ئیسلامیەكانی هەرێم..ئەوخۆگێل كردنە لەپای چی؟؟

Wednesday, 03/09/2014, 12:00

1936 بینراوە



من سەرم سوڕماوە بفەرموون پانۆرامای لایەنە ئیسلامیەكانی هەرێم بەتوندڕەوو میانڕەوەوە لەڕابردودا بەرامبەر بەتاكی كۆمەڵگەی كوردی لەم هەرێمە چۆن بووە بەڵام ئێستا پێیان شەرمە بەداعش بڵێن(گروپێكی تیرۆرست)؟؟؟؟؟
بزوتنەوەی ئیسلامی پێوەری ئیسلامی بوونی بەستبوەوە بە(درێژوكورتی داری سیواك)لەلایەن خەڵكیەوە، ئامادە بوون گیانی كەسێك بكێشن ئەگەر پێچەوانەی بیری ئەوان ڕەفتاری بكردایە،(جوندئەلئیسلام)بەدووربین سەیری ماڵەكانیان دەكرد لەهەورامان بۆ ئەوەی لێپێچینەوە بكەن لەگەڵ هاوسەری ئەو ئافرەتەی لەماڵەكەی خۆیدا لەچكی بەسەرەوە نەبووە بەجۆرێك سزای بەندكردن یاخود(جەڵد) چاوەڕوانی دەكرد،؟؟؟
كۆمەڵی ئیسلامیش تەنها ڕێگەی بۆ گەیاندنی ئیسلام لەخۆپڕچەك كردندا دەبینیەوە بەجۆرێك كاربەوە گەشت كە دەیانووت (ئەگەر بەنینۆكیش بێت بەرگری لەخۆمان وبارەگاكانمان)دەكەین بەرامبەر بە ئەمریكای زلهێزی جیهان؟؟؟
یەكگرتووش واخۆی ڕاهێنابوو ڕاستە ئێمە لایەنێكی چەكدارنین بەڵام زوڵم لەكەس قبوڵناكەین نەبۆخۆمان و نەبۆ خەڵكانی تریش، هەروەها ئەندام و كادیرەكانی واڕاهێنرابوون لەكۆی گشتی(هەشت)دەرگای بەهەشت ئەمان پشكی شێریان بۆخۆیان و هەوادارانیان مسۆگەركردووە چونكە داكۆكیكارن لەمافی هەتیوان و لێقەوماوان و نەداران؟؟؟
سەلەفیەكانیش كەتەنها شتێك لەكۆمەڵگەی كوردیدا پێی ناسراون(هێشتنەوەی ڕیش و كورتكردنەوەی شەڕواڵە كانیانە) بەردەوام لەمزگەوتە دیاریكراوەكانیانەوە داكۆكیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە(تاشینی ڕیش)حەرامەو ،جەرەسی ماڵان جائیزنیەو هەركەسێكیش لەدەستەڵاتدا بوو ئەوە(وەلی ئەمری)ئەوانە لەهەوڵێكدا ئەگەر ڕۆژێك (داعشیش)كۆنترۆڵی جومگەكانی دەستەڵاتی كرد ئەوا شتێكی ڕەوایەو ئەمان تەنها (سمعوتاعەیان)لەسەرە؟؟؟؟
باپێش ئەوەی هەموو ئەم لایەنانە بێنە گۆو من بە(مرتد)ناوزەد بكەن ،ڕاستی و دووفاقەیی خۆیان لە ئاست هەڵوێست وەرگرتن لەگروپی تیرۆرستی داعش بزانن چونكە تا هەنوكەش كوشتنی ناڕەوای منداڵان وژنان وگەنجان وفرۆشتنی كچانی ئێزیدی وتەقاندنەوەی مزگەوتومەزارگە ئاینیەكان لای ئەم لایەنانە تەنها بەوە پێناسەدەكرێت كە(كاری هەڵە و كاڵوكرچ بەهەڵە تێگەیشتن لەئاینی پیرۆزی ئیسلام)ناوزەد دەكرێت ،لەكاتێكدا هەریەكێك لەولایەنانە ئامادەی حوكمدانن بەسەر هەزارەهای وەكو مندا كە كافرم تەنها لەبەر ئەوەی ڕووی ڕاستی بیركردنەوەی هەڵەی ئەوان دەخەمەڕوو لەكاتێكدا خوای باڵادەست ئەم مافی ڕەخنەو هەڵبژاردنەی بەمرۆڤەكان بەڕەوابینیوە، بۆیە من تەنها وەڵامێكم لەئێوەی لایەنی ئیسلامی لەهەرێمدا دەوێت،كاتێك ئەبوبەكر كرایە جێ نشینی پەیامبەر(د.خ) هەندێك هاوەڵ داوایان لێكرد كە ئەوانەی لەئیسلام پاشگەزبوونەتەوە كەمێك موراعاتیان بكات لەوەرنەگرتنی زەكاتدا بەڵام وەڵامەكەی بۆئێوە ئاشكرایە بۆیە پێویست بەباسكردنی ناكات تەنها ئەوەندە دەڵێم كردەوە قێزەونەكانی داعش ئەوە دەخوازێت ئێوە ئاواخۆتانی لێبدزنەوە بەوەی كە(ناوی تیرۆرستیان)لێبنێن،بەداخەوە ئەمە خۆی لەخۆیدا فشۆڵی ئێوەی بەدیارخست لەئاست یەكەم تاقی كردنەوەی پراكتیزیدا تاوەكو ڕاستگۆیی خۆتان بەكۆمەڵگەی كوردی بسەلمێنن چونكە هەموو سەلماندنێك قوربانی دەوێت نەك خۆحەشاردان تادوای یەكلابوونەوەی هاوكێشەكان و هاتنەپێشەوە لە دابەشكردنی پشكەكاندا بەبیانوی (ئێمە هەموومان كوردین) لەكاتێكدا مردنی دەیان منداڵ لەبرسیەتیدا لەشاخی شەنگال هەستی ئێوەی نەبزواند بەو گرووپە بڵێن(تیرۆرست)؟؟
لەسەرئاستی هەموولایەنەكان نەتوانرا پێناسەیەكی ڕاستگۆیانە بۆ(داعش)بكەن تەنها خۆدزینەوە لەوەڵامی ئەوپرسیارە بەوەی كە دەبێت دەستەواژەیەكی شەرعی لەئاست كردەوەكانیدا بەكاربهێنین مەخابن ئەی باشە ئەم دەستەواژانە لەژیانی سیاسی خۆتاندا بۆبەكاردێنن(دیموكراسی،..مۆدێرن،..دكتۆرا،..كەناڵی ئاسمانی..،مەكتەب سیاسی..،بارەگای حزبی،..نەسریەی حزب ..خانەنشین ..هتد)


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە