شەڕى یەكێتى و پارتى پاش ڕێكەوتنامە ستراتیژیەكەیان

Sunday, 18/09/2011, 12:00

979 بینراوە




وەرگرتنەوەى پۆستى سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان لەبەرهەم ساڵح و هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكان سەرەتاى هەڵوەشاندنەوەى ڕێكەوتنامە ستراتیژیەكەى نێوان پارتى و یەكێتى دەبێت.
بەپێى زانیاریەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى// لەدواى بەنهێنى یەكلایكردنەوەى سەندنەوەى پۆستى سەرۆكى حكومەت لە یەكێتى لەلایەن پارتیەوە، یەكێتَیش كارتى فشارەكانى ڕوو لەپارتى هەڵكێشاوە و جموجوڵى ڕێكخستنەكانى لەهەولیر زیادكردووە و ناوچە دابڕاوەكانیشى بەئامانج گرتووە بۆ هەستانەوەى خۆى و پەرێشانكردنى پارتى//.
شیكەرەوەكانى سەنتەرى كورى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ڕایانوابوو// تا ئیستاش پارتى و یەكێتى واخەلك دەترسینن كە ئەزمونى كوردستان لەمەترسیدایە چونكە ئەزموونى كوردستان لەسەر لێوارى شەڕى یەكێتى وپارتى وەستاوە، وەزۆربەى خەلكیش لەوە ترساوە جاریكى تركوردستان بكەویتەوە بەشەرى ئەو دووهیزە وهەموو ئومید هیواكانى كورد ئاوا ببیت،بەڵام ئیستە واقعێكى دیكە هاتووتە ئاراوە كە جیاوازە لەواقعى بەستنى ڕێكەوتنامە ستراتیژیەكەى نێوان هەردوو هێزى دەسەڵات، ئیستە هێزى پێشمەرگە و هاوڵاتیان وشیار بوونەتەوە و تێ گەشتوون لەوەى شەڕى یەكێتى و پارتى بۆ بەرژوەندى خۆیانە نەوەك بەرژەوەندى گەل لەبەر ئەوە شەرى نیوان ئەو دووهیزە زۆ ردوورە لەراستى وواقعەوە وهەمووكات كرودیانە بەمۆتكەى وهیزە سیاسەكانى بى دەترسینن//.
شیكەرەوەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ڕاشیان وابوو// سەرەتاى هاتنى ئەم ڕەوشە ڕێكەوتننامە ستراتیژیەكەى یەكێتى و پارتى بەرەو هەڵوەشانەوە دەبات، بەهۆى ئەوەى لەلایەك ڕێكەوتنامە ستراتیژیەكە تەمەنى پیربووە و لەلایەك بابەتى لێسەندنەوەى پۆستى سەرۆكى حكومەت و هاتنە پێشەوەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى ئەنجومەنى پارێزگاكان باڵانسى هێز لەنێوان گۆڕان و یەكێتى یەكلایى دەكاتەوە پارتیش ئامادەیە گۆڕان بخاتە شوێنى یەكێتى ئەگەر ئەو ڕازى بێت//.
| هەرچەندە یەكێتى و پارتى لەگەڵ بوونى ڕێكەوتنامە ستراتیژیەكە بەنهێنى ململانێى توندیان هەبووە، بەڵام بە نامەكەى سەرۆكى هەرێم بۆ نەوشیروان موستەفا یەكێتى تێگەیشت لەوەى پارتى بۆ بەدیلى یەكێتى دەگەرێت و هەڵبژاردنەكانى ئەنجومەنى پارێزگاكانیش سەرەتاى گۆڕانى ئەو هاوكێشەیە سیاسیە لەهەرێمى كوردستان دەبێت وەدروست بونى كەلینى زیارت و زۆرترى ناو یەكیتى هۆكەى بۆ بونى ئەو اتفاقیە استراتجیە دەگەڕَیتەوە بۆیە یەكیتى دەیەویت زوو خۆى دەرباز بكات لەو مۆتەكەیە و بۆ هەڵسانەوەى خۆى دەیەوت لەو اتفاقیە ڕزكارى ببیت بەمجۆرە ئۆبالەكەى نەكەویتە سەرەئەو هەرەوها پارتیش دەیەویت خۆى دەرباز بكات لەو اتفاقیە بەلام بەجۆریك مام جەلالى لى عاجز نەبیت بۆیە اتفاقیەكە بەرەو ماڵئاوبون دەڕوات بەلام نەك بەشەرەِ بەڵكو شەرى سارد و سیاسى دروست دەبیت لەبەینى ئەو دوو هیزدا|.


سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى

 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە