سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


لەنێوان ڕۆژنامەنووس ناسیح عه‌بدول ره‌حیم وئەوانی دیکەدا

Tuesday, 12/03/2013, 12:00

1741 بینراوە







 (ئەو رۆژنامەنووس و رۆشنبیر و نوسەرانەی بۆ پارە و پۆست عەقڵ و وێژدان و کەرامەتی خۆیان بەدەسەڵاتدارە ستەمکارەکان ئەفرۆشن و بەبەردەوامی خەریکی جوانکردنی سیما و روخساری دیکتاتۆرەکانن، لەوپارێزەرانە ئەچن کە لە پێناو پەیداکردنی پارەدا دەبنە پارێزەری تاوانبارە مرۆڤ کوژەکان).

 چەند مانگێک پێش ئێستا رۆژنامەنووس ناسیح عەبدالرەحیم لەسەر بابەتێکی کە لە سایتی کوردستان پۆست دایبەزاندبوو و رەخنەی توندی لە لقی پارتی لە هەڵەبجە و سەرۆکی حیزبەکەیان گرتبوو، بە بڕیاری دادوەرە حیزبیەکانی وڵات زیاتر لە ٢٢ دوو ملیۆین غەرامە غرا ، ئەو کاتە میدیاکانی ئۆپۆزسیۆن و ئەهلی هیچ ئیهتمامێکی ئەوتۆیان بە بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە نەدا، ئەوە لە کاتێکدایە کاتی خۆی کە رۆژنامەی هاوڵاتی بە ١٣ ملیۆین غەرامە کرا میدیاکانی ئەهلی و ئۆپۆزسیۆن کەمپینێکی گەورەیان بۆ کردن و لە ئاستی مەعنەوەی مادیدا و لەسەرجەم شاروچارۆچکەکانی کوردستان پارەیان بۆ کۆکرایەوە و  دەیان قاتی ئەو پارەیی کە پێی غەرامە خرابوون پارەیان بۆ کۆکرایەوە، خودی رۆژنامەنووس ناسیح عبدالرەحیم یەکێک بوو لەو کەسانەی لە هەڵەبجەی زیندوو پارەی بۆ ئەو رۆژنامەیە کۆکردبوویەوە.
 رۆژنامەنووس ناسیح عەبدوالرەحیم هەموو مانگێک لە موچەکەی کۆڵێک  پارەی لێ دەبڕدرێت بۆ سواڵکەرەکانی لقی پارتی لەهەڵەبجە و سواڵکەرەکانی وەچەی  مەلا مستەفا بارزانی لە سەری رەش، وەچەکانی مەلا مستەفا و زۆرێک لە کۆیلەکانی پارتی لە هەڵەبجە پێیان وابوو بەو شێوەیە ئەتوانن بەو شێوازە چۆک بە ناسیح دائەدەن و وایلێدەکەن  هیچ نەبێت بێدەنگ دەبێت، بەڵام ئەو رۆژنامەنووسە بوێرە لەجارن گەرم و گوڕتر بەردەوام بوو لە نووسینە رەخنەگرەکانی لە سەر بنەماڵە و کۆیلەکانیان. بەڵام لەلایەکی ترەوە زۆر کەس لەورۆژنامەنووسە عەقڵ بچوکانەی کە راگەیاندنی کۆڵەواری ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئەهلی گەورەی کردبوون، هەموویان پۆل پۆل لە پێناوی پارەدا تەسلیم بە عەقڵێتی جاهیلی پارتی و وەچەکانی بنەماڵەبوون و دەچن لە راگەیاندنی رووداو دەگیرسێنەوە کە بە پارەی دزراوی خەڵکی کوردستان بەڕێوە دەبرێت.
 پێوستە راگەیاندنی ئۆپۆزسیۆن و ئەهلی بەخۆیدا بچێتەوە چیتر مێژوو  نەشێوێنن و خەڵکی عەقڵ بچوک و عەقڵ نەزۆک و بێئیرادە گەورە نەکەن و خەڵکی عەقڵ گەورە و دڵسۆز پەریاوێز بخەن، چونکە دواتر بەرئەنجامەکەی ئەوە دەبێت کە دبینین چۆن خەڵکە عەقڵ بچوک و بێئیرادەکان کە گەورە کرابوون تەسلیم بە پارە و پول و پۆست دەبن، خەڵکە  گەورە و دڵسۆزەکانیش کە پەریاوێز دەخرێن بە جۆش و خرۆشەوە دڵسۆزتر و  گەورەتر بەردەوام دەبن لە خەباتکردن و بەرخودانکردن بۆ هێنانە دی ئاوات وئامانجەکانی خەونی هەژاران و نەداران.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە