی دەڤەرەكە، چوار رۆشنبیر، چوار شەرۆك عەشیرەت، كورە چوار پیاوی پیاوانەمان نەدی، ئەوانەی بۆ لای تۆ هاتبوون، زۆرینەیان كاسەلێسی دەستی یەكێتی و دزەكانی بوون، هەندێكشیان بێ ئاگایانە بە زۆر هێنرابوون، هەروەها زۆرێك لەو خەڵكە لە دەرەوەی كفرییەوە هێنرابوون، وەی چاوت كوێربێت مامە، كفری قەڵای سەوزی یەكێتی بوو، بەڵام ئێستا كولانەیەكی سەوز و یەكێتی نییە، مامە ئێوە بۆ لە روفات هێنانەوەی ئەنفالكراوەكان، بۆ لە ساڵانی دوور و درێژی دی، بۆ بۆ كردنەوەی یەكێك لەو پرۆژە گەندانەی گەرمیان نەهاتییە كفری، گەرمیان، بێزت نەهات.؟، بۆ نیچیری سەرۆكی حكومەتەكەتان دەچێتە زاخۆ، ئەوەندە لووتی بەرزە نایەتە كفری، كەلار، خانەقین، دەنگ بەكێ بدەین، دەنگ بە بارزانییەكان، بدەین، قەسەم بەخوا نایبینن، گەرمیانییەكان وەحش نین، ئەوەندەش ساویلكە نین بە قسەی قۆڕ و بێمەعناكانی جەلال بخەڵەتێن، من لە نزیكەوە دیقەتی وتارەكەتم لە كفری دا بە هەزار قورعان لە بیست شوێن غەڵەتت كرد، لە سد شوێن نەمدەزانی چی دەڵێی، هەر دەتكگوت سەرخۆشی، جەلەدەزانی بۆ كفری دەنگتان پێنادات، چونكە تا حكومەتی یەكێتی لە سلێمانی بوو ئێوە گەرمیانییەكانتان بە كەر دەزانی، ئیشتان بۆ نەدەكرد، هیچ ئیشتان بۆ كفری نەكرد، بەس خوا تۆڵەی لێ كردنەوە كە حكومەت چووە هەولێر سلێمانی فەرامۆش كرد، بیخۆن، لەبەر ئەم گەندەڵانەی كفرییان كردووە بەكەلاوە:
1- مەردان چاوپیسی بەرپرسی مەڵبەند، كە بۆ پارە خۆی فرۆشت، بە دەیان ملیۆن دینار مانگانە لە نەسرییەی مەڵبەند دەدزێت و بە قسەی پووچی بریقەدار دەیەوێت خەڵك بۆی بخەڵێت، مەردان كە لە ترسی سالار حەمەخان بووە جەلالی، مانگانە بڕی(11) ملیۆن دینار وەكونەسرییە لوش دەكات، ئەمەش بەپێی زانیارییەكان، ئەو كە لە ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە خەڵك وایزانی رۆشنیرە و لە دونیا گەیشتووە، بەڵام زۆر بێ عەقڵ بوو.
2-ئاهۆی دارایی دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت چونكە بە دەیان ملیۆن دینار دەدزێت مانگانە و دزێكی دەرەجە یەكی یەكێتییە، ئەم كۆنە شوعییە هەمووشتێك لە پێناو یەكێتی، تا ئێستا دوو زەوی وەرگرتووە. خانویەكیشی بەناوەوە، هی حكومەتە.
3- بازیان مودیر مەكتەبە، ئەم كابرایە، شەهادەی سێی ناوەندیی نییە، دە ساڵ دەبێت مودیری كتێبخانەیەكە رۆژانە دەكەس ناچنە سەردانەی بەهۆی ئەم داوێن پیسە، ئەم كابرایە لە ژیانیدا قەسەم بەخوا سێ كتێبی نەخوێندووەتەوە، كەچی مودیری كتێبخانەیەكە كە كتێبیشی لە پێش چاو خەڵك خستووە، بازیان تا ئێستا خۆی و ژنەكەی چوار زەوییان وەرگرتووە و خانویەكیشی داگیركردووە لە گەڕەكی عەمبەگی لە كفری.
4- شوكور حەمەی هەیەر، یان باشتر بڵێین شوكورە سووكە، ئەم كابرایە كە یەكێكە لەو كەسانەی دەبێت دادگای بكرێت، چونكە دەیان پرۆژەی سەقەتی بۆ كفری جێهێشت و شارەكەی وێرانتركرد، بەپێی راپۆرتەكانی دیوانی چاودێری دارایی بایە، دەبایە ئێستا وەكو سەگ لەسجندا ببوایە، چونكە بە دەیان گەندەڵیی لە شارەوانیی كفری هەیە كە لە زەوی دابەشكردن بە ناڕەوا تا دەگاتە زەوی فرۆشتن بۆ خۆی و دابەشكردنی بەسەر خێزان و مناڵەكانی و چەندین زەویی كردووەتە ناوی خۆی و خزمەكانی، ئەگەر نا خزمەكان و خۆی چۆن ئاوها ئێستا بەسەر دۆلارەوە یاری دەكەن، شووكر دەبێت دادگای بكرێت، بەڵام مامەو جەماعەتەكەی بۆ ئەمە ناكەن، تێناگەین، تێدەگەین، باشی تێدەگەین، لە شوكر بێقیمەت تریان دەست ناكەوێت، ئەمە سەرباری ئەوەی ئێستا بینای رۆشنبیری كفری بە دەست ئەم زاتە ناموبارەكەوەیە، كە خۆی بە رۆشنبیریش دەزانێت.
4- سەڵاح گەرمیانی، تا ئێستا سێ جار تاقیكردنەوەی پۆلی سێی كردووە دەرنەچووە، ئەم سەڵاحە شەهادەی سێی نییە، سەرباری ئەوە بەرپرسی مافی مرۆڤە لە كفری، ئەگەر چی لە رۆژنامەی خۆرنەوەزان دەیان دزی و گەندەڵی هەبوو، هەربۆیە كۆمەڵێك ئەو كاتە لێین جیابوونەوە، لە خۆی و هاشمی ساڵح و هیوای شوعی، ئەم كابرایە چەندین دزیی لەسەر ئاشكرابووە، بەڵام بۆ كەس قسە ناكات، مامە.
5- وەهاب، وەهابی مودیر تربییە، گایەكە بۆ خۆی نییە، چوار مامۆستای كفری لە دەستی رازی نیین، داوین پیسی ئەم كابرایە بەتایبەت لە تربییەی كفری مەسەلەیەكی زۆر بەربڵاوە، ئەم كابرایە، یەكێتییەكی زۆر پیسە، زۆر ماستاوچییە، هەموو شتێك بۆ یەكێتییەكان دەكات، وەكودامەزراندنیان لە ناو شار یان لە نزیكی، هێنانی مامۆستا ئافرەتەكان بۆ ئەو شوێنانەی دەیانەوێ، ئەگەر بزانێت تامیان دەكات، وەلحاسل گەواد دەرەجە یەكە، شەهابی براشی كۆنە بەعسییەكی دەرەجە یەكە و لە مەڵبەندی كەلاری یەكێتییە.
6- جەلیل كۆكزی، ئەم دەوادە كە شەهادەی سێی ناوەندیی هەیە، لە ماوەیەكی زۆر موسئولی ئاسایشی كفری بوو گواستیانەوە، ئەمە لە كردەوەكانی كوشتن كەلە هەڵبژاردنەكانی رابردووی یەكێتی لەكفری روویاندا دەستی هەبووە، كابرایەیەكی تاسەر ئێسقان بێقیمەت، چەندین شەو ژنی عەرەبیان بۆ هێناوە لە ناو ئاسایشی كفریدا كاری جنسی كردووە، ئەمە جگە لەوەی عاسی فروود كۆنە یەكگرتووەكە و حاجییەكەی لقی كفریی یەكگرتووی جاران، چەندین ژنی بۆ دەهێنێ، چەندین شەو لە بینای ئافرەتان كە عاسی بەرێوەبەرەكەیەتی لەگەڵ جەلیلدا كاری جنسییان لەگەڵ ئافرەتی عەرەب و كورد و قەحبەی دەرووبەری كفری كردووە.
مامە گەرمیان و كفری دەنگ بۆ كێ بدەن، بەخوا گەرمیان حسابی پووشێكیشی لای تۆ و یەكێتی و پارتی نییە، بۆیە هەر قسە مەكەن، لە كفریدا خەڵك وەكو ئاژەڵ دەژێت، لەناو مەعسكەرێكدایە هەمووی پۆلیسو سەربازە، خۆڵ و تۆز و بێ پرۆژەیەی كوێری كردووین، رۆژانە نازانین بچینە كام باخچە، هەست دەكەین گەنجێتیمان بوو بە قوربانی گونی تۆ و دزەكانت لە كفری، بەخوا دەنگی ئێمە بۆ گڵە نەوەك بۆ ئێوە، خۆم دەكوژم جارێكی دیكە دەنگ بە ئێوە بدەم، كەسوكاری ئێمە ئەنفالكرا بۆ ئەوەی كورد بگاتە رۆژێ:، كچی ئێوە پارەكانتان دەدەنە لەشفرۆشە عەرەبەكان، بۆ جنسی خۆتان بەكاری دەهێنن، ئەگەر پێویست بكات دزی ئەو كەسانە و داوێن پێسیی بەرپرسەكانی كفری زیاتر ئاشكرا دەكەم و بە بەڵگەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە