**سەركردەی خیانەت**

Sunday, 02/01/2011, 12:00

1311 بینراوە


خەرابات و وێرانەیی مانیڤێستۆ و غیرەتتانە
لە مەزادی ئاشكرادا ھەڕاجتانكرد كردتان بە پەندی زەمانە
ئەی سەركردەی خاكی ھەژار داشدامەكەی دەستی دوژمن
بۆ واتانكرد ئەی نەتانووت كەركووك قودسی كوردستانە
پارە و پول و كۆشك و تەلار ئایدۆلۆژیا و مەبەستانە
گەشتەكانتان،كورسی یەكانتان،كچانی جوان قیبلەتانە
نەعلەت لەوەی ئێستا ئەڵێ دەوڵەتی كورد ئەمرۆ خەونی شاعیرانە
ھەگبەی پیسی پڕ لە جادووی شانی ئێوە
مژدەی خۆشی شەڕ و شۆڕ و براكوژی لە ناوی دا ھەڵگیراوە
مۆزەخانەی عەرشی نەگریسی مێژووی ئێوە
بەڵگەی خیانەت و كورد فرۆشی لەسەر لێوارەكانی ھەڵكەنراوە
بەڵام منیش ھاوار ئەكەم كوردەكانم خەمتان نەبێ
گەر خاكێ خاوەنی ھەڵەبجە و ئەنفال بێ
دەعباش لێ ی با ھەر سەوز ئەبێ
میللەتێكیش دایكی رووباری خوێن بێ
باكی نی یە گوڵاڵە سوورە لێ ی ووشك نابێ
واش تێنەگەن سەردەمێكە گەلەكەی من پێڵوەكانی پێك نووساوە
سبەی ھەردێ تروكانێكە و پێتان ئەڵێن شەوتان ئاوا

  /ھۆڵەندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە