باشە ئەگەر پۆستی سەرۆك كۆمار نەدرێتەوە بە كورد تالەبانی چی ئەكات ؟

Sunday, 21/03/2010, 12:00

895 بینراوە


تاڵەبانی ، بە گوێرەی زانیاری هەموو ئەو كەسانەی كە لە نزیكەوە ئەیناسن ، پیاوێكە بە درێژایی تەمەنی سیاسی خۆی هەرگیز لە نزیكەوە گوێی لە دەنگی گولە نەبووە ، ئەم پیاوە وەكو لۆتیەكانی پیا هەڵەدەن دەیان ساڵە شۆرش ئەكات ، بەڵام جێگەی پرسیارە بۆچی ئەم پیاوە لە ماوەی ئەم هەموو ساڵەدا رۆژێك باسی داستانێكی قارەمانی یان یان بەشداریكردنێكی خۆی بۆ نەگێراینەوە لە شەرێكی بەرگریدا ؟!! ئایا كەسێك هەیە سەركردایەتی شۆرشێكی پارتیزانی بكات و بۆ تەنها جارێكیش بێت بەشداری شەڕێكی نەكردبێت لەگەڵ پێشمەرگەكانیا ؟!! لە خوا بەزیاد بێت كە نیەتی خۆ ئەگەر هەیبوایە یان خوا نەخواستە جارێك فیشەكێكی وێڵیش بەری بكەوتایە ئەوە ئێستا دەهۆڵ ژەنەكانی چییان پێ ئەكردین !! عەدالەت عبدالله ی عدد جیهاز و رەفیق عارفى قوربانی و شوان داودی دەزگای زانیاری و چاپخانە دزو سالە سترانی كوری عەبە موختار تاڵبانیان لێ ئەكردین بە گیڤارا . بەڵام كورد خۆشبەختانە وەكو لە هیچ شتێكا بەختی نەبوو ئەوە لەوەیا بەختی هەبووە كە تاڵەبانی لە شایشدا تەقەی نەكردووە چ جای لە شەری بەرگریدا لە كوردستان . ئەم پیاوە هەلپەرستە چونكە خۆی ئەوەندە ترسنۆكە و قەت نەیوێراوە نزیكی شەرەكان بێتەوە بۆ ئەوە بووە بە گرێیەكی دەرونی لە ناخیدا و هەمیشە رقی لەو پێشمەرگە ئازایانە بۆتەوە كە خەڵكی كوردستان بە هۆی ئازایەتی و جوامێریانەوە خۆشی ویستون و بەردەوام هەوڵی داوە بە كوشتیان بات . باشترین نمونەش مامە لایشە یە كە جەلال بانگی كردە سەركردایەتی و سەرو ریش بۆ تاشی و دوایش بە كوشتیدا. ئێستاش من دەمەوێت لێرەوە پێش روداو بكەوم و باس لەوە بكەم كە ئەگەر پۆستی سەرۆك كۆمار نەدرێتەوە بە كورد جەلال چی ئەكات . جارێ لەوە دڵنیام ئەوە جەلال تاوەكو پێی بكرێت دەست و پێی هەموو دنیا ماچ ئەكات و ئەگەر رێی پێ بدرێت هەموو كوردستان بە كوردیشەوە ئەبەخشێ بەس بۆ ئەوەی خۆی ببێتەوە بە سەرۆك كۆمار . ئەگەر ئەوەشی بۆ نەچوە سەر ئەوە ئەو پیاوە بە هەڵوێستە نیە وەكو دەهۆَڵچیەكانی باسی ئەكەن و لێیان كردوین بە گیڤارا , بەڵكو ئەوەندە نەفس نزم و عاشقی كورسیە بە سەرۆكی پەرلەمانیش مەمنون ئەبێت و ئەو كاتەش دڵنیام ئینجا دەهۆڵ كوتەكانی ئەكەونەوە دەهۆَڵ كوتان بۆی ئەڵێن مام جەلال یاسا ناسە و پەرلەمان شوێنی شیاوی ئەوە . چاوەرێبن مام جەلالی یاسا ناس لە پەرلەمان ئەبینین بەم زوانە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە