كردنەوەى چوار خولى هوشیاركردنەوە لە مین

Monday, 09/08/2010, 12:00

1268 بینراوە




لە پێناو پاراستنى گیانى هاوڵاتیان لە مەترسییەكانى مین و تەقەمەنى و پاشماوەى جەنگ بەڕێوەبەرایەتى هوشیاكردنەوە لە مین لە شارى سلێمانى وەك نەریتێك ساڵانەو بە ئامادەبوونى بەرپرسانى حكومى یەكە كارگێریەكانى دەڤەرەكان چەندین خول لە ناوچە مین ڕێژەكان بۆ منداڵانى گوندنیشین لە قۆناغە جێاوازەكانى خوێندن بە مەبەستى خۆپاراستن و بە ئاگا بوون لە مەترسییەكانى مین تەقەمەنى 4 خول لە دەڤەرى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان و سنوورى شارى كەركوك دەكاتەوە بۆ ماوەى یەك مانگ و زیاتر لە 400 خوینكار سوودمەندو چەندین بابەتى گرنگ لە خۆ دەگرێت وەك هونەرى شێوەكارى و شانۆ و مۆسیقاو و پەرەپێدانى زمانى ئینگلیزى و فێربوونى سەرەتاى بەكارهێنانى كۆمبیوتەرو تەندروستى كۆمەڵ و وەرزش لە سەر بوجەى ڕێكخراوى یونیسیفى نێو دەوڵەتى و ڕاپەراندنى خولەكە لە لایەن ستافى هوشیارى مین كە لە 7 تیمى مەیدانى پێكهاتووە و یەكەم خول لە ناحیەى شێخ تەویل سەر بە قەزاى كەلار لە بەروارى 3/8 و گوندى سونى سەر بەناحیەى هەڵشۆ لە 4/8 و قەزاى دووبز پارێزگاى كەركوك لە 5/8 گوندى گەڵاڵە سەر بەقەزاى ماوەت 8/8/ 2010 دەكرێنەوە بێگومان سەرجەم پێداویستى خولەكە و كار ئاسانى هاتوچووى منداڵان و ستا فى بابەتەكان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى هوشیارى مینەوە دابینكراوە
 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە