درۆیەكى زەقى رۆژنامەى هەولێر

Tuesday, 28/06/2011, 12:00

1243 بینراوە


لە ژومارە 1080 رۆژنامەى هەولێر 28/6/2011 لاپەڕە 3 ئەم رۆژنامە ئەو هەواڵانە بە درۆ دەخاتەوە كە لە لایەن هەندێ راگەیاندنەوە فۆڕمى دامەزراندن لە رێگەى بنكەیەكى حیزبی پارتى دیموكراتى كوردستان دابەش كراوە..

منیش بەم رۆژنامە دەلێم: ئەگەر بۆ خۆم لەوێ نەبوومایە بڕوام نەدەكرد. بەڵام لە گەڵ ئەوەى بۆ خۆم لەوێ بووم و شتەكانم بە چاوى خۆم بینى، زانیم كە سەر لە بەرى هەواڵەكەى رۆژنامەى هەولێر درۆیەكى ئاشكرایە و بە بێ ی دوو دڵی..یەكەم: بە چاوى خۆم بینیم كە لەوێ بووم لە((نوسینگەى رێكخستنى پزیشكان لقى دووى پارتى دیموكراتى كوردستان)) فۆڕمەكان دابەش كرا. دووەم: جێگیرى پارێزگاى هەولێر دەڵێت: ئەوە كۆپی كراوە؟!! منیش بەم جێگیڕە بەڕێزە دەڵێم: كژبت و كژبت((راستت نەوت و راستت نەوت)).. بۆ چونكە ئەگەر ئەو فۆڕمە كۆپی بێت، ئەوا ئەو بەشەى لاى خوارى فۆڕمەكە كە نیشانە كراوە بۆ دڕاندنى ئەو بەشە لە لایەن بنكەكە ئەوا ئەو بەشە وەك خۆى نەدەبوو؟؟!! پاشان بە رۆژنامەى هەولێر دەڵێم: ئەگەر ئەو راگەیاندنانە بە هەڵە هەواڵ بڵاو دەكەنەوە بۆ نایاندەن بە دادگاو لە تەلەفزێن نیشانیان بەن چونكەى ئێوە خوا خواى شتێكى واتەنە.!! پاشان لە سایتە حیزبیەكەیان نەبێ لە هەموو سایتەكان بە وێنەو ڤیدیۆوە هەواڵەكە بینرا. لەو وێنەو ڤیدیۆیانەش حاشا دەكرێت؟؟!!! هیوادارم رۆژنامەو و میدیاكانى ئۆپۆزسیۆن ئەم هەواڵەى رۆژنامەى هەولێر بە بەڵگەوە بڵاو بكەنەوە كە هەڵەن و بیان دەن بە داداگا. چونكە ئەمە تۆمەتە. ئەمە ئیبهانە كردنى ئەوانەیە كە لە گەڵ ئوپۆزسیۆنن و گاڵتە بە هەسیان دەكەن وادەزانن ئەوەى لە گەڵ ئۆپۆزسیۆنە هەستى بەردى هەیە!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە